خه‌بات:‬ موسلیم دۆڵەمەڕی:-
زۆرن‮ ‬ئەو هونەرمەندانەی‮ ‬كە لە ساڵانی‮ ‬رابردوو ئێستاش خزمەتێكی‮ ‬زۆری‮ ‬هونەری‮ ‬كوردییان كردووە بەشێوەیەك‮ ‬كە بە هونەرمەندە رەسەنەكانی‮ ‬كورد دەناسرێن ئەویش لەبەرئەوەیە كەتەواوی‮ ‬گۆرانی‮ ‬وكلیپەكانیان موڵك و كلتووری‮ ‬كوردەوارییان لەخۆگرتووە،‮ ‬نموونەش‮ ‬هونەرمەند سەرباز ناڤخۆش‮ ‬كە‮ ‬یەكێكە لەو هونەرمەندانەی‮ ‬كە هەمیشە لە كۆن و ئێستاش بە پەیڤ و ئاوازو میوزیكی‮ ‬رەسەنی‮ ‬كوردی‮ ‬خزمەت‮ ‬بە هونەری‮ ‬كوردی‮ ‬دەكات،‮ ‬لە وەڵامی‮ ‬چەند پرسیارێكی‮ ‬تایبەت بە(خەبات‮) ‬بەمشێوەیە وەڵامی‮ ‬داینەوە‮: ‬

سەرەتاگوتی‮ : ‬من سەرباز ناڤخۆش عەبدولخالق‮ ‬ناسراوم‮ ‬بە سەرباز ناڤخۆش نەقەبی‮ ‬لەدایكبووی‮ ‬ساڵی‮ ‬1972 م
سەبارەت‮ ‬بە بەرهەمەكانی‮ ‬گوتی‮ : ‬من تاكو ئێستا زیاتر لە هەشت‮ ‬بەرهەمم‮ ‬وەكو سیدی‮ ‬هەیە وەكو كلیپیش پێنج‮ ‬كلیپی‮ ‬سەردەمیم‮ ‬هەیە هەر چەندە‮ ‬كلیپی‮ ‬ترم‮ ‬هەیە بەڵام‮ ‬لەبەر نزمی‮ ‬كوالیت و كۆنیان‮ ‬بڵاو كردنەوەیان ئەستەم بووە جا لەبەرئەوەی‮ ‬وتم پێنج كلیپی‮ ‬سەردەمی، وە سەبارەت‮ ‬بە جۆری‮ ‬گۆرانیەكانم و ستایلیان من گۆرانی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و كوردپەروەری‮ ‬و ئەڤینیم‮ ‬گوتووە و هەروەها من زیاتر حەز لە گۆرانی‮ ‬نەرم و ئارام‮ ‬دەكەم و هەندێجاریش گۆرانی‮ ‬فۆلكلۆری‮ ‬دەڵێم‮ ‬كە زۆر حەزی‮ ‬لێدەكەم‮.‬

سەبارەت‮ ‬بە كەمی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬هونەری‮ ‬لەم ماوەیەدا گوتی‮ : ‬بەڵێ‮ ‬لەم ماوەیەدا‮ ‬نە تەنها من‮ ‬وەكو دەبینم‮ ‬زۆرێك‮ ‬لە هونەرمەندان‮ ‬بەرهەمیان‮ ‬كەمە ئەویش دەگەڕێتەوە‮ ‬بۆ قەیرانی‮ ‬چەند ساڵەی‮ ‬دارایی‮ ‬كە بەرۆكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬گرتۆتەوە‮ ‬بەڵام‮ ‬هەرچۆنێك‮ ‬بێت‮ ‬وازمان‮ ‬نەهێناوەو بەپێی‮ ‬توانامان خزمەتمان‮ ‬بە هونەری‮ ‬كوردی‮ ‬كردووە نموونە لەوكاتەی‮ ‬كە شەڕی‮ ‬سەپێنراوی‮ ‬داعش بوو بۆ سەر كوردستان‮ ‬بەرهەمێكم بە ناوی‮ (‬وڵات‮) ‬بڵاوكردەوە و ئینشائەڵڵا بەردەوامیش دەبین‮. ‬

