ساسان دەروێش‮/ ‬هۆڵەندا
لە ئەنجامی‮ ‬بەرەوپێشچوونی‮ ‬كوردستان لە هەموو بوارەكاندا،‮ ‬دەرفەت رەخسا بۆ گەڕانەوەی‮ ‬چەندەها خێزان كە ساڵانێكە بە هەر هۆیەك لە تاراوگە دەژین‮. ‬ئەوەتا خێزانێك لە دوای‮ ‬17 ساڵ لە تاراوگە بە تەواوی‮ ‬دەگەڕینەوە كوردستان و كچەكەیان دەبێتە‮ ‬یەكەم ژەنیاری‮ ‬كچ لە باشووری‮ ‬كوردستان لە‮ ‬ئامێری‮ ‬كۆنتراباس و بەشداری‮ ‬چەندین كۆنسێرت و ئاهەنگ و فیستیڤاڵی‮ ‬كردووە‮.‬ دێژین جەزای‮ ‬تەمەن‮ ‬20 ساڵە لە وڵاتی‮ ‬ئەڵمانیا لە شاری‮ ‬كۆڵن لە دایك و باوكێكی‮ ‬نیشتیمانپەروەر لەدایكبووە و بە كوردایەتی‮ ‬پەروەردە و گۆشكراوە كە هەمیشە كوردستانی‮ ‬لە‮ ‬یاد بێت‮. ‬لە دوای‮ ‬14 ساڵ نیشتەجێبوونی‮ ‬لە ئەڵمانیا فێری‮ ‬زمانی‮ ‬دایكی‮ ‬بووە و زۆر بەجوانی‮ ‬بە زمانی‮ ‬شیرینی‮ ‬كوردی‮ ‬ئەدوێ‮. ‬بەهۆی‮ ‬بڕیاردانی‮ ‬دایك و باوكی‮ ‬و گەڕانەوەیان بۆ كوردستان لە شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬درێژە بەخوێندن ئەدات و لە ئێستادا قوتابی‮ ‬پەیمانگای‮ ‬هونەرە جوانەكانی‮ ‬سلێمانییە‮ ‬لە بەشی‮ ‬میوزیك و ئامێری‮ ‬كۆنتراباس دەژەنێت‮. ‬رۆژنامەی‮ ‬خەبات بە پێویستی‮ ‬زانی‮ ‬دیمانەیەكی‮ ‬لەگەڵ ئەنجام بدات‮.‬ میوزیك بەشێكە لە ژیان و خەونەكانم سەرەتا خاتوو دێژین باسی‮ ‬لە ژیان و میوزیك كرد كە ئاوێتەی‮ ‬یەكتری‮ ‬كردوون بۆ هەنگاونانی‮ ‬خەونەكانی‮ ‬و بەدیهێنانیان و گوتی‮: ‬نایشارمەوە كاتێك لە بڕیاری‮ ‬دروستی‮ ‬دایك و باوكم بۆ خۆشەویستی‮ ‬نیشتیمان و گەڕانەوەیان بە‮ ‬یەكجارەكی‮ ‬منی‮ ‬دڵخۆش كرد‮. ‬من تەمەنم‮ ‬14 ساڵان بووم و هاوكات چوومە قوتابخانە و درێژەم بەخوێندن دا‮. ‬هەر لە مناڵیمەوە خەونم گەیشتن بوو بە جیهانی‮ ‬میوزیك،‮ ‬لەبەر ئەوە هەنگاوەكانم بەرەو پەیمانگایی‮ ‬هونەرەجوانەكان بڕی‮ ‬و بەشی‮ ‬میوزیكم هەڵبژارد‮. ‬ویستم لەم بوارەدا خوێندن تەواو بكەم،‮ ‬كە جێگەی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬سوپاسی‮ ‬دڵسۆزی‮ ‬دایك و باوكم و هاوكاری‮ ‬و پاڵپشتیان بكەم لەوەی‮ ‬توانیم بەخەونەكەم بگەم‮. ‬لەگەڕانەوەشماندا دەبوایە باشتر خۆم فێری‮ ‬زمانی‮ ‬دایك و نووسین و خوێندنەوەی‮ ‬بكەم كە مەرجی‮ ‬سەركەوتنم بوو‮. ‬ئەم ئەركەش هەر كەوتە سەرشانی‮ ‬دایك و باوكم و هەوڵەكانیان لەگەڵم،‮ ‬كە دوانەكەوم لە قۆناغەكانی‮ ‬خوێندن‮. ‬سەرەتا لە پەیمانگا قوتابی‮ ‬دەنگ بووم،‮ ‬بەڵام كە مامۆستاكەم‮ ‬ڕۆیشت ئەبوایە ئامێرێك هەڵبژێرم‮. ‬كە زانیم ئامێری‮ ‬كۆنتراباس كەمە و لەگەڵ باڵام گونجاوە ئەو ئامێرەم هەڵبژارد و مامۆستاكانم پێیان باشبوو‮. ‬ئێمە وەك ئافرەتی‮ ‬كورد خۆمان وائەزانین هەندێ شت سنوردارە بەڵام وانییە خۆمان ناوێرین ئەو هەنگاوە بنێن و شتی‮ ‬تازە تاقیبكەینەوە‮. ‬بۆ نموونە من ئەو ئامێرەم هەڵبژارد،‮ ‬وتیان كوڕ‮ ‬زیاتر ئەوئامێرە هەڵدەبژێرن،‮ ‬منیش گوتم مادام كوڕ‮ ‬ئەو ئامێرە ئەژەنێت كەواتە كچیش ئەتوانێت بیژەنێت‮. ‬ئەوە‮ ‬یەكێك لە چەند نموونەیەكە كە كچ ئەو شتەی‮ ‬كە ئەیەوێت بیكات ئەنجامی‮ ‬بدات بەبێ ئەوەی‮ ‬بترسێ،‮ ‬ئەم هەڵبژاردەیەشم بۆ ئەوە بووكە پێشتر هیچ كچێك نەهاتووە بەلای‮ ‬ئەم ئامێرەدا‮.