خهبات: هاوار مورتكەیی:-
پیپ گواردیۆلای راهێنەری ئیسپانی لەسەرەتای وەرزی خولی ئینگلیزی رووبەڕووی ئاڵۆزیی بۆتەوە، ئەویش دوای ئەوەی بەجیاوازی 9 خاڵ لەدواوەی یانەی لیڤەرپوولەوە دێت.
دوای دۆڕانەكەیان بەرامبەر لیڤەرپوول، گواردیۆلا پیویستی بەوەیە پێداچوونەوەیەكی پلانی ئەمساڵی هەیە و پاشگەزبۆتەوە لەوەی كە بڕیاریدابوو هیچ گرێبەستێك ئەنجام نەدات، باجێكی زۆریدا كاتێك شوینی ڤینسینت كۆمپانی پرنەكردەوە، هەروەها هەمان شێوە بەرامبەر پێكانی ئیمریك و ستۆنز.
ئیستا گواردیۆلا دەیەوێ بەو چەكانەی لەبەردەستیدایە بەكاریان بهێنی تا ئەوكاتەی دەرگای گواستنەوە دەكریتەوە، چونكە شوێنگرەوەی دەوێ بەتایبەتیش بۆ شوینی داڤید سیلڤا كە كۆتایی ئەم وەرزە بەندەكەی لەگەل سیتی تەواو دەبیت، هەروەها ئەگوێرۆش تەمەنی بۆتە 31 ساڵ و دیار نییە كە ئەو یاریزانەش تا كۆتایی بمینێتەوە.
لەم بارودۆخەدا رۆژنامەی دیلی میلی بەریتانی روونی كردۆتەوە كە كارگێڕی یانەی مانچستەر سیتی بڕی 116 ملیۆن یورۆی خستۆتە بەردەم گواردیۆلا بۆ ئەوەی لە وەرزی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا لەگەڵ سێ یاریزان گرێبەست ببەستێت، ئەمەش هەوڵێكی باشە بۆ ئەوەی گواردیۆلا بتوانێت لە نیوەی وەرزی دووەمدا ریزەكانی تیپەكەی رێك بخاتەوە، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە لە بەختی یانەكەی بكات بەتایبەتیش لە پارێزگاری كردن لە نازناوی خولی ئینگلیزی و هەروەها ركابەری لە نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپا.
رۆژنامەكە ئەوەشی روون كردۆتەوە كە ئەوان متمانەیان بە گواردیۆلا هەیە كە دووبارە بتوانێت تیپەكەیان هەڵسێنتەوە و پێەنگی یانەكانی خولی ئینگلیزی وەرگرێتەوە.









