مەعروف حەمەد سەعید‮‬
زۆرینەی‮ ‬شارەزایانی‮ ‬بواری‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬پایەكانی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬پەروەردە و فێركردنیان لەسێ بنچینەدا چڕ‮ ‬كردۆتەوە كە بریتین لە‮ ‬مامۆستا و قوتابی‮ ‬و پرۆگرامی‮ ‬خوێندن‮ ‬و وەكو ئەو سێگۆشەیە باسیان لێوە كردووە كە لایەكانی‮ ‬یەكسانن،‮ ‬بەشێكی‮ ‬دیكەش چەند لایەنێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬وەكو ژینگەی‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬و سیستەم و پێداویستییەكانی‮ ‬دیكەیان بە تەواوكەری‮ ‬ئەو پرۆسەیە هەژمار كردووە،‮ ‬بەڵام دواجار بەبێ بوونی‮ ‬ئەو سێ پایەیە پرۆسەی‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬ناكام و بێ ئامانج دەبێت‮.‬

مامۆستا تەوەر و پایەی‮ ‬سەرەكییە بۆ سەركەوتنی‮ ‬كرداری‮ ‬فێركردن،‮ ‬هەرچەند پرۆگرامی‮ ‬خوێندن پتەو و بێ كێماسی‮ ‬و ئامانجدار بێت، دەرەنجامی‮ ‬دڵخۆشكەر وەدەست نایێ ئەگەر مامۆستای‮ ‬بە توانا و وشیار و دڵسۆز و ئامادە كراو گیان نەخاتە بەر زانیارییەكانی‮ ‬نێو میتۆدی‮ ‬خوێندن و نەیگەیەنێتە قوتابی‮.. ‬بۆیە هەڵهێنانی‮ ‬هەنگاوی‮ ‬گەیشتن بە ئامانجە باڵاكان لە بواری‮ ‬پەروەردە و فێركردن خۆی‮ ‬لە دەستەبەركردن و ئامادەكردنی‮ ‬مامۆستا دەبینێتەوە بەشێوەیەك كە توانا و كارامەییە كردارییەكانی‮ ‬هاوئاست بێت لەگەڵ پێویستی‮ ‬قۆناغەكان دا‮.

سەبارەت بە رۆڵی‮ ‬مامۆستا لە بەڕێوەبردن و سەرخستنی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬پەروەردە و فێركردن دا، پیتەر ئاون‮ ‬كە بەڕێوەبەری‮ ‬گشتیی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬قوتابخانەكانە لە وەزارەتی‮ ‬پەروەردە و دامەزراندن لە بەریتانیا، باس لەوە دەكات كە ئەوان خوازیاری‮ ‬باشكردنی‮ ‬جۆر و ئاستی‮ ‬خوێندن بوون لە وڵاتەكەیاندا و بە داڕشتنی‮ ‬چوار پرسیار و وەدەست خستنی‮ ‬وڵامەكانیان توانیان شۆڕشێك لەبواری‮ ‬فێركردن بەرپا بكەن‮.
‬ئەو دەڵێت ئێمە لەخۆمان پرسی‮ ‬
‮❊ ‬خەڵك دەیەوەێ چ فێر ببێت؟‮
❊ ‬ئایا مامۆستاكانمان بۆ كرداری‮ ‬فێركردن،‮ ‬وەكو پێویست ئامادە كراون؟
‮❊ ‬ئایا ئێمە بۆ بەدەست هێنانی‮ ‬ئەو ئامانجانەی‮ ‬هەوڵی‮ ‬بۆ دەدەین،‮ ‬سوودمان لە وزە و تواناكان وەرگرتووە؟
‮❊ ‬لەو كارانەی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬دەدەین،‮ ‬چەندە سەركەوتووین؟
پیتەر درێژە بە قسەكانی‮ ‬دەدا و باس لە وڵامی‮ ‬پرسیارەكان دەكا، دەڵێت‮: ‬وڵامی‮ ‬پرسیاری‮ ‬یەكەم بریتی‮ ‬بوو لە داڕشتنی‮ ‬پرۆگرامێكی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬خوێندن لە مێژووی‮ ‬بەریتانیا،‮ ‬بۆ وڵامی‮ ‬پرسیاری‮ ‬دووەم ئاژانسێكی‮ ‬نیشتمانیمان بۆ راهێنان و مەشقپێكردن و ئامادەكردنی‮ ‬مامۆستایان لە زانكۆ و كۆلیژەكان دامەزراند و بەپێی‮ ‬جۆری‮ ‬پرۆگرامەكانی‮ ‬خوێندن پشتگیری‮ ‬تەواومان بۆ فەراهەم كرد‮.‬

