خەبات‮ – ‬شادان قادر
هەروەكو خۆیان باسی‮ ‬لێوە دەكەن لە وەرزی‮ ‬بەهاردا بازاڕی‮ ‬كاریان باشترە،‮ ‬بەڵام لەگەڵ پێگەیشتنی‮ ‬پەنیر بازاڕی‮ ‬ماست كەم دەبێتەوە،‮ ‬پەنیرەكە لە مانگی‮ ‬4 ‮ ‬تاوەكو مانگی‮ ‬6 ‮ ‬دەبەن بۆ شاخ و لە ناو كونە پێست دایدەنێن،‮ ‬لەوەرزی‮ ‬پاییزدا پەنیری‮ ‬وشك پێدەگات و ئەوان دەڵێن ئێواران لە شاخی‮ ‬قەندیلەوە پەنیرەكە دەهێننەوە بۆ ناو شار و باسی‮ ‬سەختی‮ ‬رێگاكە دەكەن و ئاشكرای‮ ‬دەكەن تائێستا سەدان كەس لەو رێگایە توشی‮ ‬رووداو بووە و گیانی‮ ‬لەدەست داوە‮.‬
پورە فاتم تەمەنی‮ ‬63‮ ‬ساڵە و ماوەی‮ ‬20 ‮ ‬ساڵە هەموو رۆژێك‮ ‬لە گوندی‮ ‬بێگەڵاسی‮ ‬پشدەرەوە دێتە ئەم مەیدانە بۆ فرشتنی‮ ‬بەرهەمەكانی‮ ‬و بۆ‮ (‬خەبات‮) ‬دەڵێت‮:” ‬هەموو رۆژێك لە كاتژمێر‮ ‬6ی‮ ‬بەیانیەوە دێمە ئێرە بۆ فرۆشتنی‮ ‬ماست و پەنیر‮”.‬
گوتیشی‮: ‬رۆژانە خۆم بە عارەبانەیەكی‮ ‬دەستی‮ ‬ماست و پەنیر دەگوازمەوە بۆ ئەم مەیدانە بازاڕم زۆر خراپە و زۆربەی‮ ‬رۆژەكان دوكاندارەكان بێزارم دەكەن و دواتریش بەبیانووی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئێرەم پیس كردووە پاكی‮ ‬دەكەنەوە پێم‮.‬
ئەو فرۆشیارە باس لەوەش دەكات،‮ ‬كە خێزاندارە و چەند ساڵێك بەر لە ئێستا هاوسەرەكەی‮ ‬بە هۆی‮ ‬مینەوە چاوێك و هەردوو دەستی‮ ‬لە دەست داوە و سەختی‮ ‬ژیان وایلێكردووە پەنا بۆ ئەم كارە ببات‮.‬
ئاماژە بەئەوەش دەكات،‮ ‬لە رەمەزاناندا بازاڕمان كەمترە،‮ ‬بەڵام ناچارین بێین بۆ ئەوەی‮ ‬كڕیارەكانمان لە دەست نەدەین،‮ ‬كە ئێمە نەبین دەبن بە كڕیاری‮ ‬كەسانی‮ ‬دیكە‮.‬
پورە فاتم زیاتر گوتی‮: ” ‬سەوزە و شتی‮ ‬تر بەكەمی‮ ‬دەتوانین بهێنین لەبەرئەوەی‮ ‬دوكاندارەكانی‮ ‬بازاڕ‮ ‬رێگامان پێنادەن ئەو شتانە بهێنین كە ئەوان هەیانە،‮ ‬زۆرجاریش ماستەكەم بۆ نافرۆشرێت و لێرە دەیكەم بەخێر‮ ‬یان دەیدەم بە دوكاندارەكان‮”.‬
دەشڵێت‮: ‬ساڵانی‮ ‬رابردوو باشتر بوو لەئێستا لەبەرئەوەی‮ ‬قەیرانە و خەڵك كەمتر شت دەكرن،‮ ‬نەخۆشی‮ ‬درێژخایەنیشم هەیە ئەو پارەی‮ ‬كە وەری‮ ‬دەگرم بەشی‮ ‬مەسرەفی‮ ‬دكتۆریشم ناكات،‮ ‬هەروەها سێ منداڵی‮ ‬كوڕە تاقانەكەم بەخێو دەكەم كە ماوەی‮ ‬چوار ساڵە شەهید بووە و لە ماڵەوەش خۆمان پێنج كەسین و هیچ كاسبكارێكیشمان نیە‮.‬
هیوا رەسووڵ،‮ ‬كڕیاری‮ ‬هەمیشەیی‮ ‬پورە فاتمەیە گوتی‮:” ‬لەبەرهەمەكانیان رازیم،‮ ‬بەڵام پێموایە شوێنێكی‮ ‬گونجاویان نییە ئەم بازاڕە،‮ ‬ئەگەر بێت و شوێنێكی‮ ‬گونجاویان بۆ دابین بكرێت باشترە و گۆرینی‮ ‬شوێنەكەش هیچ لە بازاڕی‮ ‬ئەوان كەم ناكاتەوە،‮ ‬لەبەرئەوەی‮ ‬كڕیار شوێنێكی‮ ‬پێویست بێت خۆی‮ ‬بەدوایدا دەگەرێت‮”.‬
زیاتر گوتی‮: ‬قەیرانەكە كاریگەری‮ ‬زۆری‮ ‬كردۆتە سەر بازاڕی‮ ‬ئەوانیش بە بەراورد بە ساڵانی‮ ‬رابردوو،‮ ‬چونكە ئەوكات رەنگە كڕیارەكان توانیبێتیان لە‮ ‬یەك كاتدا ماست و پەنیر و كولێرە بكرن،‮ ‬بەڵام لە ئێستادا تەنها توانای‮ ‬كرینی‮ ‬یەكێك لەو بەرهەمانەیان هەیە‮”.‬
