خەبات‮: ‬تریفە ئازاد
یەكێك لە رێگەكانی‮ ‬سەركەوتن بەسەر هەر كۆسپ و كێشەیەكدا هەبوونی‮ ‬زانیاری‮ ‬بەرفرەوان لەسەر ئەو كێشەیەیە واتا چەند تاك بەرامبەر بابەتەكان خاوەن زانیاری‮ ‬و رۆشنبیری‮ ‬بێت بە هەمان رادە دەتوانێت بەسەریدا زاڵ بێت‮. ‬بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬توندوتیژیش هەر بەو رێگەیە سەركەوتوو دەبێت و كۆمەڵگە و حكومەت و رێكخراوەكان دەبێت هەوڵەكانیان لەو رێگەیەدا چڕبكەنەوە‮. ‬لە هەفتەی‮ ‬بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬توندوتیژیدا ئافرەتان بیرورای‮ ‬خۆیان لەوبارەوە دەخەنەڕوو‮.‬ پێشكەوتنی‮ ‬مەدەنی‮ ‬جۆر و شێوازەكانی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬گۆڕیوە ناسك سەعید،‮ ‬ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سكرتاریەتی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئافرەتان لە بارەی‮ ‬هەفتەی‮ ‬بەرەنگار بوونەوەی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬گوتی‮: ‬پرسی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬پرسێكە راستەوخۆ كاریگەری‮ ‬لەسەر هەموو تاكەكانی‮ ‬كۆمەڵگە هەیە لەنێو كۆمەڵگەشدا ئافرەت زیاتر دەكەوێتە ژێر كاریگەرییەوە،‮ ‬لەنێوەندی‮ ‬جەنگ و پاش جەنگەكانیش لە هەموو رەهەندەكانەوە ئافرەت و مناڵ كارەكتەری‮ ‬قوربانیدەری‮ ‬جەنگەكانە‮. ‬لەم سۆنگەوە دەبینین هەر كاتێك ئاسایشی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬كەوتە مەترسییەوە ژیانی‮ ‬ئافرەتانیش دەچیتە قۆناغێكی‮ ‬مەترسیدارەوە و رووبەڕووی‮ ‬شێوازەكانی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬دەبنەوە وەك توندوتیژی‮ ‬سێكسی،‮ ‬دەروونی‮ ‬و جەستەیی‮ ‬و جۆرەكانی‮ ‬دیكە‮. ‬بۆ كاردانەوەی‮ ‬ئەو حاڵەتە توندوتیژیانەی‮ ‬روودەدەن دەبێت هەمیشە ئافرەت ئامادەسازی‮ ‬خۆی‮ ‬بكات و رۆڵی‮ ‬سەرەكی‮ ‬ببینن لە هۆشیاركردنەوەی‮ ‬كۆمەڵگە‮ ‬لە ئەگەری‮ ‬روودان‮ ‬یان رێگریكردن لە حاڵەتەكانی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬ئەگەر تووشی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬بوونەوە كاریگەری‮ ‬خراپ لەسەر دەروونیان بەجێنەهێڵێت‮. ‬هەرچەندە ئەم حاڵەتەش ئەستمە لەهەموو ئافرەتێكدا وەك‮ ‬یەك بێت بەو مانایەی‮ ‬هیچ مرۆڤێك لە‮ ‬ڕووی‮ ‬بەهێزی‮ ‬دەروونییەوە لە‮ ‬یەك ئاستدا نییە هەتا بتوانرێت لە هەموویاندا باری‮ ‬دەروونیان جێگێر