شەنگە هاوار كاكەیی
خۆپیشاندان و ناسەقامگیریی‮ ‬دۆخی‮ ‬ئەمنی‮ ‬عێراق و بەرزكردنەوەی‮ ‬هوتافاتی‮ (‬نیشتمانمان دەوێت‮) ‬ئەو پەیامە بوو كەوا ئاڕاستەی‮ ‬چینی‮ ‬سیاسەتگەرای‮ ‬عێراقییەكان كرا لە ناوچەی‮ ‬سەوز،‮ ‬كە تەنیا بۆ بەرپرسانی‮ ‬هاوردە بە ئەجێندای‮ ‬دەرەكییەوە سەوزە‮. ‬هەرچەندە پەیامی‮ ‬خۆپیشاندەران روون و رەوانە لە پاڵ مافی‮ ‬هاووڵاتی‮ ‬بوونیان و داخوازییە شەرعییەكانیان بۆ كاڵبوونەوەی‮ ‬هێڵی‮ ‬هەژاری‮ ‬و فەراهەمكردنی‮ ‬ژیانێكی‮ ‬شایستە بۆ عێراقییەكان،‮ ‬كەچی‮ ‬دەبینین رووی‮ ‬ئاڕاستەی‮ ‬داواكارییەكان گۆڕان بۆ ئینتهاكێكی‮ ‬تازەی‮ ‬دەستووری‮ ‬و زۆر خێراش كارتی‮ ‬گۆڕینی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراقی‮ ‬فیدراڵ هاتە ئاراوە،‮ ‬وەكو كڕێوەیەكی‮ ‬ساردكەرەوە بۆ كوژانەوەی‮ ‬گڕی‮ ‬هەڵگیرساوی‮ ‬جادە و شەقامەكان،‮ ‬كە دەنگی‮ ‬ناڕەزایی‮ ‬و هەڵچوونەكانیان لە ترۆپكدایە،‮ ‬لەگەڵ فڕێدانی‮ ‬ئەم كارتەش،‮ ‬چونكە دوور بوو لە داخوازییەكانیان،‮ ‬خۆپیشاندەران تووڕەتربوون و شەڕانگێزییەكانیان رۆژ لە دوای‮ ‬رۆژ لەپەرەسەندن دایە‮.‬
لێرەدا پرسیار ئەوەیە‮: ‬ئایا لە هەلومەرجێكی‮ ‬ئاوا تەمومژاوویدا تەعدیلی‮ ‬دەستوور چۆن دەكرێت؟ بۆچی‮ ‬دەستوور هەر لە بنەڕەتدا جێبەجێ كراوە تاوەكو هەوڵی‮ ‬تەعدیلكردنی‮ ‬بدرێت‮! ‬دواتریش لەم ئانوساتەدا‮! ‬بۆچی‮ ‬كێشەی‮ ‬ئێستای‮ ‬تاكی‮ ‬عێراقی‮ ‬دەستوورە‮ ‬یا گوزەربوونە لە هێڵی‮ ‬هەژاری‮ ‬و ناشەفافیەتی‮ ‬داهات و سەرچاوە ئابوورییەكانی‮ ‬عێراقە كە كەس نازانێ لە چ مەنگییەك نوقمە،‮ ‬كە وەلای‮ ‬بەرپرسانی‮ ‬باڵای‮ ‬بەغداش بۆ كۆماری‮ ‬ئێرانە،‮ ‬ئەم روئیایە زۆر بە روونی‮ ‬ئاشكرایە‮. ‬
‮ ‬بۆیە‮ ‬یەكێك لە دەرهاوێشتە گرنگەكانی‮ ‬برسیكردنی‮ ‬تاكی‮ ‬عێراقی‮ ‬لە سەرجەم پارێزگاكان بە هەرێمی‮ ‬كوردستانیشەوە كە ساڵانێكی‮ ‬دوورودرێژە بەشە بودجەی‮ ‬بڕدرابوو و بە ئومێدی‮ ‬چارەسەر دەسەڵاتی‮ ‬كوردی‮ ‬بەتایبەتیش پارتی‮ ‬هەوڵ و تەقەڵای‮ ‬زۆری‮ ‬داوە تاكو كێشەكان كەمبكرێنەوە‮. ‬دیارە لێدوانی‮ ‬بەڕێز دكتۆر بەشیر حەداد بۆ كەناڵەكانی‮ ‬راگەیاندن كە گوایە هەنگاوی‮ ‬عەمەلی‮ ‬نراوە بۆ تەعدیلی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراق بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەك پێكهاتووە و شەش لە ئەندام لیژنەكان كوردن و بەپێی‮ ‬لێدوانی‮ ‬دكتۆرە ڤیان سەبریش كورد حەقی‮ ‬ڤیتۆی‮ ‬هەیە ئەگەر هاتوو بڕگەیەك لە بڕگەكانی‮ ‬تەعدیل دژی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬كورد بێت‮. ‬جا پرسیار ئەوەیە‮: ‬لە كەش و فەزای‮ ‬تەماویدا تەعدیل چۆن دەكرێت؟ تەعدیل پێویستی‮ ‬بەزەمەنە بەلای‮ ‬كەم ساڵێك تاوەكو دەستوورێكی‮ ‬پوخت و سەخڵەم و بێ كەموكوڕی‮ ‬بێت،‮ ‬خۆ ئەوانەی‮ ‬كاریان لەو لیژنانە كردووە ئەو راستییە دەزانن كە چەندە سەختە بڕیاردان و ئیشكردن لەسەر بڕگەكانی‮ ‬دەستوور بەپێی‮ ‬سەرچاوەی‮ ‬كاركردن و لە جێبەجێكردنی‮ ‬یەكسانی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬بۆ سەرجەم پێكهاتە ئیتنییەكان لە عێراقدا،‮ ‬هەروەها دەبێ راوێژ بە چەند دادوەر و قازی‮ ‬بە ئەزموون بكرێت بۆ ئەم مەفادە،‮ ‬كە لە بنەڕەتدا دەستووری‮ ‬عێراقی‮ ‬كە هەموار كرا نەكەوتە بواری‮ ‬جێبەجێكردن،‮ ‬تاوەكو دەرهاوێشتەی‮ ‬جێبەجێكردنەكەی‮ ‬وێنا بكرێ‮. ‬
‮ ‬تا ئێستا مادەی‮ ‬سەدوچل‮ ‬ جێبەجێ نەكراوە و هێشتا عێراقییەكان نازانن ئاخۆ میللەتی‮ ‬كورد دراوسێیەكی‮ ‬باشە‮ ‬یا خراپە‮!‬ هەر زووبەزوو بڕیار درا ئەم مافە پێشێل بكەن بێ گەڕانەوە بۆ شەقامی‮ ‬كوردی‮ ‬كە هاووڵاتییانی‮ ‬تینووی‮ ‬سەربەخۆیین و كارتی‮ ‬ریفراندۆمیش لەباخەڵیان گەرمە‮.‬
ئەوەی‮ ‬تا ئێستا جێگای‮ ‬زەبابیەتە خەمساردی‮ ‬كوردە،‮ ‬بۆچی‮ ‬كورد پەنای‮ ‬نەبردە بەر مەحكەمەی‮ ‬ئیتیحادی‮ ‬كە تاكە پەناگای‮ ‬یاساییە بۆ‮ ‬یەكلاكردنەوەی‮ ‬كێشە دەستوورییەكان؟ خۆ كورد كێشەی‮ ‬لەگەڵ شەقام نییە،‮ ‬كورد كێشەی‮ ‬لەگەڵ نوخبەی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەیە لە رەتكردنەوەی‮ ‬مافە نەتەوایەتی‮ ‬و دەستوورییەكانی‮ ‬كە لە نادەستووری‮ ‬عێراقی‮ ‬دانی‮ ‬پێنراوە و لە واقیعیشدا پەراوێز خراوە،‮ ‬بۆیە‮ ‬یەكڕیزیی‮ ‬نەك رەنگڕێژی‮ ‬تاكە رێگەیە بۆ زامنكردنی‮ ‬مافە دەستوورییەكانمان‮. ‬
‮❊ ‬ماستەر لە‮ ‬یاسای‮ ‬گشتی‮ – ‬زانكۆی‮ ‬حیكمە بەیروت