پورە ئامینە كە تەمەنی‮ ‬70 ‮ ‬ساڵە و‮ ‬ژنێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬مەیدانەكەیە بە تەنیشتی‮ ‬پورە فاتمەوە دانیشتووە و باس لەوە دەكات،‮ ‬پێشتر مانگا و گامێشی‮ ‬هەبووە و ماستیشی‮ ‬فرۆشتووە،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬ئێستا وەكو جاران توانای‮ ‬نەماوە و ئەو هەموو كارەی‮ ‬پێناكرێت زۆر جار هاوسەرەكەی‮ ‬بە ئامادەكراوی‮ ‬سەوزە و ماستەكەی‮ ‬لە گوندەوە بۆ دەهێنێت و ئەویش رۆژانە لەبازاڕ‮ ‬دەیان فرۆشێت و زۆرجاریش بەهەرزانتر لە خەڵكی‮ ‬دیكەیان دەكڕێت‮ ‬و دەیفرۆشێتەوە‮.‬
باس لەوەش دەكات،‮ ‬لە سەردەمانی‮ ‬كۆندا ژیان زۆر باشتر و خۆشتر بوو پشتمان بەخۆمان دەبەست و بۆ ساتێكیش بئ كار دانەدەنیشتین و خاوەنی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬خۆمان بووین،‮ ‬ئێستاش ئەگەر ناچاری‮ ‬نان پەیداكردن نەبم بەم تەمەنەوەخەریكی‮ ‬سەوزە فرۆشتن نابم كە هیچ خێرێكی‮ ‬بۆم نیە‮ .‬
مەیدانی‮ ‬ماست فرۆشان لە شارۆچكەی‮ ‬قەڵادزێ لە هەرچوار وەرزی‮ ‬ساڵدا بەدی‮ ‬دەكرێت و ژمارەیەكی‮ ‬زۆر لە گوندنشینانی‮ ‬دەڤەرەكە بەشێكی‮ ‬خەرجی‮ ‬ماڵ و منداڵەكانیان لە رێگای‮ ‬فرۆشتنی‮ ‬بەرهەمەكانی‮ ‬شیر دەستەبەر دەكەن‮.‬
لەم بازاڕەدا جگە لە شیر و ماست و پەنیر هێلكە و كولێرەی‮ ‬گەرم‮ ‬و سەوزە و كۆمەڵێك خواردنی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردەوار بەدی‮ ‬دەكرێن،‮ ‬كە كڕیاری‮ ‬باشیان هەیە و بەپێی‮ ‬قسەی‮ ‬ئەو فرۆشیارانە بێت ماست و پەنیر كڕیاری‮ ‬زیاتریان هەیە‮.‬
هەروەها ژنێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬ئەم بازاڕە بەناوی‮ ‬شوكریە ئەحمەد،‮ ‬باسی‮ ‬سەختی‮ ‬رێگای‮ ‬گوندەكان دەكات‮ ‬و دەڵێت‮:” ‬رێگا و بانەكان وەكو سەنگەر وایە بەڵام گەر گوێ بەو شتانە بدەین كارمان بۆ ناكرێت،‮ ‬هەرچەند رۆژێك دەبێت پەیژەی‮ ‬یەكێك لەو دووكانانە كەوت بە سەر سەرمدا و چەن رۆژیك لە نەخۆشخانە مامەوە و تا ئێستاش ئازارەكەی‮ ‬هەر ماوە‮.‬
لەبارەی‮ ‬كڕیارەكانیان گوتی‮: ” ‬كڕیار هەیە بە هەفتە پارەمان ناداتێ،‮ ‬هەشیانە بەهەرمەكانمان كەم دەكاتەوە لە بەرچاوی‮ ‬خەڵك و لە بەرهەمەكانیان دادەبەزێنێت،‮ ‬جاری‮ ‬واش هەبووە ئاگاداری‮ ‬نرخی‮ ‬بازاڕ‮ ‬نەبووم و بە زەرەر ماستەكەم فرۆشتووە‮”.‬
شوكری‮ ‬بەردەوام دەبێ لە قسەكانی‮ ‬و دەڵێت‮: “‬بۆ خۆم و ماڵ و منداڵ و هاوسەرەكەم خەریكی‮ ‬ئەم كارەین،‮ ‬ماوەی‮ ‬10 ‮ ‬ساڵ زیاترە نانی‮ ‬بەیانیم نەخواردووە لە ماڵی‮ ‬خۆم،‮ ‬وە زۆر جار نانی‮ ‬بەیانی‮ ‬و نیوەرۆ‮ ‬پێكەوە لە عەسردا دەخۆم‮ ‬و رەمەزانان لە پارشێوانەوە هاتومەتە ئێرە،‮ ‬زۆربەی‮ ‬رۆژەكان ئەو پانتۆڵە پیاوانەی‮ ‬لەبەرمدایە بۆتە سەرین و دۆشەك و هەموو شتێكی‮ ‬من و ئێوارانیش لە پێناو دەست كەوتنی‮ ‬تیكێ نان لێرە بەربانگمان كردۆتەوە‮.