بێت‮ ‬یاخود كاریگەری‮ ‬نەرێنی‮ ‬دروست نەكات‮. ‬لەكاتی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نیشتمانیدا ئافرەتان‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬بەرچاویان هەیە لە گەیاندنی‮ ‬ئاشتەوایی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬ئەمەش فاكتەری‮ ‬بنەڕەتییە بۆ نەهێشتنی‮ ‬جۆرەكانی‮ ‬توندوتیژی‮. ‬دەبێت ئافرەتان هۆشیاربن لە بەرامبەر جۆر و مۆدێلەكانی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬ژیانیان پارێزراو بێت‮. ‬كاتێك كۆمەڵگە هۆشیار بێت لە پاراستنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬مرۆڤ لەو چوارچێوەیەشدا مافی‮ ‬ئافرەتانیش دەپارێزرێت‮. ‬بۆ بنبڕكردنی‮ ‬ئەو حاڵەتانەش لە هەموو كایە و سێكتەرەكاندا سەرەتا فكری‮ ‬توندوتیژی‮ ‬و توندەڕەوی‮ ‬رێگری‮ ‬لێبكرێت و نەهێڵدرێت بكرێتە فەرهەنگ بۆ ئەوەی‮ ‬هەموو تاكەكانی‮ ‬كۆمەڵگە لە ژیانێكی‮ ‬دوور لە توندوتیژی‮ ‬بژین‮. ‬لە دەستپێكی‮ ‬ئەو رێگریانەش دەبێت ئافرەتان وەك دایك رۆڵیان هەبێت لە پەروەردەكردنی‮ ‬تەندروستی‮ ‬مناڵەكانیان و هەمیشە هزریان بە چەمكی‮ ‬لێبوردن و خۆشەویستی‮ ‬پڕبكەن،‮ ‬ئەم كارە‮ ‬یارمەتیدەرە بۆ دوورخستنەوەی‮ ‬تاكی‮ ‬شەرانگێز لە كۆمەڵگە و خێزانەكان،‮ ‬كە دواجار سەرجەم كۆمەڵگە سودمەند دەبن لەم كارەكتەرە بەهێزانە‮. ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستاندا رێژەی‮ ‬بەرزبوونەوە و جۆرەكانی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬ساڵانە گۆڕانكاری‮ ‬تێدا دەبێت،‮ ‬دەتوانین بڵێین ئەگەرچی‮ ‬كۆمەڵگە بەرەو كرانەوە و پێشكەوتن دەچێت،‮ ‬بەڵام دروستبوونی‮ ‬مۆدێلی‮ ‬نوێی‮ ‬توندوتیژییەكان بووەتە هۆكاری‮ ‬بەرزبوونەوەی‮ ‬رێژەی‮ ‬توندوتیژییەكان‮. ‬بەپێی‮ ‬ئامارەكانی‮ ‬ئەمساڵ لەناو جۆری‮ ‬توندوتیژییەكان ئاماری‮ ‬خۆكوشتن ئاماژەیەكی‮ ‬ترسناكە بە تایبەت لە تەمەنی‮ ‬هەرزەكاریدا،‮ ‬چونكە ئەو تەمەنە دەبێت زیاتر لە ژێر چاودێری‮ ‬و رێنمایی‮ ‬خێزانەكاندا بن بەتایبەت ئەگەر بیندرا تووشی‮ ‬گۆشەگیری‮ ‬و تەنهایی‮ ‬بوون،‮ ‬ئەم جۆرە كەسانە نابێت پشتگوێ بخرێن،‮ ‬بەڵكو پیویستی‮ ‬بە نزیكبوونەوە و تێگەیشتنی‮ ‬زیاتر هەیە بۆئەوەی‮ ‬لەو بارە دەروونییە خراپە رزگاربكرێن و بخرێنەوە سەرباری‮ ‬پێشووی‮ ‬دەروونی‮ ‬ئاسایی‮ ‬خۆیان‮.