دكتۆرە مەیادە محەمەد نەجار‮‬
رۆژ لەدوای‮ ‬رۆژ قەیران و گرفتە جۆراوجۆرەكان هەڕەشەیەكی‮ ‬نامۆ لە عێراق دەكەن و لە ئیستادا ئەم وڵاتە بەهۆی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬هەڵەی‮ ‬ساڵانێكی‮ ‬دووروودرێژ نوقمی‮ ‬گەورەترین قەیرانی‮ ‬ئابووری‮ ‬و مرۆیی‮ ‬و سیاسی‮ ‬و تەنانەت كۆمەڵایەتیش بووە و گۆرانكارییە جەوهەرییەكان بەجۆرێكی‮ ‬زۆر خێرا روویان لە رۆژهەلاتی‮ ‬ناوەڕاست كردووە،‮ ‬ئەستەمە رێگری‮ ‬لێبكرێت‮.‬
لەلایەكی‮ ‬ترەوە گرفتەكان بەرۆكی‮ ‬چەندین وڵاتی‮ ‬گرتۆتەوە و ناڕەزایی‮ ‬جەماوەری‮ ‬تەنگی‮ ‬بەهەردوو وڵاتی‮ ‬عێراق و لوبنان هەلچنیەوە،‮ ‬ئەم رەوشە نامۆیەی‮ ‬كە باسمانكرد ناسەقامگیریەكی‮ ‬بەرهەمهێناوە هەڕەشە لەناوچەكەدەكات و گشت تاكێكی‮ ‬ئەم وڵاتە شكستخواردوانەی‮ ‬رۆژهەلاتی‮ ‬ناوەراست هەست بە نائارامی‮ ‬و دڵەراوكیی‮ ‬بەردەوام دەكەن و هەڕەشەی‮ ‬جەنگی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬بەڕۆكی‮ ‬گرتوون‮.‬

لەم كاتە ناهەموارەدا جەنگێكی‮ ‬ماڵویرانكەر‮ ‬ڕووی‮ ‬لەڕۆژئاوای‮ ‬كوردستان كردووەو قەیرانێكی‮ ‬نامرۆیی‮ ‬هەڕەشە لە ملیۆنان كەس دەكات،‮ ‬دۆخێكی‮ ‬نائارام هەرەشەیەكی‮ ‬نادیاری‮ ‬دروستكردووەو‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست بەرەو ئاقارێكی‮ ‬مەترسیدار هەنگاو دەنێت،‮ ‬تەنانەت گشت میللەتانی‮ ‬ناوچەكە بەرەو دوریانێك لەنامۆبوون و فەنابوون دەبات‮.‬
لەم رۆژگارەدا خۆپیشاندانەكانی‮ ‬عێراق لەلایەن هەندێك لە سیاسەتمەدارانی‮ ‬شۆڤێنیەوە بۆ مەبەستی‮ ‬تایبەت بەكاردێت و دەیانەوێت دژایەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بكەن،‮ ‬لەكاتێكدا پرسیار ئەوەیە ئایە نەبوونی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬چ پەیوەندیەكی‮ ‬لەگەل دەستوور هەیە،‮ ‬باشە بۆ مافە بنەڕەتیەكانی‮ ‬كورد كراوەتە بابەت لەپرسێكی‮ ‬وەهادا،‮ ‬یان سیاسەتمەدارانی‮ ‬عیراق دەیانەوێت خۆپیشاندانەكان بكەنە هۆكارێك بۆ لیدانی‮ ‬مافە رەواكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان‮. ‬

لەم ساتەدا بەرێبەرایەتی‮ ‬مەرجەعی‮ ‬نەتەوەیمان‮ ‬ڕێزدار‮ (‬سەرۆك مسعود بارزانی‮) ‬بەسیاسەتێكی‮ ‬حەكیمانە هەنگاوەكانی‮ ‬بۆ‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬دەست پێكرد چونكە تاكە رێگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬پیلانی‮ ‬شۆڤێنیە عەرەبەكان هەنگاونانە بۆ‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬چونكە لەم ساتە وەختەدا كوردستان لەهەموو كات زیاتر پێویستی‮ ‬بەیەك دەنگی‮ ‬هەیە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لەپاراستنی‮ ‬شكۆی‮ ‬دەستوور و‮ ‬یەك دەنگی‮ ‬لەكاتی‮ ‬بەرێوەچوونی‮ ‬هەمواركردنەوەی‮ ‬دەستووردا‮.‬

