خەبات‮: ‬هەمزە سەرحان‮:-‬
میوزیكژەن و گۆرانیبێژ كاروان حەمید حەلاق،‮ ‬بە گۆرانی‮ ‬كوردی‮ ‬بەشداری‮ ‬فێستیڤاڵی‮ ‬جیهانی‮ ‬تێد ئێكس دەكات،‮ ‬كە لە وڵاتی‮ ‬هۆڵەندا بەڕێوەچوو.كاروان حەمید‮ ‬راگەیاند لە شاری‮ ‬ئەمستردامی‮ ‬پایتەختی‮ ‬هۆڵەندا،‮ ‬بەشداری‮ ‬لە فێستیڤاڵی‮ ‬جیهانی‮ ‬تێد ئێكس كرد،‮ ‬بە هاوبەشی‮ ‬ئۆركێسترای‮ ‬پارت ئاوت بە جلوبەرگی‮ ‬كوردییەوە گۆرانییەكی‮ ‬هونەرمەندی‮ ‬كۆچكردوو عەلی‮ ‬مەردان دەڵێتەوە.كاروان،‮ ‬جیا لەوەی‮ ‬بە جلوبەرگی‮ ‬كوردی‮ ‬لەسەر تەختی‮ ‬شانۆ وەستاوە و گۆرانییەكەی‮ ‬چڕیوە،‮ ‬بە شمشاڵیش بەشداری‮ ‬لە ژەنینی‮ ‬میوزیكەكەدا كردووە.كاروان‮ ‬ڕایگەیاند كە لەبەر گەورەیی‮ ‬ئازارەكانی‮ ‬ڕۆژئاوا چاوەڕوانی‮ ‬كارێكی‮ ‬لەم شێوەیەبووە‮ ‬هەر بۆیە بە موزیك گۆرانی‮ ‬و جل و بەرگی‮ ‬كوردییەوە وەك هەمو جارێك بەشداریم كردووە تا لە ئازارەكانی‮ ‬براكانم لە‮ ‬ڕۆژئاوای‮ ‬كوردستان كەم كەمەوە‮. ‬هونەرمەند كاروان حەمید حەلاق ئەوەشی‮ ‬گووت ئەوەی‮ ‬جێگای‮ ‬خۆشحاڵییە لە هۆلەكەدا چەند نەتەوەیەك ئامادەبون كەگەل ناوهێنانی‮ ‬كوردستان هەموو ئامادەبوانی‮ ‬ناو هۆڵەكە وەكو‮ ‬ڕێز هەستانە سەرپێ و بە چەپڵەڕێزان پێشوازیمان لێكراو ست فاتیمەكەی‮ ‬كەركووك لە ئەمستردامی‮ ‬هۆڵندا بوو بەناسنامەی‮ ‬میللەتێك ولارولەنجەی‮ ‬زیاتری‮ ‬دەكرد‮.‬
هەروەها گوتی‮: ‬ئەم‮ ‬ڤیستیڤاڵە فیستڤالێكی‮ ‬ئاسایی‮ ‬نەبوو چونكە زۆربەی‮ ‬كەناڵ و‮ ‬ڕۆژنامە‮ ‬جیهانییەكان ئامادەبوون‮.‬