قسەی‮ ‬سەرنجڕاكێش و گرینگ ئا ئەوەیە، ئەوەی‮ ‬لێرەدا مەبەستمانە ئەو دەستەواژەیەیە كە پیتەر سەبارەت بە مژاری‮ ‬بابەتەكەمان دەیڵێت‮. ‬هاوشان لەگەڵ هەموو ئەو بایەخدان و دابینكردنی‮ ‬پێداویستی‮ ‬و پشتگیرییەی‮ ‬ئەوان بۆ پێشخستنی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬لە بەریتانیا ئەنجامیان داوە،‮ ‬كەچی‮ ‬پیتەر راستییەك دەخاتە‮ ‬ڕوو، كە دەڵێت‮: ‬ئێمە چاكسازیمان لە فێركردندا كرد، بەڵام بە ریزبەندییەكی‮ ‬ئاوەژوو‮. ‬لە پرۆگرامی‮ ‬خوێندنەوە دەستمان پێكرد ئەوجا دواتر مامۆستا‮.. ‬پێویست بوو لە مامۆستاوە دەستمانپێكردایە دواتر بهاتباینە سەر چاككردنی‮ ‬پرۆگرامی‮ ‬خوێندن‮.

‬كاتێك گۆشەنیگا و تێڕوانینی‮ ‬وڵاتێكی‮ ‬پێشكەوتووی‮ ‬وەكو بەریتانیا لەبارەی‮ ‬گرینگی‮ ‬ئامادەكردن و دەستەبەركردنی‮ ‬مامۆستا وەها بێت،‮ ‬بۆ حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كە رژدە لەوەی‮ ‬هەنگاوەكانی‮ ‬لەتێكڕای‮ ‬كایەكانی‮ ‬سیستەمی‮ ‬حوكمڕانیدا خێراتر و گورجوگۆڵتر بكا،‮ ‬كار بۆ پتەوكردنی‮ ‬پایەكانی‮ ‬سیستەمی‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬بكا لەنێویشیاندا دروستكردن و ئامادەكردنی‮ ‬مامۆستا كە بە هەڵسوڕێنەر و پێشخەری‮ ‬بزاڤی‮ ‬پەروەردە و فێركردن هەژمار دەكرێ‮.
‬
ئەگەر لە سیستەمی‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬سەرمەشق لە بواری‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬بڕوانین و لەنێویشیاندا وڵاتێكی‮ ‬وەكو‮ ‬یابان،‮ ‬دەبینین كە مامۆستا بە رەگەزی‮ ‬هەرە گرینگ لە كرداری‮ ‬فێركردن سەیر دەكرێ‮. ‬ئەوان خۆیان ئەوە ناشارنەوە كە بەبێ بوونی‮ ‬مامۆستایانی‮ ‬بەتوانا و دڵسۆز و كارامە كە ئەركەكانیان بەوپەڕی‮ ‬لەخۆبووردەییەوە ئەنجام دەدەن، هەرگیز‮ ‬یابان نەدەگەیشتە ئەو ئاستەی‮ ‬شان لەشانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دیكەی‮ ‬بدات و لە ئەمڕۆدا لەبڕی‮ ‬ئەوەی‮ ‬وەكو وڵات بە هەسارە ناوزەد بكرێ‮. ‬لەمڕووەوە‮ ‬یابان پەیڕەوی‮ ‬پلانێكی‮ ‬بەناوی‮ ‬پلانی‮ ‬پەلكەزێڕینەی‮ ‬چارەسەری‮ ‬یابانی‮ ‬بۆ چاكسازیكردن لەبواری‮ ‬پەروەردە‮‬ییدا كرد، ئەو پلانە بریتیە لە حەفت ستراتیژ و بەشێكن لە سێ قۆناغی‮ ‬دەسپێكیی‮ ‬كە مەبەست لێی‮ ‬پلانڕێژیی‮ ‬خێرایە و راستەوخۆ جێبەجێ دەكرێ بەر لەوەی‮ ‬كار لە قۆناغی‮ ‬دواتر بكرێ‮. ‬ئەوەبوو لە ساڵی‮ ‬2001 ‮ ‬لەژێر رۆشنایی‮ ‬و راسپاردەی‮ ‬راپۆرتی‮ ‬كۆتایی‮ ‬لێژنەی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬بۆ چاكسازیكردن لەبواری‮ ‬فێركردن دەستكرا بە ئەنجامدانی‮ ‬ئەو پلانەیە‮. ‬ئەوەبوو لەیەكێك لە ستراتیژییەكانی‮ ‬پلانی‮ ‬پەلكە زێڕینەی‮ ‬یابان جەخت كرابۆوە سەر ئەوەی‮ ‬كە پێویستە لە ئاستێكی‮ ‬بەرزەوە مامۆستایان ئامادە بكرێن و بۆ ئەوانەشی‮ ‬كە كەمتەرخەمن و درێغی‮ ‬لەكارەكانیان دەكەن رێوشوێنی‮ ‬پێویست لەبەرامبەریاندا وەربگیرێ تاكو دەگاتە ئاستی‮ ‬لەكار لادانیان‮. ‬كاتێك ئەو وڵاتانە لە لووتكەی‮ ‬پەروەردەدا دەبینین راستییەكمان بۆ ئاشكرا دەبێت ئەویش ئەوەیە كە كرداری‮ ‬فێركردن بەبێ مامۆستا نابێت، هەر بۆیە لە وڵاتی‮ ‬فینلەنداش لەلایەن خۆیەوە هەمان رێچكەی‮ ‬بایەخدانی‮ ‬بەو توێژەی‮ ‬گرتە بەر تاكو دواجار ناوی‮ ‬كەوتە سەرووی‮ ‬لیستی‮ ‬وڵاتە پێشكەوتووەكان لەبواری‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬و ئەو دەسكەوتەش بە سەركەوتنیان لەسەرجەم كایە و سەكتەرەكانی‮ ‬ژیاندا رەنگی‮ ‬دایەوە،‮ ‬فینلەندییەكان دەڵێن پەرەمان بە پرۆگرامی‮ ‬ئامادەكردنی‮ ‬مامۆستایان دا،‮ ‬پشتگیری‮ ‬ئابووریمان بۆ برەودان بە توانای‮ ‬پیشەیی‮ ‬و راهێنانیان دەستەبەر كرد و مووچەیەكی‮ ‬گونجاو و شایستەمان و ژینگەیەكی‮ ‬لەبارمان بۆ كرداری‮ ‬فێركردن رەخساند‮.

