پێگه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لە بارەگای میحوەری كه‌ركوكی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، نوری حه‌مه‌ عه‌لی به‌رپرسی میحوه‌ر پێشوازیكرد له‌ کۆلۆنێل د.وێل برینگ بەرپرسی ھێزی سەربازی ئەڵمانیا لە کوردستان و عێراق و کوێت و شاندی یاوەریان.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، له‌ کۆبونەوەیەکدا، چه‌ند پرس و ته‌وه‌رێكی سه‌ربازی و ئه‌منی باسیان لێوه‌كرا، هاوكات جەخت لە ھەماھەنگی نێوان ھەردوولا کرایەوە.

1