سەربەست بامەڕنی
یەكێك لە پێناسەكانی‮ ‬سەروەریی‮ ‬ئەوەیە‮: ‬دەوڵەت دەسەڵاتی‮ ‬باڵا بێت،‮ ‬ئەوەی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬تەواوی‮ ‬بەسەر هەرێمی‮ ‬خۆیدا هەیەو هیچ لایەنێكیش بەشداریی‮ ‬لە مافەكانی‮ ‬سەروەریی‮ ‬ناكات،‮ ‬لە دیاریكردن و رێكخستنی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬لەگەڵ چواردەوری‮ ‬دەرەوەیدا‮.‬

ئەگەر بگەڕێینەوە سەر رەوشی‮ ‬ئێستای‮ ‬عێراق،‮ ‬كە پاڵی‮ ‬بە ملیۆنەها عێراقییەوە ناوە،‮ ‬لەدژی‮ ‬بوونی‮ ‬ئێران و لەپێناوی‮ ‬ئازادی‮ ‬و ژیانێكی‮ ‬خۆش راپەڕن،‮ ‬هەر قسەكردنێك لەسەر سەروەریی‮ ‬راستەقینەو تەواو بۆ دەوڵەتی‮ ‬عێراق و سیستمی‮ ‬سیاسیی،‮ ‬قسەی‮ ‬پڕوپووچەو هیچی‮ ‬تر نا،‮ ‬چونكە زۆرینەی‮ ‬پارتەكانی‮ ‬سیاسیی‮ ‬دەسەڵاتدار،‮ ‬لەوەتەی‮ ‬رژێمی‮ ‬دیكتاتۆری‮ ‬كەوتووە و میلیشیاكانی‮ ‬سەر بەوان،‮ ‬لە جغزی‮ ‬ئەو سنوورە دەخوولێنەوە،‮ ‬كە لەلایەن ئێرانی‮ ‬دراوسێیان كێشراوە،‮ ‬هەتا ئەگەر شتەكە بە دامەزراندنی‮ ‬فەرمانبەرێكی‮ ‬سادەش لە فەرمانگەیەكەوە پەیوەست بێت،‮ ‬گرەوكردن لەسەر ئابووری‮ ‬عێراق،‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬دەرەكی،‮ ‬رەوشی‮ ‬دارایی،‮ ‬مەسەلەكانی‮ ‬نەشونما،‮ ‬گەشەپێدان و ژێرخانی‮ ‬بنەڕەتیش بە هەموو لایەنەكانی،‮ ‬لەو سنوورە ناچنە دەرەوە،‮ ‬هەر لەبەر خودی‮ ‬ئەو هۆیەش،‮ ‬شەقامی‮ ‬عێراق راپەڕی‮ ‬و هەژموونی‮ ‬بیانی‮ ‬رەت كردەوە،‮ ‬بۆیە پێشتر و ئێستاش دیارترین دروشمەكانی‮ ‬راپەڕین ئەوەیە‮ (‬بەغدا ئازادە ئازادە‮. ‬ئێران بۆ دەرەوە بۆ دەرەوە‮)‬،‮ ‬لەكەس نهێنی‮ ‬نییە،‮ ‬شەقامی‮ ‬عێراق بە تەوسەوە دەڵێت،‮ ‬سەرۆك كۆماری‮ ‬راستەقینەی‮ ‬عێراق،‮ ‬بەڕێز جەنەراڵ قاسم سلێمانییە،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتیش،‮ ‬جەنابی‮ ‬باڵیۆزی‮ ‬ئێران،‮ ‬ئیریج مەسجدییە‮.‬

