خەبات: ڕۆشنا عەلی:-
قوتابخانەیەكی 28 پۆلی لە ساڵی 2013 ەوە بە تەواونەكراوی ماوەتەوە، قوتابخانەكە لە %60 ی تەواوكراوە و بەجێهێڵراوە، دەكەوێتە گەڕەكی كورد ستی لە شاری سلێمانی و سنووری پێنچ كۆمەڵگای نیشتەجێبوونی لەسەرە وەك گەڕەكەكانی لوبنان ستی ، كورد ستی یەك، كورد ستی دوو ، صائب ستی و گەرەكی جیهان دەگرێتەوە كەبە وتەی مامۆستایەكی ئەو سنورە 1000 قوتابی لێی سوود مەند دەبێت و كێشەی پێنچ گەڕەك چارەسەر دەكات.
ئاوات ڕەشید كەریم مامۆستا ی قوتابخانەی سۆرانی بنەڕەتی و دانیشتووی گەڕەكی لوبنان ستی لە لێدوانیێكی بۆ لاپەڕەی پەروەردەو خوێندن لە ڕۆژنامەی خەبات ئاماژەی بەوەدا كە ئەوان زۆر هەوڵییان داوە تا ئێستا داواكارییەكەیان جێبەجێنەكراوە ئەو وتی: ئەو قوتابخانەی گەڕەكی كوردستی لەسلێمانیە لە سەدا شەستی تەواو بووە داواكارین بۆمان تەواوبكەن ، چونكە لەپەروەردەی سلێمانیەوە نوسراو كراوە بۆئەنجومەنی پارێزگا بەژمارە 10096 لەبەرواری 3/7/2019 ئەوانش بەرزیان كرۆتەوەبۆ وەزارەتی پلاندانان بەنوسراوی ژمارە 7128 لەڕێكەوتی 24/6/2019 دا بەناوی دروست كردنی قوتابخانەی27 پۆلی كوردسیتی سلێمانی پارەی بۆ دەرچووە ، بەڵام نازانرێ بۆ ئەوپارەیەی بۆ سەرف نەكراوە.
ئێمە وەك دانیشتوانی گەرەكەكانی لوبنان ستی، كوردستی یەك، كورد ستی دوو، دییەستی، جیهان چەند جارێ داوامان بەرز كردۆتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەرەوەردەی گشتی سلێمانی بۆئەوەی قوتابخانەكەمان بۆ تەواو بكەن كە زۆرترین قوتابی هەژارنشینی تێدایە، كەبە پاس و تاكسی هاتوو چۆ دەكەن هەر ماڵێك بە دوو تەكسی و سێ تەكسی منداڵەكانیان هاتوو چۆ ئەكەن، ئێمە داوامان لە بەڕێز وەزیری پەروەردە كردووە و سەردانی كردووین و داوا لە بەڕێز سەرۆكی حكومەت ئەكەین بەدەم داواكارییەكەمانەوە بێت و لەڕێگای وەزارەتی پەروەردەو قوتابخانەكەمان بۆ تەواو بكەن.