‬ ئامێری‮ ‬كۆنتراباس هەنگاوی‮ ‬زیاترم پێ دەبڕی‮ ‬بۆ خوێندنی‮ ‬زیاتر دواتر دێژین هاتە سەر باسكردنی‮ ‬ئامێرەكە و چۆنیەتی‮ ‬ژەنینی‮ ‬و گوتی‮: ‬كۆنتراباس‮ ‬یەكێكە لە گەورەترین ئامێرە میوزیكییەكان و بەرزی‮ ‬ئامێرەكە‮ ‬188 سم و پانیەكەی‮ ‬لە ناوەڕاستدا‮ ‬80 سمە‮. ‬بەهۆی‮ ‬بەرزی‮ ‬ئامێرەكەوە هەموو كەسێك ناتوانێت ئەم ئامێرە بژەنێت‮. ‬لە چەلۆ گەورەترە و دەنگێكی‮ ‬گڕی‮ ‬هەیە و ئاوێتەدەكرێ لەگەڵ دەنگەكانی‮ ‬تردا و ئارامی‮ ‬و ئاوازێكی‮ ‬خۆش دەبەخشێت،‮ ‬بەكارهێنانیشی‮ ‬بەوەستانەوەیە و نابێت دانیشی‮ ‬و كەسێك لە تەنیشتەوە دائەنیشێت و نۆتەكانی‮ ‬بۆ هەڵئەداتەوە‮. ‬گواستنەوەی‮ ‬ئامێرەكەش ئەركی‮ ‬زۆر قورسە،‮ ‬من سوپاسی‮ ‬باوكم دەكەمەوە كە هەمیشە هاوكارم بووە لە گواستنەوە و پاڵپشتیكردنم كە لێی‮ ‬دانەبڕێم و بەردەوام بم تا گەیشتن بە هەموو خەونەكانم لە جیهانی‮ ‬فراوانی‮ ‬میوزیك كە لە داهاتوودا خزمەتی‮ ‬كورد و كوردستانی‮ ‬پێبكەم‮.‬ بەشداری‮ ‬و چالاكییەكانم هەمیشە دڵخۆشیان كردووم لەكۆتایشدا دێژین لەبارەی‮ ‬بەشداربوونی‮ ‬لە چالاكییەكانی‮ ‬گوتی‮: ‬بەڵێ بەم ئامێرە بەشداری‮ ‬چەند كۆنسێرت و فیستیڤاڵم كردووە كە هەمیشە دڵخۆشیان كردووم كە جێگا دەستی‮ ‬خۆم و‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬ئافرەتێكی‮ ‬كوردم نیشانداوە شان بە شانی‮ ‬هاوڕییەكانم‮. ‬بۆ نموونە لەگەڵ تیپی‮ ‬مۆسیقای‮ ‬سلێمانی‮ ‬و ئۆركێسترای‮ ‬سلێمانی‮ ‬و ئۆركێسترای‮ ‬لاوانی‮ ‬سلێمانی‮ ‬و فیستیڤاڵی‮ ‬پەیمانگام كردووە بە تەمام لە دوای‮ ‬خوێندنی‮ ‬پەیمانگا لە كوردستان درێژە بەخوێندنەكەم بدەم‮. ‬بڕوا بكە لە ئەڵمانیاش بومایە هەر خەریكی‮ ‬خوێندنی‮ ‬میوزیك دەبووم‮. ‬لە ئایندەشدا ئەگەر گونجا حەزم لێیە بەرهەمی‮ ‬خۆمم هەبێت لە ئێستادا هیچم نییە بەهۆی‮ ‬بەردەوامی‮ ‬خوێندنەكەم‮. ‬هیوادارم ئافرەتی‮ ‬كورد لەم بوارەدا زۆرتر بن،‮ ‬كە هەشمانە و نموونەی‮ ‬جوانی‮ ‬ئێمەن و چاویان لێ بكەین و هانی‮ ‬زیاتری‮ ‬ئافرەتی‮ ‬كورد بدەین‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬خۆیان و جێگە پەنجەیان لە هونەری‮ ‬میوزیك دیاربێت هەر وەك لەكاییەكانی‮ ‬تری‮ ‬ژیاندا دیارن‮. ‬لە كۆتایشدا داوا لە خوشك و هاوڕییەكانی‮ ‬كچم دەكەم كە لە دوای‮ ‬خوێندن دەستبەرداری‮ ‬میوزیك نەبن و پێكەوە خزمەتی‮ ‬هونەری‮ ‬كوردی‮ ‬بكەین كە خاوەنی‮ ‬گەنجینەیەكی‮ ‬دەوڵەمەندین‮.‬