خەبات: سولین سلێمان:-
خالید سالم محەمەد، خەڵكی شاری دهۆكە، ساڵی 2002 رووی كردۆتە وڵاتی بەریتانیا و لە لەندەن نیشتەجێیە، خەونی خالید ئەوە بوو ببێتە وەرزشوانێكی بەناوبانگ و دیارە، سەرەتا لە تیپێكی ئاسایی یاری كردووە ، پاشان چۆتە ئاستێكی بەرز و لە ریزی تیپە گەورە بەناوبانگەكانی ئەو وڵاتە یاری دەكات.
خالید دەڵێت:- سەرەتا لە یانەی واتفۆرد یاریم دەكرد بەڵام كاتێك هاتە سەر ئەوەی زیاتر تواناكانم بەرەو پێش ببەم و بۆندێكی درێژخایەن واژوو بكەم ، بەرێوەبەری یانەی واتفۆرد بانگی كردم ، گوتی: خالید تۆ چانسێكی زۆر گەورەت هاتۆتە پێش، بۆندێكی درێژخایەن واژوو دەكەین، پاسپۆرتەكەت بهێنە با ناوت تۆمار بكەین، بەڵام بەداخەوە گوتم پاسپۆرتم نییە چونكە ئەو كات هێشتا مافی پەنابەریم نەبوو ، پاسپۆرتی بەریتانیم نەبوو ئەو كاتی، بەرێوەبەرەكەم گوتی چۆن تۆ پاسپۆرتت نییە ، ئەگەر پاسپۆرتم هەبوایە بۆندێكی 0001 هەزار پاوەندم ئیمزا دەكرد، و بەداخەوە نەمتوانی لە ریزی پێشەوەی یانەكەم بم ، خالید گوتیشی : لە ئێستادا تەمەنم “33”ساڵە و بەردەوامم ، و هاورێكانم ئەوانەی كەلە سەرەتای وەرزشكردنم لەگەڵم بوون لە ئێستادا لە ریزی یانەی بەناوبانگ كە یانەی مانچستەر یونایتد یاری دەكەن، و بە بەردەوام لە گەڵیان لە پەیوەندیدام و هەمیشە زۆر هانم دەدەن كە دەستبەرداری خەونەكەم نەبم”
لە كۆتاییدا خالید ئەوەش دەخاتە روو كە وەرزش زۆر گرنگە بۆ ناساندنی وڵات ، بۆیە داوا دەكات لە كوردستان ئەو بوارە پێشتگوێ نەخرێت بتوانرێت پێشبخرێت.