‬پیشەی‮ ‬مامۆستایەتیمان بە پیرۆز پیشاندا و سەربەخۆییمان پێدان لەنێویشیدا بەرپرسیاریەتی‮ ‬داڕشتنی‮ ‬پرۆگرامی‮ ‬خوێندن كە هۆكارێك دەبێت بۆ ئەوەی‮ ‬بە بەردەوامی‮ ‬توانا و كارامەیی‮ ‬خۆیان پەرە پێبدەن و لە دەرەنجامیشدا بزاڤی‮ ‬پەروەردە و فێركردن بگاتە ئەو ئاستەی‮ ‬دەمانەوێت‮. ‬ئەوان بایەخیان بە مرۆڤ دا و دواجار هەموو شتێكیان بردەوە،‮ ‬بۆیە كاتێك پرسیار لە سەرۆكی‮ ‬فینلەندا دەكرێ كە ئەوان چیان هەیە و چۆن گەیشتنە ئەو ئاستەی‮ ‬پێشكەوتن؟ ئەویش سەری‮ ‬بەرز دەكاتەوە و بە شانازییەوە دەڵێت‮: ‬ئێمە تەنها مرۆڤمان هەیە،‮ ‬ئێمە وەبەرهێنان لە مرۆڤدا دەكەین‮.
‬
بە لێوردبوونەوە لە ئەزموونی‮ ‬ئەو وڵاتانەی‮ ‬باسمان لێوە كرد و وڵاتانی‮ ‬دیكەش كە بوونەتە سەرمەشق لە پێشكەوتن لەو بوارەدا، و بەراوردكردنی‮ ‬لەگەڵ‮ ‬مێژووی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و شۆڕشەكان و تاكو دەگاتە ئەزموونی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم بۆمان روون دەبێتە بەپێی‮ ‬هەلومەرج و ئەو قۆناغە سەخت و دژوارانەی‮ ‬كورد بەگشتی‮ ‬پێیدا رەتبووە، گیانی‮ ‬بایەخدان بە بزاڤی‮ ‬پەروەردە و فێركردن هەبووە ئەگەر كەموكوڕی‮ ‬و كێماسیشی‮ ‬بەخۆیەوە بینیبێت‮. ‬مامۆستایانیش بەگیانی‮ ‬بەرپرسیاریەتی‮ ‬ئەركەكانی‮ ‬خۆیان بەجێ گەیاندووە،‮ ‬قۆناغی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول و خەباتی‮ ‬مامۆستایان لەژێر تایتڵی‮ ‬مامۆستایانی‮ ‬شۆڕش و وانەگوتنەوە لەژێر بوردمان و تۆپبارانی‮ ‬دوژمن، بەردەوام و درێژەدان بە ئەركی‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬و چاندنی‮ ‬هەستی‮ ‬نیشتمانپەروەری‮ ‬لەناخی‮ ‬قوتابیانی‮ ‬كورد لەژێر سایەی‮ ‬دەسەڵاتە سەركوتكار و دڕندەكانی‮ ‬عێراق و رژێمی‮ ‬بەعس بە تایبەتی‮ ‬و خۆڕاگری‮ ‬و رێگەنەدان بە راوەستانی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬فێركردن لەدوای‮ ‬سەرهەڵدانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان و كێشانەی‮ ‬ئیدارە لەلایەن دەسەڵاتی‮ ‬سەددام لە ساڵی‮ ‬1991 و دەوامكردنیان بێ بەرامبەر و دواجار هەڵوێستی‮ ‬مامۆستایانی‮ ‬كوردستان لەكاتی‮ ‬بڕینی‮ ‬بودجەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەلایەن رژێمی‮ ‬نووری‮ ‬مالیكییەوە و دیسان سەلماندنی‮ ‬دڵسۆزیی‮ ‬و هەڵوێستی‮ ‬جوانی‮ ‬مامۆستایان لەكاتی‮ ‬قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬و شەڕی‮ ‬تیرۆرستانی‮ ‬داعش دەرخەری‮ ‬ئەو راستییە بووە كە كورد قاچی‮ ‬خستۆتە سەر رێگای‮ ‬گەیشتن بە ئامانج و لە هەنگاونان رانەوەستاوە‮.‬

