فارس عیسا سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له‌به‌غدا به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكوومەتی عێراق رێككەوتوون كە لە سەرەتای ساڵی نوێوە هەرێم رۆژانە 250هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بكات و، بەغداش مانگانە بەشەبودجەی هەرێم بە تەواوی رەوانە بكات، هەروەها بە هیچ شێوەیەكیش بەشەبودجەی هەرێم تێكەڵ بە سیاسەت نەكرێت.

 راشیگه‌یاندووه‌ كه‌  بڕیارە سبەی دووبارە شاندی هەرێم بێتەوە بەغدا و رێككەوتنەكە واژۆ بكەن، كە لە سەرەتای ساڵی نوێ و دوای پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو، جێبەجێ دەكرێت.