عیماد تەها
هەنگاوەكانی‮ ‬بەڕێز نێچیرڤان بارزانی‮ ‬بۆ ئاشتەوایی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و ئاساییكردنەوەی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوان پارت و لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بایەخێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬هەیە،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و شاندێكی‮ ‬یاوەری‮ ‬بە سەردانێك چوون بۆ پارێزگای‮ ‬سلێمانی‮ ‬و هەریەك لە لایەنی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕان و‮ ‬یەكێتیی‮ ‬نیشتمانیی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بەسەركردەوە،‮ ‬دواتر تاجە گوڵینەی‮ ‬لەسەر ئارامەگەی‮ ‬هەریەك لە مام جەلال و نەوشیروان مستەفا دانا‮. ‬

هەر لە‮ ‬یەكەم وتاریدا نێچیرڤان بارزانی‮ ‬هەوڵەكانی‮ ‬چڕكردەوە بۆ بەستنەوەی‮ ‬پردی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬و بە سەرجەم لایەنەكانی‮ ‬راگەیاند كە كاری‮ ‬لە پێشینەی‮ ‬ئێمە هێنانەدی‮ ‬ئاشتەوایی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و ئاساییكردنەوەی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوان پارت و لایەنە سیاسییەكان دەبێت و هەوڵدان بۆ‮ ‬یەكخستنی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگە دەبێت بۆ ئەوەی‮ ‬ببێتە هێزێكی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬رێكخراو،‮ ‬واتا رێگە لەوە بگیرێت كە هەژموونی‮ ‬حزبی‮ ‬لەسەر ریزەكانی‮ ‬پێشمەرگە هەبێت،‮ ‬ئەمەش خواستێكی‮ ‬هەموومانە و لە هەمان كاتدا خواستی‮ ‬دۆست و هاوپەیمانەكانمانە‮.‬

سەبارەت بە پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوان هەرێم و بەغدا و ئاساییكردنەوە و پتەوكردنیان،‮ ‬دیسان هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان و كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتیش لە لایەكی‮ ‬ترەوە گەواهی‮ ‬دەدەن كە دیبلۆماسییەت و سیاسەتی‮ ‬میانڕەو و ژیرانەی‮ ‬بەڕێزیان تەواو كارێگەر بووە و دۆخی‮ ‬ئێستا سەلمێنەری‮ ‬ئەو راستییەیە‮. ‬هەموومان دڵنیاین كە سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێم وەكو باڵاترین دامەزراوەی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬دەبێتە چەتری‮ ‬كۆكردنەوەی‮ ‬سەرجەم لایەنەكان،‮ ‬بەڕێز نێچیرڤان بارزانیش خودی‮ ‬خۆی‮ ‬لە كاری‮ ‬رابردووی‮ ‬خەمخۆری‮ ‬گەل و نیشتمان بووە و وەكو دیبلۆماتێكی‮ ‬شارەزا لە هەوڵدا بووە كە كۆمەڵگایەكی‮ ‬تەندروست و باشمان هەبێت و لە قۆناغە جیاجیاكانیش لە تەواوی‮ ‬گۆڕانكارییەكان رۆلأ و پێگەی‮ ‬بەرچاو بووە نەتوانراوە نادیدە بگیرێت‮. ‬

رەنگدانەوەی‮ ‬ئەم راستیەش دیار و ئاشكرا بووە هەر لە كۆبوونەوەكانیان لەگەلأ پارت و لایەنە سیاسییەكان و دروستكردنی‮ ‬لیژنەیەكی‮ ‬باڵا بۆ‮ ‬یەكخستنەوەی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگە و چوونیان بۆ سلێمانی‮ ‬بۆ ئاساكردنەوەی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬نێوان‮ ‬یەكێتی‮ ‬و گۆڕان و سەرجەم لایەنەكان و كۆبوونەوەی‮ ‬لەگەلأ عەلی‮ ‬باپیر ئەمێری‮ ‬كۆمەڵی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬لە كوردستان و بەپێی‮ ‬بەرنامەی‮ ‬كاری‮ ‬جەنابیان ئەمجۆرە دیدارانە درێژەیان دەبێت تا دەگاتە كۆششی‮ ‬بەردەوامیان بۆ ئاساییكردنەوە و پتەوكردنی‮ ‬پەیوەندییەكان لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییە عێراقییەكان و چەندین جار تەشریف بردنیان بۆ لای‮ ‬پارت و لایەنە سیاسییەكان لە بەغدا و وتوێژ لەگەڵیان و پێداگیریكردن لەسەر ماف و شایستە دەستوورییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬هەروەها سەردانە مێژووییەكەی‮ ‬مایك پێنس جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ویلایەتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمەریكا بۆ هەولێر و پێش ئەوەش زنجیرە سەردانەكانی‮ ‬بۆ قەتەر و ئیماراتی‮ ‬عەرەبی‮ ‬یەكگرتوو و كۆدەنگی‮ ‬هەموویان لەسەر رۆڵا و كەسایەتیی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم ئەمانە بەڵگە و سەلمێنەری‮ ‬ئەوەن كە سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێم و بە تایبەت كەسایەتیی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬ئەو چەترە باڵایەیە كە دەتوانرێت هەموو لایەنەكان لە سایەیدا پەیوەندییەكی‮ ‬ئاساییان هەبێت و ئاشتەوایی‮ ‬لە پەنایدا قوڵتر بكرێت و دووبارە بنیات بنرێتەوە‮.‬
بۆ ئەمەش پێویستە هەموو لایەك پاڵپشت و هاوكار و هەماهەنگ بن تا بتوانین بگەینە ئامانج و تەواوی‮ ‬مافە دەستوورییەكانی‮ ‬كوردستان دەستەبەر بكەین‮.‬