لەلایەكی‮ ‬دیكەشەوە لەگەڵ دامەزراندنی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم و وەزارەتی‮ ‬پەروەردە بۆ بەرزكردنەوەی‮ ‬ئاستی‮ ‬پەرەوردە و فێركردن، بە دەیان ئەزموون و هەوڵ گیراونەتە بەر، بە بەردەوام خول و زاندۆر بۆ پەرەپێدانی‮ ‬توانای‮ ‬مامۆستایان كراوەتەوە و مامۆستایانی‮ ‬دەرچووی‮ ‬پەیمانگا و خانەی‮ ‬مامۆستایان و خولەكانی‮ ‬شیاندن دەرفەتی‮ ‬ئەوەیان بۆ رەخسێندرا درێژە بە خوێندن بدەنەوە و لە كۆلێژی‮ ‬تایبەت بە پسپۆرییەكانیان بڕوانامەی‮ ‬بەكالۆریۆس بەدەست بێنن و بە زانیاری‮ ‬و توانا و كارامەیی‮ ‬زیاترەوە بگەڕێنەوە بۆ فێركردنی‮ ‬قوتابیان‮. ‬رژدبوونی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬پەروەردە بۆ تەكاندان بە بزاڤی‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬خۆی‮ ‬لەوەشدا بینیەوە كە لیستی‮ ‬مووچەی‮ ‬مامۆستایان بخرێتە دووەم وەزارەت و لەدوای‮ ‬پێشمەرگەوە بێت كە خوێن و گیان بۆ پاراستنی‮ ‬نەتەوە و ئەزموونەكەمان دەبەخشن و مامۆستاش رۆڵەی‮ ‬دڵسۆز و گۆشكراو بە خۆشەویستی‮ ‬و عەشقی‮ ‬خاك و نیشتمان پێدەگەیەنێت‮.‬

لەكۆتاییدا پادداشت كردنی‮ ‬ئەو دەرچووانەی‮ ‬كە چەند ساڵێك بە گرێبەست و ئیمتیازێكی‮ ‬كەمەوە خزمەتیان بە پرۆسەی‮ ‬پەروەردە و فێركردنەوە كرد،‮ ‬ئەویش بە گۆڕینی‮ ‬گرێبەستەكەیان‮ ‬بۆ دامەزراندنی‮ ‬هەمیشەیی‮ ‬لەسەر میلاكی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬پەروەردە بەڵگەی‮ ‬هەرە بەهێز و مژدەیەكی‮ ‬دڵخۆشكەر بوو كە لەلایەن بەڕێز مەسرور بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم بە گوێی‮ ‬سەرجەم هاووڵاتیانی‮ ‬هەرێم درا‮.. ‬واتای‮ ‬هەرە گرینگ كە لەم بڕیارەی‮ ‬بە هەمیشەیی‮ ‬كردنی‮ ‬مامۆستایانی‮ ‬گرێبەست خوێندرایەوە ئەوەبوو،‮ ‬كە بواری‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬لەمیانی‮ ‬كارنامەی‮ ‬حكوومەت جێگە و پێگەی‮ ‬شیاوی‮ ‬گرتووە و هەڵهێنانی‮ ‬هەنگاوێكی‮ ‬چوستە بەرەو ئاسۆی‮ ‬رۆشنی‮ ‬پەروەردە‮. ‬
‮❊ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬پەروەردەی‮ ‬خەبات