خهبات: هەمزە سەرحان:-
ساندرا ئەلساندرا، خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی كورد گۆرانییەك بەزمانی ئیسپانی بەرهەمدەهێنێت و ئاماژە بەوە دەكات ئەم بەرهەمەی لەوانەی رابردووی جیاوازترە.لە لێدوانێكی تایبەت بە خەبات ساندرا ئەلساندرا ڕایگەیاند نوێترین كارم گۆرانێكی ئیسپانیە، بە ناوی Hola chicos كارێكی جیاواز لە دوو گۆرانیە پێشووم لە ڕووی كلیپ و كاری موزیك و گوتندا ،ئەو گۆرانیە پەیامێكە بۆ كوڕان كە كچان ئازا و چاڵاكن باوڕیان بە خۆیان كار ئەكەن ،جیاوازی نێوان پیاو و ژن نیە بۆیە ئێمەش هەین ،ئەو گۆرانیە تێكستی areo لە ئەمریكا نوسیەتی ، ئاوازی taim لە وڵاتی ئەڵمانیا كراوە ،میكس و مایسترینگ لەلایەن i wanna be dj ئەنجامدراوە ،ئەو كلیپە هەر وەك كارەكانی تر باوكم سپۆنسەری كردووە تێچووی كلیپەكەی دابین كردووە ،چونكە هەمیشە پاڵپشتی كارەكانی من بۆ هونەری گۆرانی گوتن ، ئەو گۆرانیە ئەمجارەم لە لایەن دەرهێنەر و فۆتۆگراف (ڕەوەند جەواد) دەرهێنانی بۆ كراوە بە شێوەێكی سادە نوێ،كاری وێنەگرتنی لە لایەن عەدنان سالار بۆ كراوە ،تەواوی وێنەگرتنی لە وڵاتی ئەڵمانیا وێنەگری بۆ كراوە .خانمە گۆرانیبێژ ساندرا، كە بە (ئەلیساندرا) ناسراوە، لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، بەڵام ساڵانێكی زۆرە لەگەڵ خێزانەكەیدا لە وڵاتی سویسرا نیشتەجێیە.









