ئا: خالید گەردی
گۆڤاری (ناشیونال ئینترست) نووسینێكی روبەرت فارلی “وانەبێژ لە زانكۆی جەنگی سەر بە سوپای ئەمەریكا)ی بڵاوكردۆتەوە، تیایدا ناوبراو باس لە پێنج ناوچەی جیهان دەكات كە ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕی سێیەمی جیهانیی لێدەكرێت. رۆبەرت دەڵێت؛ هەر چەندە پێشووتر لەسەردەمی شەڕی سارد چەند جارێك وڵاتە زڵهێزەكان لە هەڵگیرساندنی شەڕ لە نێوانیاندا زۆر نزیك بوونەتەوە، بەڵام هەر لە ساڵی 1945ەوە توانیویانە كۆنترۆڵی كێشەو ناكۆكییەكان بكەن و خۆیان لە هەڵگیرساندنی شەڕ بپارێزن. بەڵام لەگەڵ بەهێزبوونی وڵاتی چین بەشێوەیەكی بەردەوام و بەرچاو لەلایەك و رەتكردنەوەی سیستەمی جیهانی لەلایەن روسیاوە لە لایەكی دیكەوە، ململانێی زڵهێزەكان سەر لەنوێ سەری هەڵداوەتەوە. دەریای باشووری چین جاران ململانێیەكان لە دەریای باشووری چین لە نێوان ئەمەریكاو چین لەسەر گەشەی بازرگانی بوو بەڵام ئێستا لێدوانی توندو پێناسەی گومرگی نوێ و سەپاندنی سزای ئابووری هەردوو لا لەبەرامبەر یەكتریشی هاتۆتە سەر. ئەمریكلو كەنەدا بە دەستگیركردنی منگ وانزۆی بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای هەواوی چینی رەوشەكەیان بارگاوی تر كرد. ئەمەش وایكرد وڵاتی چینیش رێوشوێنی توند لەبەرامبەر هاووڵاتیانی كەنەدی و كۆمپانیا ئەمەریكییەكان بگرێتەبەر.تا ئێستا دەریای باشووری چین تێكەڵ بە ململانێی بازرگانی نەكرابوو، بەڵام لەگەڵ تێكچوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات، بەدوور نازانرێت یەكێ لەو دوو وڵاتە بە ئەنقەست رەوشەكە لە كێشەی دۆسیەی دۆلارو لێدوانی توندو كێشە یاساییەكان تێپەڕێنێت، كاتێك هەر یەك لەم دوو وڵاتە هەست بكات پەیوەندی بازرگانی نێوانیان كەوتۆتە مەترسییەوە، رەنگە پەنا بۆ گرتنەبەری هەنگاوی دوژمنكارانەی گەورەتر لە دەریای باشووری چین ببات. ئۆكرانیا جیهان رووداوی دەستبەسەرداگرتنی پاپۆرە ئۆكرانییەكانی لە رێڕەوی دەریای ئازروفی لە لایەن رووسیاوە لە یادە، كە بووە مایەی سەرهەڵدانی بارگرژی لە نێوان هەردوو وڵات، هەروەك راگەیاندنی باری لە ناكاو لەلایەن حكومەتی ئۆكرانیا، پشێوی و ناسەقامگیری لەو وڵاتە زیاتر كرد، هەرچەند حاڵی حازر رووسیا زۆر بایەخ بە تێكچوونی رەوشی ئێستای ئۆكرانیا پێش هەڵبژاردنەكان نادات كە وا بریارە لە مانگی نیسانی داهاتوو ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەگەر ئەو هەڵبژاردنە گۆرانكارییەكی راستەقینەی نەهێنا ئاراوە، ئەوا رەوشەكە بەرەو بێ متمانەیی زیاتر دەبات، لە ژێر سێبەری ئەو ملمڵانێ بەردەوامەی نێوان رووسیاو ئەمەریكا، هەر گۆڕانكارییەك لە ئۆكرانیا رووبدات، هەتا ئەگەر بە ئەندازەیەكی بچووكیش بێت، ئەوا دەبێتە هۆكاری تێكچوونی ئەو پارسەنگییەی نێوان هەردوو وڵات كە چەند ساڵێكە بەردەوامەو ئەوروپای رۆژهەڵاتیش پەڵكێشی نێو پشێوی و ئاڵۆزی زیاتر دەبات. كەنداو قەیرانە سیاسی و سەربازییەكانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆتە هۆكاری باری ناسەقامگیری ناوچەكە، گوشارە ئابوورییەكان بۆ سەر ئێران بەردەوامە، ئەمەریكا بەمەبەستی بەرتەسككردنەوەی بازرگانی ئێران لە هەوڵی گرتبەری هەنگاوی قورستریشە لە دژی.