لە شاری گواتیسی وڵاتی نەمسا كۆتایی هات بە ڤیستیڤاڵی سینەمایی جیهانی بۆ ئەو فیلمانەی تایبەتن بە چیاكان و ئەو كارە سەرسوڕهێنەرانەی گرتەی ڤیدیۆیان لەسەر چیاكان تۆماركردووە هەوروەها ئەو جەربەزییانەی كە فلیمسازەكان لەسەر چیاكان ئەنجامی دەدەن، ڤیستیڤالەكە لە 12 ئەم مانگە هەتا 16 ی ئەم مانگە بەردەوام بوو. لە كۆتایی ئەم ڤیستیڤالەشدا رێ و رەسمی دابەشكردنی خەڵات بەسەر براوەكان رێكخرا. كە تێدا چەندین خەڵاتی نایاب بەسەر براوەكاندا لەلایەن بەرپرسانی شارەوانی ئەو شارە دابەشكران. لەم بارەوە بەدل رەفۆ كە گەڕیدەیەكی بە نەژاد كوردەو خاوەن شارەزایی و سەلیقەیەكی شیاوی بواری ئەم جیهانی چیاكانە و یەكێكە لەوانەی قوولبونەوەیان هەیە لەم كارانە، تایبەت بە خەبات رایگەیاند كە فلیمەكان لەسەر بنەمای زانستی بۆ وەرگرتنی خەڵات كاندید كراون و هەریەك لەو فلیمانە ماندووبوون و شارەزاییەكی بێ ئەندازەی دەوێ، هاوكات سەبرو تەحمولی زۆری گەرەكە چونكە هەروا بە ئاسانی فلیم لە سەر چیای رەق و بەفراوی بەرهەم نایەت، بۆیە دەرهێنەرو ئەكتەرو وێنەگرەكانی مەشەقەتێكی زۆریان كێشاوە، هەر لەسەر ئەم بنەمایەش خەڵاتی ئەو ڤیستیڤالەیان بەركەوتووە،شایەنی باسە ئەم ڤستیفالە لە ساڵی 1986 ەوە لە وڵاتی نەمسا بەردەوامی هەیە.
سهرهتا هزرو هونهر بەدل رەفۆ: ڤیستیڤاڵی سینەمایی جیهانی بۆ ئەو فیلمانەی تایبەتن بە چیاكان بەرێوەچوو