لەوەی‮ ‬سەرەوە بۆمان دەردەكەوێت،‮ ‬لە باشترین رەوشدا،‮ ‬سەروەریی‮ ‬عێراق،‮ ‬بەلایەنی‮ ‬كەمەوە،‮ ‬سەروەرییەكی‮ ‬نەقوستانە،‮ ‬نەوەكو تەواو بێت،‮ ‬ئەو راستییەش،‮ ‬هاووڵاتی‮ ‬عێراقی‮ ‬راپەڕیو و هەموو بایەخدەران بە كاروباری‮ ‬عێراق دەیزانن،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا،‮ ‬ژمارەیەك لە ستەمكارانی‮ ‬رەگەزپەرستی‮ ‬شكستخواردوو و دەست بەخوێن سووری‮ ‬ئاڵی‮ ‬كوردستانیان‮ (‬پاڵەوانی‮ ‬خورماتوو بە نموونە‮)‬،‮ ‬سەردانەكەی‮ ‬بەڕێز،‮ ‬مایك پێنس،‮ ‬جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمریكایان بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان و كۆبوونەوەی‮ ‬لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و بەڕێز،‮ ‬مەسرور بارزانی،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمیان قۆستەوە،‮ ‬كە بە بەغدا دا رەتنەبوو و چاویشی‮ ‬بە هیچ بەرپرسێكی‮ ‬ئەوێ نەكەوت‮ (‬بەهۆی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬ئاسایش،‮ ‬وەكو لایەنی‮ ‬ئەمریكی‮ ‬رایگەیاند‮)‬،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬رای‮ ‬گشتی‮ ‬عێراق،‮ ‬لەدژی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان و حكومەتەكەی‮ ‬هان بدەن،‮ ‬لە میانی‮ ‬زیادكردنی‮ ‬سووك و لێدوانی‮ ‬منداڵەكارەدا،‮ ‬كە كەمترین لایەنی‮ ‬ئەقڵانییەت و بابەتیانەی‮ ‬تێدا نییەو،‮ ‬سەردانەكەی‮ ‬جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمریكاش،‮ ‬سووكایەتیكردنە بە سەروەریی‮ ‬عێراق‮!‬،‮ ‬وەكو ئەوەی‮ ‬هەولێری‮ ‬پایتەخت،‮ ‬شارێكی‮ ‬عێراقی‮ ‬نەبێت،‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان،‮ ‬دووەم نەتەوەی‮ ‬سەرەكیی‮ ‬لە وڵات نەبێت و هەرێمیش بەشێك لە دەستووری‮ ‬عێراقی‮ ‬فیدراڵ نەبێت،‮ ‬رۆڵی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬كوردستانیان لە بەرگریكردن لە عێراق،‮ ‬لەدژی‮ ‬تیرۆری‮ ‬جیهانی‮ ‬لەبیركردووە و نكۆڵیش لەو ئاسایش،‮ ‬ئاشتی‮ ‬و سەقامگیرییە دەكەن،‮ ‬كە لە هەولێری‮ ‬پایتەختدا هەیە،‮ ‬لەو كاتەی‮ ‬ئەوان،‮ ‬لەبەر تووڕەیی‮ ‬گەلی‮ ‬عێراق،‮ ‬لەوە دەترسن لە ماڵەكانی‮ ‬خۆشیان بخەون‮.‬

عێراق،‮ ‬كە بەو تاقمە رەگەزپەرست و تایەفییە دواكەوتووە،‮ ‬تووشی‮ ‬بەڵا بووە،‮ ‬بەهۆی‮ ‬پاشكۆیەتی‮ ‬تەواویشی،‮ ‬لەمێژە سەروەریی‮ ‬خۆی‮ ‬لەدەستداوەو كەمترین تواناشی‮ ‬نییە،‮ ‬بڕیارێكی‮ ‬گونجاو لە هەموو لایەنەكانی‮ ‬سیاسی،‮ ‬ئابووری‮ ‬و هەتا كۆمەڵایەتیش دەربكات،‮ ‬بە دڵنیاییەوە كارگێڕی‮ ‬ئەمریكا و بەڕێز جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمریكاش،‮ ‬راستییەكانی‮ ‬سەرەوە‮ ‬بە هەموو وردەكارییەكان دەزانن و هیچ ئاسایشێك لە بەغدا نابین،‮ ‬وەكو لایەنی‮ ‬ئەمریكی‮ ‬باسی‮ ‬كردووە‮. ‬سەردانەكەی‮ ‬جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمریكا بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬زیاتر لە پەیامێكی‮ ‬بۆ لایەنە پەیوەندارەكان بە رەوشی‮ ‬عێراق،‮ ‬كوردستان بەشێوەیەكی‮ ‬تایبەتی،‮ ‬بارودۆخی‮ ‬ناوچەكە بە گشتی‮ ‬و ئەوانەی‮ ‬شتەكەیان بەلاوە گرنگە هەڵگرتبوو،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬بەباشی،‮ ‬چاو بەلێكدانەوەكانی‮ ‬خۆیان بخشێننەوە،‮ ‬لە جیاتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬خنخنۆكی‮ ‬رووداوەكان با بدەن،‮ ‬ساختەی‮ ‬بكەن و لە بابەتی‮ ‬سەروەریی‮ ‬بیئاخنن،‮ ‬كە هەر لە بنەڕەتەوە نقوستانە،‮ ‬یان داوای‮ ‬بانگكردنی‮ ‬باڵیۆزی‮ ‬ئەمریكا و ئەو شتە قۆڕانە بكەن،‮ ‬ئەگەر ئەوان بەڕاستی‮ ‬بایەخ بە سەروەریی‮ ‬عێراق دەدەن،‮ ‬دەبێت بەدەنگی‮ ‬داواكارییە رەواكانی‮ ‬شەقامی‮ ‬عێراقییەوە بچن،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬ئەو سەروەرییە بەدی‮ ‬بێت،‮ ‬بەر لەوەی‮ ‬شەپۆڵەكە لەگەڵ خۆی‮ ‬راپێچیان بكات‮.‬
و‮: ‬رەمزی‮ ‬میرەكانی