‬ ئەركی‮ ‬رێكخراوەكان لەكەم كردنەوەی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬ ناسك سەعید لە درێژەدا دەڵێت‮: ‬راستە گرفتە كۆمەڵایەتی‮ ‬و ئاریشە جیاوازەكان فاكتەرێكی‮ ‬سەرەكین بۆ ئەوەی‮ ‬رێژەی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬بەرز بێتەوە،‮ ‬بەڵام گرنگە ئاماژە بۆ رۆڵی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬رێكخراوەكانی‮ ‬ئافرەتان و ژنان بكەین كە توانیویانە كاریگەرییان لەسەر كەمبوونەوەی‮ ‬رێژەی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬هەبێت بەو مانایە ئەگەر ئەو رێكخراوانە نەبوونایە ئێستا رێژەكان زۆر لەوە زیاتر دەبوون،‮ ‬بۆ نموونە ئێمە لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كوردستان رۆژانە ئەو كەیس و ئاریشانە دێنە لامان بێگومان لە تەواوی‮ ‬ئەنجومەن و ناوەندەكان بە مەكتەبی‮ ‬سكرتاریەتیشەوە،‮ ‬جێگەی‮ ‬خۆشحالییە كە توانیومانە هاوكارێكی‮ ‬باش بین بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكانیان و گەرانەوەیان بۆ باری‮ ‬ئاسایی‮ ‬ژیانی‮ ‬خۆیان،‮ ‬ئەمەش هەروا بە ئاسانی‮ ‬دەستبەر نابێت بەڵكو لەگەڵ پشوودرێژی‮ ‬و بەدواداچوونی‮ ‬ئەو ئافرەت و خێزانانە دروستبووە كە داوای‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكانیان دەكەن‮. ‬لەم كارەی‮ ‬ئێمەشدا تەنها ئامانجمان گەڕاندنەوەی‮ ‬خۆشبەختی‮ ‬و ئاسوودەییە بۆ خێزانەكان و كەمكردنەوەی‮ ‬توندوتیژیی‮ ‬و بەرجەستەكردنی‮ ‬ئاشتەوایی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و تێكنەچوونی‮ ‬شیرازەی‮ ‬خێزانی‮ ‬كۆمەڵگەكەمانە‮.‬ گرنگی‮ ‬و رۆڵ و بایەخی‮ ‬هەڵمەتی‮ ‬بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬تووندوتیژی‮ ‬دژ بەئافرەتان ئاڤان فارس،‮ ‬چالاكوانی‮ ‬مەدەنی‮ ‬و رۆژنامەنووس گوتی‮: ‬ئەوەی‮ ‬گرنگە و دەمەوێت لە سەرەتای‮ ‬قسەكانم تیشكی‮ ‬بخەمەسەر ئەوەیە كە بوونی‮ ‬هەڵمەتێكی‮ ‬فراوان بۆ بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬تووندوتیژی‮ ‬دژ بە ژنان زۆر پێویستە و جێگەی‮ ‬بایەخ پێدانە،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا بە رای‮ ‬خۆم وەك رۆژنامەنووسێك كە ساڵانێكی‮ ‬زۆرە لە بواری‮ ‬یەكسانی‮ ‬و مافی‮ ‬ژنان و جێندەر كاردەكەم،‮ ‬پێشنیار دەكەم هەڵمەتەكانی‮ ‬بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬دژ بە ژنان و خێزان هەڵمەتی‮ ‬درێژخایەن و بەردەوام بێت،‮ ‬تەنها‮ ‬16 رۆژ بەس نییە بۆ پرسێكی‮ ‬وەها گرنگ و پەیوەست بە