شەڕی سعودیە لە یەمەن بەردەوامەو كۆتایی نەهاتووە، ئاگری شەڕ لەسوریا خامۆش نەبۆتەوە، هەریەك لە رووسیاو ئەمەریكاش تا ئێستا پایەندن بە پاڵپشتی كردنی هاوبەش و هاوپەیمانەكانیان، سەرهەڵدانی بارگرژی و سیاسی لە ئێران رەنگە سەقامگیری ناوچەكە تێك بدات، بەتایبەتیش ئەگەر ئێران رەفتارێكی دوژمنكارانە بگرێتەبەر یا هەوڵی بە ئامانج گرتنی یەكێ لە دوژمنەكانی بدات. ئاگرەكەی سوریاش رەنگە سەر لەنوێ گڕ بگرێتەوە، بەدوور نازانرێت بارگرژییەكانی نێوان توركیاو كوردی سوریاو عێراق سیمای مڵمڵانێیەكی كراوە بەخۆوە بگرێت. محەمەد بن سەلمانی جێگرەوی پادشای سعودیە چەندین جارو لە چەندین بۆنەدا ئارەزووی خۆی بۆ شەر ناشاردۆتەوە هەتا ئەگەر ئەو شەڕە ببێتە مایەی هەڕەشەش بۆ سەر سەقامگیری وڵاتەكەی.لەبەر بایەخ و گرنگیی ستراتیژی ناوچەكە، رەنگە سەرهەڵدانی هەر ناسەقامگیرییەك لەو ناوچەیە، پێكدادانی سەربازی نێوان ئەمەریكاو رووسیا تەنانەت هەتا وڵاتی چینیشی لێبكەوێتەوە. نیمچە دوورگەی كۆریا ئەوەی ئاشكرایە هەر لە ساڵی نەوەدەكانی سەدەی رابردوو تا بە ئێستا دەگات، هیچ كاتێ نیمچە دوورگەی كۆریا بەقەد ساڵی رابردوو، بەو رادەیە كەمبوونەوەی بارگرژی بە خۆیەوە نەبینیوە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا لە میانەی هەوڵدانی بۆ رێككەوتن لەگەڵ كۆریای باكوور هەموو پێگەو قوڕساییەكی خۆی خستە سەنگی مەحەكەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا كۆریای باكوور تاقیكردنەوە رۆكێتییەكانی رانەگرت، ئەگەر پەیوەندی نێوان ترەمپ و كیم جونگ ئۆنی هاوتا كۆرییەكەی تێكبچێت، ئەوا پەیوەندی نێوان واشنتۆن و بیونگ یانگ زۆر بە خێرایی تێكدەچێت، لە راستیشدا دەكرێت بگوترێت ئاستی پێشبینی رەوشی نیمچە دورگەی كۆریا زۆر مەترسیدار ترو زیاترە لە ئاستی گەشبینی. ناوچە پێشبینی بۆ نەكراوەكان ناوچە گەرم و ناجێگیرەكان لەگەڵ تێپەربوونی سات لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی دیكە گۆاڕانكاری تێدەكەوێت. وڵاتە زلهێزەكانیش زیاتر هەوڵە دیبلۆماسی و سەربازی و سیاسییەكانیان لەو ناوچانە دەخەنە گەڕ كە پێیان وایە ترسناكترین ناوچەن، لەكاتێكدا كەمتر گرنگی بەو ملمڵانێیانە دەدەن كە بەلای ئەوانەوە كەم بایەخن، رەنگە ملمڵانێ لە بەلتیق و ئازربێجان و كشمیرو هەنا فەنزەویلاش سەر هەڵبدەن، بەڵام ئەمەریكاو رووسیا و چین گرنگییەكی ئەوتۆیان پێ نادەن. بنەمای سەرەكیی ملمڵانێكان زیاتر لە تێكچوونی دەستباڵایی ئەمەریكاو سیستەمی جیهانیدا خۆی دەبینێتەوە، ئەمەش بەو واتایە دێت ئاییندەی نزیك لە هەموو كاتێكی رابردوو مەترسیدار تر دەردەكەوێت.
سەرچاوە: HYPERLINK “https://rawabetcenter.com/” https://rawabetcenter.com/









