خەبات‮: ‬هاوار مورتكەیی:-
ئەمڕۆ كێشەی‮ ‬كارەبا‮ ‬یەكێكە لەكێشە هەرە دیارەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و ماوەیەكی‮ ‬زۆرە هاوڵاتیان بەدەست ئەم كێشەوە دەناڵێنن،‮ ‬ئێستاش لەگەڵ نزیك بوونەوەی‮ ‬زستان و وەرزی‮ ‬سەرماو سۆڵ،‮ ‬كێشەكە زیاتر رەق بۆتەوە و زۆر لەوەی‮ ‬چاوەڕوان دەكرا كارەبا كەم بۆتەوە بەشێوەیەك كە ماوەی‮ ‬پێدانی‮ ‬كارەبای‮ ‬موەلیدە ئەهلیەكان لەكارەبای‮ ‬نیشتمانی‮ ‬زیاتر بووە،‮ ‬بۆ ئەم مەبەستەش دوێنێ لە پارێزگای‮ ‬هەولێر كۆبوونەوەیەكی‮ ‬فراون بەڕێوەچوو،‮ ‬كە تیایدا چەندین بڕیار و رێنمایی‮ ‬لەم بوارەوە درا‮.‬

كۆبوونەوەیەكی‮ ‬بەپەلە
ئەو بارودۆخە خراپەی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬كارەبا وای‮ ‬لە لایەنە پەیوەنداەركان كرد كە لە رۆژی‮ ‬پشوودا لەهەوڵی‮ ‬چارەسەر و كەمكردنەوەی‮ ‬كێشەكەدا بن،‮ ‬ئەوەبوو دوێنی‮ ‬د‮. ‬فرسەت سۆفی‮ ‬پارێزگاری‮ ‬هەولێر بە ئامادەبوونی‮ ‬هەردوو جێگری‮ ‬پارێزگار و قایمقامی‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەولێر و سەرۆكی‮ ‬شارەوانی‮ ‬و بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬كارەبای‮ ‬هەولێر و هەروەها بەڕێوەبەرانی‮ ‬كارەبای‮ ‬سۆران و شەقلاوە و مەسیف و بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬گواستنەوەی‮ ‬كارەبا،‮ ‬لە دیوانی‮ ‬پارێزگا سەرپەرشتی‮ ‬كۆبوونەوەیەكی‮ ‬فراوانی‮ ‬دەربارەی‮ ‬سێكتەری‮ ‬كارەبا لە هەولێر كرد‮.‬

پێویستە دۆخەكە باشتر بكرێت
لەدەستپیكی‮ ‬ئەو كۆبوونەوە فراوانەدا پارێزگاری‮ ‬هەولێر ئاماژەی‮ ‬بە كێشەی‮ ‬كارەبا كرد كە ناكرێت بەوشێوەیە بەردەوام بێت و داوایكرد كە چی‮ ‬پیویستە لەم كاتەدا بۆ كارەبا بكرێت بۆ ئەوەی‮ ‬مەینەتی‮ ‬هاوڵاتیان لەمبارەیەوە كەمتر بكرێتەوە،‮ ‬لەنێو‮ ‬10 تەلەفۆن كە لەلایەن هاوڵاتیانەوە بۆم دیت،‮ ‬5 تەلەفۆنیان تایبەتە بەكێشەی‮ ‬كارەباوە،‮ ‬واتە كێشەكە تەواو هاوڵاتیانی‮ ‬بێزاركردووە،‮ ‬بۆ ئەم مەبەستەش پارێزگاری‮ ‬هەولێر داوای‮ ‬كرد كە دیراسەیەكی‮ ‬دۆخەكە بكریت،‮ ‬بەتایبەتیش كە حكومەتی‮ ‬هەرێم بودجەیەكی‮ ‬گونجاوی‮ ‬بۆ سێكتەری‮ ‬كارەبا بەگشتی‮ ‬و بۆ هەلێر بەتایبەتی‮ ‬دابین كردووە،‮ ‬بۆیە پێویستە كێشە لەپێشینەكان و ئەو پرۆژانەی‮ ‬كەماون تەواونەكراون هەوڵ بدرێت سوود لەم بودجەیە وەرگیرێت و دۆخەكە باشتر بكرێت و‮ ‬ئەو بودجەیەش دەتوانین لەمڕۆوە خەرجی‮ ‬بكەین‮.‬