ژیانی‮ ‬تاك بە تاكی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬كوردستان‮. ‬بۆ ئەو پرسە گرنگە پێویستمان بە هەڵمەتی‮ ‬درێژخان و بەردەوام هەیە،‮ ‬جگە لەوەی‮ ‬زۆر گرنگە ئەو بابەتانەی‮ ‬پەیوەستن بە خۆشەویستی‮ ‬و پێكەوەژیان و‮ ‬یەكسانی‮ ‬جیندەری‮ ‬لەنێو پرۆگرامەكانی‮ ‬قۆناخی‮ ‬بنەڕەتی‮ ‬تا خویندنی‮ ‬باڵا هەبێت،‮ ‬چونكە هەر بابەت و بوار و پرسێك گرفت و كیشەی‮ ‬تێدا هەبێت،‮ ‬پێویستە بە بەردەوام باس و خواسی‮ ‬هەموو سەكۆی‮ ‬وتوویژ و دیبەیت و كۆنفراسەكان بێت،‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬نەرم و ئاشتیانە قسە لەسەر ئەو پرسە بكەین و هەوڵبدەین بەشێوەیەكی‮ ‬زانستییانە و ئەكادیمایانە تویژینەوە و راپرسی‮ ‬لە بارەی‮ ‬ئەو پرسە بكەین‮. ‬ئاشكرایە خەباتی‮ ‬رێكخراوەكانی‮ ‬ژنان و هەوڵی‮ ‬تاكە كەسی‮ ‬كەسانی‮ ‬خەمخۆر و تیگەیشتوو‮ ‬بۆ پرسی‮ ‬یەكسانی‮ ‬بۆ ئەو پرسە رەنگدانەوەی‮ ‬ئەرێنی‮ ‬هەبووە بەسەر زۆرێك‮ ‬لە بابەتەكانی‮ ‬تایبەت بە پرسی‮ ‬یەكسانی،‮ ‬لەگەڵ ئەوەش لە ئێستادا بەهۆی‮ ‬كرانەوەی‮ ‬زیاتری‮ ‬كۆمەڵگە و زیادبوونی‮ ‬ئامرازەكانی‮ ‬راگەیاندن و وێستەگەكانی‮ ‬ئاڕاستەكردنی‮ ‬كۆمەڵگە،‮ ‬كاركردن لە بابەتی‮ ‬بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬دژ بە ژنان ئاسانترە،‮ ‬تەنها پێویستمان بە كەسی‮ ‬راستەقینە و پێگەشتوو و تێگەشتوو بەو پرسە هەیە،‮ ‬كە بە دروستی‮ ‬باوەڕیان بە پرسی‮ ‬یەكسانی‮ ‬هەبێت‮. ‬ئەگەرچی‮ ‬تا‮ ‬یەك كەیسی‮ ‬ژن كوشتن هەبێت لە كرودستان،‮ ‬ئێمە نابێ بوەستین لە بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬تووندوتیژی‮ ‬دژ بە ژنان،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا گەشبینم و هەوڵی‮ ‬زۆر باش هەیە بۆ چەسپاندنی‮ ‬یەكسانی،‮ ‬ئەوەی‮ ‬كاریگەری‮ ‬گەورەی‮ ‬هەیە بەسەر ئەو بابەتە هەبوونی‮ ‬ژنانی‮ ‬بە ئەزموون و تێگەشتووە بە پرسی‮ ‬ژن لە ناوەندی‮ ‬بڕیار و دەسەڵاتی‮ ‬یاسادانان،‮ ‬چونكە گۆڕانكاری‮ ‬گەورە لە‮ ‬یاساوە دروست دەبێت،‮ ‬هەبوونی‮ ‬یاسای‮ ‬سەردەمی‮ ‬و مەدەنییە بۆ پیادەكردنی‮ ‬یەكسانی‮ ‬و نەهێشتنی‮ ‬زوڵم و چەوساندنەوەی‮ ‬ژن‮. ‬لەگەڵ هەموو ئەوانەش ئەوەی‮ ‬زۆر جیگەی‮ ‬هەڵوەستە لەسەركردنە،‮ ‬ئەوەیە كە پێویستە ژنان و پیاوان بەیەكەوە رووبەڕووی‮ ‬تووندوتیژی‮ ‬خێزانی‮ ‬ببنەوە،‮ ‬چونكە لە كاریگەرییەكانی‮ ‬تووندوتیژی‮ ‬تەنها ژن زەرەرمەند نییە،‮ ‬بەڵكۆ پیاوانیش