خهبات: بەرهەم شێخ عزەدین:-
ڕاگەیاندنی گشتیی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی كورتە فیلمی تاران بڵاوی كردەوەكە سیوشەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی كورتە فیلمی تاران، بە نمایش كردنی 140 فیلم لە دەرهێنەرانی 25 وڵاتی جیهان لە تاران بەڕێوەدەچێت.
ناسین و ناساندنی باشترین بەرهەمەكانی كورتە فیلم
بەرپرسی سیوشەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی كورتە فیلمی تاران لە سەرەتای ئەم كۆنگرەی رۆژنامەوانییەدا گوتی:. سیوشەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی كورتە فیلمی تاران؛ بە مەبەستی ناسین و ناساندنی باشترین بەرهەمەكانی كورتە فیلم لەسەر ئاستی نەتەوەیی و نێودەوڵەتیدا و هەروەها دروست كردنی ركابەرییەكی سازێنەر لە نێوان فیلمسازان و بە نمایش كردنی 140 فیلم لە دەرهێنەرانی 25 وڵاتی جیهان لەوانە؛ ئیسپانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئەمریكا، رووسیا، كۆماری چیك، سویسڕا، هۆڵەندا چین، كەنەدا، ئیتاڵیا، فینلەندا، پۆڵەندا، بولگاریا، پۆرتوگال، هیندوستان، بەلژیك، نیپال، ئیسلۆوێنی، سەنگاپوور، ژاپۆن، پرۆ، لیتوانی، توركیا، لۆكزامبۆرگ، كرۆواسی، سێربستان، ماڵتا و هەروەها بە ئامادەبوونی ناوبژیوانانێك لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لەوانە؛ نیوزلەند، هیندستان، پۆرتوگال، بەلژیك و ئێران لە چەندین بەشی ركابەری نەتەوەیی و نێونەتەوەیی پێكهاتوو لە كورتە فیلمەكانی چیرۆكی، بەڵگەفیلم، ئەزموونی و ئەنیمەیشێن و بەڕێوەبردنی كۆڕ و كۆبوونەوەكانی پیشەیی و پسپۆڕانە و زانستی و كارگە و وۆركشۆپەكانی فێركاریی سینەمایی لە رۆژانی 18 تا 24ی مانگی خەزەڵوەری 1398ی هەتاوی رێكەوتی 9 تا 15ی نۆڤەمبری 2019ی زایینی لە پەردیسی سینەمایی میلەت لە شاری تاران بەڕێوەچوو.
گرینگترین فێستیڤاڵی رۆژئاوای ئاسیایە
ئەوسەرپەرشتیارە زیاتر گوتی: ئەم فێستیڤاڵە بێگومان گرینگترین فێستیڤاڵی رۆژئاوای ئاسیایە و لە راستیدا میراتی نەتەوەیی ئێمەیە. یەكەم لەبەر ئەوەی كە پێشینەیەكی سیوشەش ساڵەی هەیە، لە حاڵێكدا كە 80 لەسەدی فێستیڤاڵەكانی جیهان پێشینەی كەمتر لە 10 ساڵیان هەیە. دووهەم ئەوەی كە ژمارەی ئەو بەرهەمە نێردراوانەی كە لەم ساڵانەدا بە نووسینگەی فێستیڤاڵەكە گەیشتووە، ئەم بابەتە پشتڕاست دەكاتەوە و سێهەم ئەوەی كە ئاستی میوانەكانی نێودەوڵەتیی ئێمە و هەروەها خەڵاتەكانی نەغدی كە لەم فێستیڤاڵە بوونی هەیە، نیشاندەری گرینگیی ئەم فێستیڤاڵەیە.