سەبارەت‮ ‬بە بەرهەمەكانی‮ ‬لەگەڵ‮ ‬هونەرمەندانی‮ ‬تر گوتی‮ :‬بەڵێ‮ ‬لە سالانی‮ ‬دووهەزار من نزیكەی‮ ‬سێ بەرهەمم‮ ‬بە شێوەی‮ ‬كلیپ لەگەڵ هونەرمەند ئیران حەكیم‮ ‬تۆمار كردووەوهەروەها وەكو ئاهەنگ لەگەڵ چەندین هونەرمەندی‮ ‬تر ئاهەنگمان هەبووە‮ ‬،‮ ‬وەكو هونەرمەند‮ (‬هاریمان شەنگالی‮) ‬وپەریشان تارق و هونەرمەند‮ (‬فاتێ‮) ‬و هەروەها لەم‮ ‬دوواییانە بەتەما بووم‮ ‬لەگەڵ هونەرمەند فەیروشاجان‮ ‬كلیپێك بەرهەم‮ ‬بێنم بەڵام‮ ‬تاكو ئێستا نەبۆتە نەسیب‮. ‬

هەروەها سەبارەت‮ ‬بە هونەری‮ ‬ئێستای‮ ‬كوردستان‮ ‬گوتی‮ : ‬هونەری‮ ‬كوردی‮ ‬بە گشتی‮ ‬پێشەوەچوونی‮ ‬باشی‮ ‬بەخۆیەوە‮ ‬بینیوەو پێویستە لەسەر ئێمەی‮ ‬هونەرمەندان‮ ‬هەمیشە كەلتورو هونەری‮ ‬رەسەنی‮ ‬خۆمان لەبەرچاو بگرین و لە‮ ‬یادی‮ ‬نەكەین بە تایبەتی‮ ‬هونەرمەندانی‮ ‬رەسەنی‮ ‬خۆمان‮ ‬دەبێت ماندوو بوونیان‮ ‬لە‮ ‬یاد نەكەین‮. ‬
سەبارەت‮ ‬بە بەكار هێنانی‮ ‬ئاوازو میوزیكی‮ ‬بیانی‮ ‬گوتی‮: ‬من تاكو ئێستا نە ئاوازو نە میوزیكی‮ ‬بیانیم لە نێو بەرهەمەكانمدا بەكار نەهێناوەو هیچ كاتیش ئامادە نیم جگە لە ئاوازو میوزیكی‮ ‬كوردی‮ ‬هیچ ئاوازو میوزیكی‮ ‬تری‮ ‬بیانی‮ ‬بەكار بێنم لە ژیانی‮ ‬هونەریمدا چونكە پێموایە ئێمەی‮ ‬كورد زۆر دەوڵەمەندین بە ئاوازو میوزیك و گۆرانی‮ ‬رەسەنی‮ ‬خۆمان بۆیە پێویستە لە سەرهەموو لایەك‮ ‬كە هەوڵبدەین ئەم هونەرە جوانانەمان‮ ‬زیندوو بكەینەوە‮. ‬

سەبارەت‮ ‬بە بەرهەمی‮ ‬نوێی‮ ‬گوتی‮ : ‬ئێستا من لەسەر گۆرانیەك كار دەكەم كە ئەویش گۆرانی‮ ‬برای‮ ‬كۆچكردووی‮ ‬خۆمە هونەرمەند شەوقی‮ ‬ناڤخۆشە كە ئاوازو میوزیكم نوێكردۆتەوە ئینشائەڵڵا‮ ‬لەم نزیكانەدا‮ ‬تۆماری‮ ‬دەكەم و لەنێو سروشتی‮ ‬جوانی‮ ‬كوردستانیش كلیپی‮ ‬دەكەم‮ ‬چونكە جوانی‮ ‬و رەوشی‮ ‬سروشتی‮ ‬كوردستان‮ ‬بە گشت جیهان‮ ‬ناگۆڕمەوە‮.‬