پروشكی‮ ‬ئەو زیانانەیان بەردەكەوێت‮. ‬ پێویستە بەقۆناغی‮ ‬جیا جیا لە رێگەی‮ ‬یاسا و پەروەردە و ئایین هەوڵی‮ ‬كەمكردنەوەی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬بدرێت ئاواز شێرزاد،‮ ‬چالاكوان لە بواری‮ ‬ئافرەتان لەو بارەوە رایوایە كە‮: ‬دیارەهەموو ساڵێك لە پێناو نەهێشتنی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬و جیاوازی‮ ‬رەگەزێتی‮ ‬،‮ ‬هەڵمەتێك رادەگەیەنەندرێت بە ناوی‮ ‬هەفتەی‮ ‬بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬و لەم هەڵمەتەدا‮ ‬ڕێكخراوەكانی‮ ‬ئافرەتان هەوڵدەدەن لەماوەی‮ ‬ئەم هەڵمەتەدا بە هەماهەنگی‮ ‬لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬ئافرەتان و خێزان زۆرترین هۆشیاری‮ ‬بڵاوبكەنەوە لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬وۆركشۆپ و سیمیناری‮ ‬جیاجیا،‮ ‬كە ئەمە دەورێكی‮ ‬زۆری‮ ‬بینیوە لە هۆشیاركردنەوەی‮ ‬هەم ئافرەت و هەم پیاو لە كۆمەڵگەدا،‮ ‬بەڵام لە هەمان كاتدا و بە رای‮ ‬من ئەمە بە تەنیا بەس نییە و دەوری‮ ‬تەواوی‮ ‬نەبینیوە لە نەهێشتنی‮ ‬توندوو تیژیدا،‮ ‬بۆیە لێرەوە ئەركی‮ ‬رێكخراوەكانی‮ ‬ئافرەتانە بە تایبەتی،‮ ‬كەوا لە رێگەی‮ ‬حكومەت و دا مودەزگاكان پڕۆژەی‮ ‬باشتر و جدیترمان هەبێت بۆ ئەو بابەتە لە ماوەی‮ ‬ساڵانی‮ ‬ڕابردوودا توندوتیژیەكان بە رادەیەكی‮ ‬بەرچاو كەمیكردووە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دروستبوونی‮ ‬ئەڵقەی‮ ‬تێگەیشتن لە نێوان هەر دوو رەگەزدا و بە تەنیا ئەو هەڵمەتە بەس نییە بۆ نەمانی‮ ‬توندوتیژی،‮ ‬بەڵكو پێویستی‮ ‬بە هەڵمەتێكی‮ ‬هەتا هەتاییە‮. ‬خۆشبەختانە تا دێت كۆمەڵگای‮ ‬كوردی‮ ‬خەریكە بە ئاڕاستەی‮ ‬یەكتر قبوڵكردن و رێزگرتنی‮ ‬یەكتری‮ ‬هەنگاو دەنێت چارەسەرییەكان زۆرن،‮ ‬بەڵام دەبێت سەرەتا هۆكارەكانی‮ ‬بوونی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬لە كۆمەڵگەكەمان پەنجەیان بخرێتەسەر و دیاری‮ ‬بكرێن بە قۆناغی‮ ‬جیا جیا هەوڵی‮ ‬كەمكردنەوەی‮ ‬بدرێت لە رێگەی‮ ‬یاسا و پەروەردە و‮ ‬ڕێنمایی‮ ‬ئایینی‮ ‬و گەیاندنی‮ ‬پەیامی‮ ‬ئایینی‮ ‬ئیسلامە وەكو خۆی‮ ‬سەبارەت بە ئافرەت،‮ ‬بەو پێیەی‮ ‬ئێمە میللەتێكی‮ ‬زۆرینەمان موسوڵمانین بە تەئكید بە گرنگییەوە دەڕوانینە دین و پەیامی‮ ‬ئایینی‮ ‬دەكرێت بكرێتە تەوەرێكی‮ ‬ڕێكخراو لە‮ ‬ڕوانگەی‮ ‬شەرعەوە لەسەر ماف و دەستكەوتەكانی‮ ‬ئافرەت لەكۆمەڵگادا‮.‬