نمایش كردنی 50 فیلم لە دەرهێنەرانی 25 وڵاتی جیهان
بەرپرسی سیوشەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی كورتە فیلمی تاران لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: ئەمساڵ بە هۆی ئەو بارودۆخە ئابوورییەی ئێستا كە لە وڵاتی ئێمەدا هەیە، كەم بوونەوەی 50 لەسەدی بوودجەمان هەبووە. پارە و بوودجەی ئێمە لەم كاتەی ئێستادا لە لایەن رێكخراوی سینەمایی 2 میلیارد تومەنە، بەم بارودۆخە، چەندین میوانمان لە وڵاتانی جۆراوجۆر وەكوو نیووزلەند، فەرەنسا، پۆرتوگال، هین، توركیا، ئەڵمانیا و هتد دەبێت. چەندین كۆر و كۆبوونەوە و كارگەی فێركاری لە لایەن میوانانی بیانی بە شێوەی بێ بەرامبەر بەڕێوەدەچێت. هەروەها لە بەشی كێبڕكێدا بە گشتی 110 وڵات بەرهەمەكانی خۆیان ناردووە كە لە مانگی رەشەمە، رێكەوتی مارسی ساڵی پار قۆناغی دووبارە بینینەوەی ئەم فیلمانە دەستی پێكرد و لە كۆتاییدا 50 فیلم لە 25 وڵات لەم فێستیڤاڵەدا ئامادە دەبن.
نمایش كردنی 90 فیلم لە دەرهێنەرانی ئێرانی لە بەشی نەتەوەیی فیستیڤاڵ
مووسەوی رایگەیاند: لە بەشی نەتەوەییدا 1648 بەرهەم بۆ نووسینگەی فیستیڤاڵ نێردرا و كەمتر لە 10 لەسەد واتە 140 بەرهەم لە فێستیڤاڵەكە وەرگیراوە. لە بەشی چیرۆكیدا 1021 فیلممان هەبوو كە دەستەی هەڵبژاردن دەبوایە لە ماوەی دوو مانگدا ئەم رێژە فیلمە ببینێت كە یەكجار كارێكی سەختە. بۆ یەكەمین جار 10 كەس وەكوو دەستەی هەڵبژاردن دیاری كران كە لە چوارچێوەی دوو گروپی 5 كەسیدا هەر كامە 100 فیلمیان بە ئێمە ناساند. لە قۆناغی دواتردا، دەستەی هەڵبژاردن 200 فیلمیان سەرلە نوێ بینییەوە و لە كۆتاییدا 67 فیلمی چیرۆكیمان هەڵبژارد. هەڵبەت رێژەی ئەندامانی دەستەكانی هەڵبژاردنی ئەنیمەیشێن، ئەزموونی و بەڵگەفیلم كەمتر بوون.
بەشی ركابەریی كتێب و سینەما
هەرلەوبڵاوكراوەیەدا بەرپرسی بەشی پەیوەندیەكانی ئەوفیستڤاڵە گوتی: ئەمساڵ پێنجەمین ساڵە كەلەگەڵ ماڵی كتێب هاوكاریمان هەبووە. لەم هاوكارییەدا بەرنامەگەلێكی جۆراوجۆر پێشبینی كراوە كە بریتین لە كێبڕكیی “كورتە چیرۆك بۆ ئیقتباس”، چاپ و بڵاو كردنەوەی چەندین كتێبی نوێ و بەشی ركابەریی “كتێب و سینەما”. ئەمساڵ 302 بەرهەم بۆ بەشداریی لەم بەشە داواكارییان هەبووە كە بریتییە لە 11 بەرهەمی چیرۆكی، 5 بەڵگە فیلم، 2 فیلمی ئەزموونی و 6 بەرهەمی ئەنیمەیشێن. لە بەشی كێبڕكێی كورتە چیرۆك بۆ ئیقتباس، 650 كورتە چیرۆك بۆ ئەم نێردراوە. ئەم بوارە یەكێكە لەو رێگایانەی كە دەتوانێت كێشەی دەقی سیناریۆی فیلم كەم بكاتەوە. لەم بەشەدا بە 3 بەرهەم خەڵاتی ماوی پێشكەش دەكرێت و بڕیار وایە ئەنجومەنی سینەمای لاوانی ئێران كۆپی رایتی 10 بەرهەم بكڕێتەوە.
بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵ لە پارێزگا جۆراوجۆرەكانی ئێران
دەبیری سیوشەشەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی كورتە فیلمی تاران هەروەها رایگەیاند: ئەمساڵ فیستیڤاڵ لە پارێزگا جۆراوجۆرەكانی ئێران، لەوانە؛ بووشێهر، خۆراسانی باشوور، كرمان، ئەردەبیل، زەنجان، یەزد، ئیلام، هۆرموزگان، مازەندەران، ئازەربایجانی رۆژهەڵات، قوم و خووزستان بە شێوەی هاوكات بەڕێوەچوو.









