خه‌بات‮: ‬سەرهەنگ نەجمەدین:-
گەڕی‮ ‬چوارەمی‮ ‬خولی‮ ‬نایابی‮ ‬كوردستان بەچەندین‮ ‬یاری‮ ‬ئاگرین بەرێوەچوو،‮ ‬لەگرنگترین‮ ‬یاریشدا هەردوو‮ ‬یانەی‮ ‬هەولێر وزاخۆ لەیاریگای‮ ‬زاخۆ بەیەكگەیشتن،‮ ‬لەئەنجامدا‮ ‬یانەی‮ ‬هەولێر توانی‮ ‬یارییەكە لەبەژەوەندی‮ ‬خۆی‮ ‬بەئەنجامی‮ ‬2-1‮ ‬گۆڵ‮ ‬یارییەكە كۆتایی‮ ‬بهێنێت و‮ ‬3 ‮ ‬خاڵی‮ ‬گرنگی‮ ‬لەسەر دەستی‮ ‬زاخۆ دەستەبەركرد،‮ ‬بەم بردنەوەیە هەولێر كۆی‮ ‬خاڵەكانی‮ ‬بوو بە‮ ‬7 ‮ ‬خاڵ و لەپلەی‮ ‬پێنجەمی‮ ‬رێزبەندی‮ ‬خولەكە جێگیربووە،‮ ‬لەبەرانبەردا‮ ‬یانەی‮ ‬زاخۆ بەكۆكردنەوەی‮ ‬4 ‮ ‬خاڵ لەپلەی‮ ‬حەوتەمی‮ ‬رێزبەندی‮ ‬خولەكە دەبیندرێت‮.‬

لەیاری‮ ‬دووەمدا و لەیاریگای‮ ‬یانەی‮ ‬برایەتی،‮ ‬هەردوو‮ ‬یانەی‮ ‬برایەتی‮ ‬و سۆران لەیارییەكی‮ ‬بەهێز و پڕجەماوەریدا‮ ‬ڕووبەرووی‮ ‬یەكتربوونەوە،برایەتی‮ ‬توانی‮ ‬پێشەنگی‮ ‬لەسۆران وەڕبگرێت و دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬بەئەنجامی‮ ‬2-1 ‮ ‬گۆڵ لەیانەی‮ ‬سۆرانی‮ ‬بردەوە و‮ ‬3 ‮ ‬خاڵی‮ ‬زێرینی‮ ‬لەم‮ ‬یانە دەستكەوت،‮ ‬یانەی‮ ‬برایەتی‮ ‬بەم سەركەوتنە خۆی‮ ‬گەیاندە پلەی‮ ‬دووەمی‮ ‬رێزبەندی‮ ‬خولەكە بەكۆكردنەوەی‮ ‬8 ‮ ‬خاڵ،‮ ‬لەبەرانبەردا‮ ‬یانەی‮ ‬سۆران بەم دۆاندنە هاتە پلەی‮ ‬چوارەم بەكۆكردنەوەی‮ ‬7 ‮ ‬خاڵ و پێشەنگی‮ ‬یانەكانی‮ ‬لەدەستدا،‮ ‬لەیارییەكی‮ ‬دیكەدا لەدێربی‮ ‬سلێمانی،‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬میواندرای‮ ‬لەسیروانی‮ ‬نوێ كرد،‮ ‬سیروانی‮ ‬نوێ براوەی‮ ‬یارییەكە بوو،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬توانی‮ ‬بەئەنجامی‮ ‬تاكەگۆڵێكی‮ ‬بێ وەڵام لەپێشمەرگەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬بباتەوە و خۆی‮ ‬بگەیەنێتە پێشەنگی‮ ‬یانەكان،‮ ‬ئەم بردنەوەیە كۆی‮ ‬خاڵەكانی‮ ‬سیروانی‮ ‬نوێ بوو بە10 ‮ ‬خاڵ و هاتە پێشەنگ،‮ ‬لەدوای‮ ‬سیروانی‮ ‬نوێ‮ ‬یانەی‮ ‬برایەتی‮ ‬بەكۆكردنەوەی‮ ‬8 ‮ ‬خاڵ پلەی‮ ‬دووەمی‮ ‬وەڕگرت،‮ ‬هەروەها‮ ‬یانەی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬بەم دۆراندنەی‮ ‬بەرانبەر سیروانی‮ ‬نوێ تەنها‮ ‬1 ‮ ‬خاڵی‮ ‬كۆكردۆتەوە ولەدوایین‮ ‬یانەكانی‮ ‬رێزبەندی‮ ‬خولەكەدا دەبیندرێت،‮ ‬هەروەها ئەم وەرزە‮ ‬یانەی‮ ‬شێروانەش ئاستی‮ ‬وەك پێویست نییە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لەیاری‮ ‬ئەم هەفتەیەدا بەرانبەر‮ ‬یانەی‮ ‬دەربەندیخان بەتاكەگۆڵێك دۆرا‮ ‬و لەپلەی‮ ‬دووازدەمینی‮ ‬رێزبەندی‮ ‬خولەكە بەكۆكردنەوەی‮ ‬1 خاڵ دەبیندرێت‮.‬
ئەنجامی‮ ‬یارییەكانی‮ ‬دیكە بەمشێوەبوو‮:‬
دهۆك‮ ‬2 * زێرەڤانی‮ ‬2
شێروانە‮ ‬0* ‮ ‬دەربەندیخان‮ ‬1
پێشمەرگەی‮ ‬هەولێر‮ ‬2* هەندرێن‮ ‬1
رێزبەندی‮ ‬هەفتەی‮ ‬چوارەمی‮ ‬خولەكە لەپلەی‮ ‬یەكەم تاپلەی‮ ‬چوارەم بەمشێوەیە دەبێت‮: ‬1‮-‬ سیروانی‮ ‬نوێ‮ ‬10 ‮ ‬خاڵ‮ ‬2‮- ‬برایەتی‮ ‬8 ‮ ‬خاڵ‮ ‬3‮-‬ دەربەندیخان‮ ‬8 ‮ ‬خاڵ‮ ‬4‮-‬ سۆران‮ ‬7 ‮ ‬خاڵ‮.‬