بەگوێرەی‮ ‬دەركەوتنی‮ ‬رووداوەكان و پێشبنیكردن و هەڵسەنگاندن بۆ رووداوە سیاسیەكانی‮ ‬شەقامی‮ ‬عێراقی،‮ ‬كوردستان لەبەردەم مەترسیەكی‮ ‬گەورەیەو تاكە دەرگاش بۆ رزگاربوون لەم مەترسییە‮ ‬یەكریزی‮ ‬نیشتمانیە چونكە‮ ‬دورستكردنی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬چەند ئامانجێك دەپێكێت لەوانە دروستكردنی‮ ‬یەك دەنگی‮ ‬كورد لەبەغدا لەنێو ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراق بۆ رێگری‮ ‬كردن لەهەر پیلانێكی‮ ‬دوژمنكارانە،‮ ‬ئەمیش لەرێگەی‮ ‬دورستكردنی‮ ‬فراكسیۆنێكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬هاوبەش كە پرۆگرامێكی‮ ‬تۆكمەی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬هەبێت و پرۆژەی‮ ‬نیشتیمانیەكان بەجۆرێك گەڵاڵە بكرێت كەتەواوی‮ ‬لانەیە سیاسیە كوردستانیەكان لە بەغدا لەسەر‮ ‬یەك مێز كۆبكاتەوە بەخودی‮ ‬سەرۆك كۆماریشەوە هەلوێستێكی‮ ‬تۆكمە بنیات بنیت،‮ ‬چونكە لەم كاتەدا مەرجە سەرۆك كۆماریش وەك سەركردەیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستانی‮ ‬هەڵویستی‮ ‬هەبێت و دەستەڵاتی‮ ‬خۆی‮ ‬لەم پێناوەدا بەكاربهێنت،‮ ‬ڕاشكاوانە ئەوە بڵێت كەمن كوردم بەرگری‮ ‬لەپرسی‮ ‬كورد بكات،‮ ‬نەك وەك عێراقیەك لەبەغداوە قسەبكات‮.‬

‮ ‬هەنگاوەكانی‮ ‬فریادرەسی‮ ‬لەم ساتەدا تەنیا بەیەكڕیزی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬دەبێت و پێویستە تەواوی‮ ‬حزبە كوردستانیەكان بەدوای‮ ‬پەیامەكەی‮ ‬مەرجەعی‮ ‬نەتەوەیمان‮ ‬ڕێزدار‮ (‬سەرۆك مسعود بارزانی‮) ‬بكەون و هەوڵەكانیان بۆ دروستكردنی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬بخەنەگەڕ،‮ ‬مەرجە پەیامەكەی‮ ‬مەرجەعی‮ ‬نەتەوەیمان ببێتە هەوێنێك بۆ داگیرساندنی‮ ‬مەشخەڵی‮ ‬نوێبوونەوەی‮ ‬خەبات و تۆكمە كردنی‮ ‬هەڵوێستە نیشتمانیەكان،‮ ‬بنیادنانی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬نیشتمانی‮.‬

