خهبات: هەمزە سهرحان:-
لە 18 تا 20ـی 11ـی 2019 كاتژمێر 5 ی ئێوارە لەهۆڵی رۆشنبیری .. ڕێگای كەركووك وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر دووەمین فیستیڤاڵی كوردستان بۆ موزیك و گۆرانی سازدەكات بە دروشمی موزیك و گۆرانی.. دەنگێك بۆ نیشتمان بە بەشداریی تیپ و گرووپەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان گرووپی موزیكی هەولێر، تیپی مۆسیقای لوڕ لە سلێمانی، تیپی مۆسیقای كەركووك، گروپا ئاوازا سەرحەدێ لە باكوور، گرووپی مۆسیقای سەربەخۆبوون لە ڕۆژئاوا، تیپی مۆسیقای رووناك لە ڕۆژهەڵات، تیپا روباد یا موزیكی لە دهۆك ، تیپی مۆسیقای هەڵەبجە.