نەبوونی‮ ‬توانای‮ ‬دارایی
دواتر ئەندازیار حوسێن حەمەد قادر بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬كارەبای‮ ‬هەولێر بەدرێژی‮ ‬باسی‮ ‬لەكێشەكان كرد و گوتی‮: ‬ئەو كێشانەی‮ ‬كە ئەمڕۆكە لەئارادان،‮ ‬كێشەكەلەبووەكانی‮ ‬چەند ساڵ پێش ئێستایە،‮ ‬چونكە ئەو توانایە نەخراوەتە بەردەستمان بۆ ئەوەی‮ ‬چارەسەریان بكەین،‮ ‬دەبینین پپرۆژەبەردەوامەكان زۆری‮ ‬لەهەولێرن بەوپێیەی‮ ‬پایتەختی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬بەڵام بەو پێوەرە مامەلە لەگەڵ هەولێر نەكراوە،‮ ‬ئەگەر بەنموونە باس بكەین،‮ ‬ئێمە‮ ‬7وێستگەی‮ ‬132 كەی‮ ‬ڤی‮‬مان هەیە،‮ ‬لەساڵی‮ ‬2003ەوە ئێمەدەبوایە‮ ‬7 وێستگەی‮ ‬دیكەمان هەبوایە،‮ ‬ئێستا ئێمە باری‮ ‬14 وێستگە بە‮ ‬7 وێستگە رادەپەڕینین و دابەشی‮ ‬دەكەین،‮ ‬دەبێ لەمەدا چی‮ ‬رووبدات،‮ ‬بێگومان كێشە لەسەر كێشە دێنە پێشەوە‮.‬

كڕینی‮ ‬محەویلە
هەروەها بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬كارەبای‮ ‬هەولێر زیاتر گوتی‮: ‬ئەوەی‮ ‬گرنگە لەم كاتەدا ئەو پارەیە بەخێرایی‮ ‬سەرف بكرێت بۆ ئەوەی‮ ‬بتوانین ژمارەیەك محەویلە بكڕین،‮ ‬چونكە كە محەویلەی‮ ‬گەڕەكێك دەسووتێ،‮ ‬ئەو هاوڵاتیانەی‮ ‬لەسەر ئەو محەویلەیەن بێ كارەبا دەبن تا ئەوكاتەی‮ ‬محەویلەكەیان بۆ چاك دەكرێتەوە،‮ ‬بەڵام ئەگەر محەویلەی‮ ‬یەدەگمان لەبەر دەست بێت ئەوا دەمودەست دەتوانین ئەو محەویلە‮ ‬یەدەگە لەشوێنی‮ ‬محەویلە سووتاوەكە دابنرێتەوە،‮ ‬هەروەها ئەو پرۆژانەی‮ ‬كەماون و بەنیوەچلی‮ ‬بەجێهێلراون پێویستە دەستیان پێبكرێتەوە و تەواو بكرێت،‮ ‬هەورەها كەموكوڕیمان لە فەرمانبەر هەیە و تا ئیستا داوامان كردووە ژمارەیەكیان بەگرێبەست بۆمان دابین بكەن بۆ ئەوەی‮ ‬وێستگەكان كە دادەمەزرێن لەسەر‮ ‬ی‮ ‬كاربكەن‮.‬

راپەراندنی‮ ‬كارەكان بەخێرایی
د‮. ‬فرسەت سۆفی‮ ‬پاریزگاری‮ ‬هەولێر داوای‮ ‬لە بەڕێوەبەرانی‮ ‬كارەبا كرد كە ئەوەی‮ ‬زۆر پێویستە لەم كاتەدا كاری‮ ‬بۆ بكرێت،‮ ‬دەرخستەی‮ ‬بۆ بكرێت‮ ‬یان ئەوانەی‮ ‬دەرخستەیان بۆ كراوە بیگەیەننە دەستی‮ ‬و تا بەزووترین كات لەگەڵ ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران و وەزارەتی‮ ‬دارایی‮ ‬كاری‮ ‬لەسەر بكەن و پارەی‮ ‬پێویستیان بۆ سەرف بكریت،‮ ‬ئێمە كە ئێستا بودجەیەكمان بۆ تەرخان كراوە پێویستە پرۆژە لەپێشینەكان و ئەوانەی‮ ‬لەتوانای‮ ‬ئەو بودجەیەدا هەیە كاری‮ ‬لەسەربكەین و جێبەجییان بكەین‮.‬

دابینكردنی موەلیدەی‮ ‬بێدەنگ
تەوەرێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬ئەو كۆبوونەوەیە پەیوەست بوو بە موەلیدە ئەهلییەكانەوە دیارە ئەویش كێشەی‮ ‬هەیە و هاوڵاتیان گلەییان لەسەری‮ ‬هەیە،‮ ‬بەتایبەتیش كە چەند موەلیدەیەك زۆرنزیكن لەناوماڵانەوە و دەنگەكەی‮ ‬هەراسانی‮ ‬كردووە،‮ ‬لەمبارەیەوە تاهیرعەبدوڵلا جێگری‮ ‬پێشووی‮ ‬پارێزگاری‮ ‬هەولێر رایگەیاند كە دان بەو راستییەدا دەنێین كە موەلیدە ئەمڕۆكە بۆتە ئەمری‮ ‬واقیع و لەم كاتەشدا ناتوانین دەستبەرداری‮ ‬بین،‮ ‬بەڵام دەتوانین كوالیتیان بەرزبكەینەوە و هەوڵ بدرێت موەلیدەی‮ ‬بێدەنگ‮ ‬كاتم‮ ‬لەئایندەدا بەكاربهێنرێت‮.‬