كۆبوونەوەی‮ ‬لوتكە
پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بەدرێژای‮ ‬مێژوو خاوەنی‮ ‬پەیامی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و هەڵگری‮ ‬پرۆژەی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬بووە،‮ ‬هەموو كاتێك پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لەهەوڵی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و بنیاتنانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهیزی‮ ‬داوە،‮ ‬لەم چوارچێوەیەدا تەواوی‮ ‬هێزە كوردستانیەكان لە هەولێری‮ ‬پایتەخت كۆبوونەوەیەكی‮ ‬لوتكەیان ئەنجامدا لەم هەنگاوەشدا بۆ بنیاتنان و بەهێزكردنی‮ ‬پێگەی‮ ‬كورد لەبەغدا و گەیاندنی‮ ‬پەیامی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬بوو،‮ ‬كەخۆی‮ ‬لەخۆیدا كوبوونەوەكە ئامانجێكی‮ ‬روونی‮ ‬نیشانی‮ ‬تەواوی‮ ‬هێزە سیاسیەكانی‮ ‬عێراق و ناوچەكەدا‮.‬
ئەوەبوو تەواوی‮ ‬هێزە كوردستانیەكان لەسەر بانگێهشتنی‮ ‬مەرجەعی‮ ‬نەتەوەیمان كۆبوونەوەیەكی‮ ‬لوتكەیان بەسەرپەرشتی‮ ‬ڕێزدار‮ (‬نیچیرڤان بارزانی‮) ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئەنجامدا،‮ ‬ئەم كۆبوونەوە هەڵگری‮ ‬پەیامێكی‮ ‬گرنگ و تایبەتمەندبوو بۆ نەیارانمان وەلامێكی‮ ‬جەرگبڕبوو بۆ سەرجەم ناحەزانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەوەی‮ ‬سەلماند كە میللەتی‮ ‬كورد هەمیشە لەژێر چەتری‮ ‬نەتەوەیەتیدا‮ ‬یەكگرتوو دەبێت و هەنگاوەكانی‮ ‬بۆ پاراستنی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬بەردەوام دەبێت،‮ ‬ئەم هەنگاوە كۆمەلێك‮ ‬ڕەهەندی‮ ‬گرنگی‮ ‬هەیە كە شایستەی‮ ‬هەڵویستەكردنە كەتەواوی‮ ‬كوردستانیەكان لەژیر پەیامی‮ ‬مەرجەعی‮ ‬نەتەوەیمان‮ ‬یەك دەگرن و بەرەنگاری‮ ‬دوژمنانی‮ ‬نەتەوەكەمان دەبنەوە و شكست بەسەرجەم پیلانەكان دەهێنن‮.‬

هەنگاوەكان
بنیاتنان و هەنگاونان بۆ دورستكردنی‮ ‬بەرەیەكی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬لەم ساتە هەستیارەدا بەچەند قۆناغێك دەكرێت،‮ ‬هەر لەدروستكردنی‮ ‬فراكسیۆنی‮ ‬هاوبەش لەبەغدا‮ ‬،‮ ‬دروستكردنی‮ ‬یەكدەنگی‮ ‬لەنێوانی‮ ‬تیمی‮ ‬هێزە كوردستانیەكان لە بەغدا بەخودی‮ ‬سەرۆك كۆماریشەوە،‮ ‬بەهێزكردنی‮ ‬هەماهەنگی‮ ‬لەنێوان گشت لایەنە كوردستانیەكان لەسەر ئاستی‮ ‬ناوخۆ و ئاستی‮ ‬درەوە،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬ترەوە بنیاتنانی‮ ‬بەرەیەكی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬لەتەواوی‮ ‬شارەكانی‮ ‬كوردستان كە ئەركی‮ ‬سەرەكی‮ ‬ئەم قۆناغە بگرێتە ئەستۆ بەتایبەتی‮ ‬لەدوای‮ ‬هەمواركردنەوەی‮ ‬دەستوور كە خۆی‮ ‬لە مەترسیترین كاتدا دەبینیتەوە كە ئەویش دروستكردن فەرامۆشكردنی‮ ‬دەنگی‮ ‬كوردە لەو دەستوورەدا،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬شەقامی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دەتوانێت رۆڵێكی‮ ‬زۆر كاریگەر لەسەر ئاراستەكردنی‮ ‬رووداوەكان دروست بكات،‮ ‬لەرێگەی‮ ‬دەنگدەرانیەوە جارێكی‮ ‬تر مافەكانی‮ ‬كورد بپارێزیت و ناسنامەی‮ ‬كوردستانیبوون نوێ بكاتەوە‮.‬
‮ ‬ئەوەی‮ ‬گرنگە بۆ ئێمەی‮ ‬كوردستانیان،‮ ‬پاراستنی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و‮ ‬یەك دەنگی‮ ‬نیشتمانیە چونكە لەم ساتە وەختەدا مەرجە سەرجەم هیزەكان بەدەنگی‮ ‬خۆیان و‮ ‬یەكبگرن و چتیر رێگە بەنەیارانمان نەدەن كوردستان تووشی‮ ‬كارەساتێكی‮ ‬گەورە ببێتەوە‮.‬
لەكۆتاییدا مەرجە تەواوی‮ ‬هێزە كوردستانیەكان ناكۆكیەكانیان بخەنەلاوە لەژیر هەنگاوە پیرۆزەكانی‮ ‬مەرجەعی‮ ‬نەتەوەیمان‮ ‬یەكبگرن و بەرەنگارووبنەوەی‮ ‬هەموو رووداوێكی‮ ‬دژوار‮.‬

‮❊ ‬ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەران‮.‬