كاروان محەمەد سینۆ
لە‮ ‬25ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬ڕابردوو نارەزایی‮ ‬و خۆپێشاندان سەریان هەڵدا بەرامبەر دۆخ و دەسەڵاتی‮ ‬عێراق لە ئەگەری‮ ‬بوونی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬و دەستوەردانی‮ ‬دەرەكی‮ ‬لە سیاسەت و ناوەندی‮ ‬بڕیاری‮ ‬عێراق و نەبوونی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬و زیادبوونی‮ ‬رێژەی‮ ‬هەژاری‮ ‬خەڵكی‮ ‬عێراق و تەراتێنی‮ ‬حزبە ئاینیی‮ ‬و تایفی‮ ‬و مەزهەبییەكان لە مەیدانی‮ ‬كاری‮ ‬سیاسیدا،‮ ‬بەم شێوەیە عێراق خزایە نێو‮ ‬زولكاوی‮ ‬و قەیرانێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬ترسناك كە مەترسی‮ ‬تێكچوونی‮ ‬شیرازی‮ ‬حكومڕانی‮ ‬و دەسەڵاتی‮ ‬لێ دەكرێ‮.‬
راستە خۆپێشاندان و داوای‮ ‬خۆشگوزەرانی‮ ‬و خزمەتگوزاری‮ ‬و بەربەرەكانی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬مافی‮ ‬هەر هەوڵاتییێكە لە هەر كات و شوێنێكدا،‮ ‬بەڵام پێدەچێ خۆپێشاندان و نارەزاییەكانی‮ ‬ئەمجارەی‮ ‬شەقامی‮ ‬عێراق لەم سات و ئانەدا هەروا رەمەكی‮ ‬و خۆرسك نەبێ؟‮! (‬ئەگەرچی‮ ‬وەكو گوتمان داوای‮ ‬خۆشگوزەرانی‮ ‬مافی‮ ‬خۆرسكی‮ ‬هەر مرۆڤێكە‮)‬،‮ ‬سەرەتا خۆپێشاندانەكان بەنەفەس و داواكاری‮ ‬خۆرسكانە سەریان هەڵدا،‮ ‬بەڵام پێم وایە ئەو خۆرسكەیەش لەپشت پەردەوە پاڵنەرێكی‮ ‬دژە حزبە ئیسلامیەكانی‮ ‬لەپشتی‮ ‬بوو،‮ ‬بەتایبەت دژی‮ ‬حزبە شیعییەكان‮ (‬بیرمان نەچێت كە هاوكات لە لوبنانیش هەمان سیناریۆ هەبوو‮). ‬ئینجا حزب و لایەن و میلیشیا شیعەكان بە ئاگاهاتن و بەرگی‮ ‬سیاسییان كردە بەر داواكاری‮ ‬و دروشمەكانی‮ ‬خۆپێشاندەران‮. ‬سەرەتا هەندێك حزب و لایەن و میلیشیا خواستیان سورای‮ ‬مەوجەی‮ ‬خۆپێشاندەران ببن دژی‮ ‬ركابەرەكانیان كە لەدەسەڵاتدان،‮ ‬بەڵام دوایی‮ ‬بینیمان كە خۆپێشاندەران ئەمەیان قبوڵ نەكرد و تەنانەت‮ (‬موقتەدا سەدر‮)‬یان لە نێو ئاپۆرای‮ ‬خۆپێشاندان راونا و دەركرا‮. ‬ئەمەش زەنگێكی‮ ‬ترسناك بوو بۆ حزبە ئیسلامییە شیعەكان كە لەژێر هەژموونی‮ ‬ئەجندای‮ ‬وڵاتێكی‮ ‬دراوسێدان‮. ‬ئینجا كە رێگە نەدرا حزب و لایەن و گروپەكان سورای‮ ‬مەوجەی‮ ‬خۆپێشاندەران ببن و كۆنترۆلی‮ ‬بكەن،‮ ‬بینیمان دروشم و خواست و ئەلتەرناتیڤی‮ ‬دیكەی‮ ‬سیاسی‮ ‬لەم بارودۆخەدا بەرزكرایەوە و دەمودەست خرایە بەردەم دەسەڵات،‮ ‬ئەویش گۆڕین و هەموار كردنەوەی‮ ‬دەستوور و گۆڕینی‮ ‬سیستەمی‮ ‬دەسەڵات و‮ ‬یاسای‮ ‬پارێزگاكان بوو،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬سەرلەبەر خواستی‮ ‬راستەقینەی‮ ‬خۆپێشاندەران‮ (‬تاكو ئێستاش‮) ‬لە چاكسازی‮ ‬و خۆشگوزەرانی‮ ‬و خزمەتگوزاریدا چڕدەكرێتەوە‮. ‬بەڵام خواستی‮ ‬سیاسی‮ ‬لایەنە سیاسییەكان بریتییە لە بەلارێدابردنی‮ ‬خواست و ئامانجی‮ ‬راستەقینەی‮ ‬خۆپێشاندەران و ئاڵۆز كردن و هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬سەرلەبەری‮ ‬پڕۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬عێراقە بۆ ئەوەی‮ ‬ئەوان بتوانن لە‮ (‬ئاوی‮ ‬ڵێڵدا راو بكەن‮) ‬و ئەو ئەجندایەی‮ ‬كاری‮ ‬بۆ دەكەن پیڕەوی‮ ‬بكەن‮. ‬هەروەها مەرج و خواستی‮ ‬ئەوان لە هەموار كردنەوەی‮ ‬دەستوور و گۆڕینی‮ ‬سیستەمی‮ ‬دەسەڵات نامەیەكی‮ ‬كراوەیە بەخۆپێشاندەران و دژی‮ ‬حزبە ئیسلامییەكان دەڵێت‮ (‬یان دەبێ دۆخی‮ ‬عێراق وەكو خۆی‮ ‬بمێنێتەوە،‮ ‬یان ئێمە هەموو شتێك تێكدەدەین و دەڕووخێنین‮).‬
بەهەرحاڵ‮.. ‬ئێمەی‮ ‬كورد دەزانین كە قەیرانی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬عێراق پەیوەندی‮ ‬بە ئێمەوە نییە‮ (‬وەكو خواستی‮ ‬رەوای‮ ‬خۆپێشاندەران‮) ‬بەڵام هەڵبەت ئەوەی‮ ‬لە بەغدا دەگوزەرێ‮ (‬بە ئەرێنی‮ ‬و نەرێنی‮) ‬كاریگەری‮ ‬لەسەر كوردستان دەبێت،‮ ‬بەتایبەت دەربارەی‮ ‬گۆڕین و هەمواركردنەوەی‮ ‬دەستوور‮. ‬ئێمە لە كوردستان پشتگیری‮ ‬لە خواستی‮ ‬رەوای‮ ‬خۆپێشاندەران دەكەین،‮ ‬هەروەها لەوباوەرەداین كە كێشەكانی‮ ‬عێراق لە نەبوونی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬و گەندەڵی‮ ‬و ناهەمواری‮ ‬ژیانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬عێراق تەنها لە ئەگەری‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬یەكساڵەی‮ ‬عادل عەبدەلمەهدی‮ ‬نەبووە،‮ ‬بەڵكو كێشەكان كەڵەكەبووی‮ ‬هەڵەی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬ناتەندروستی‮ ‬پازدەساڵەی‮ ‬ڕابردووە،‮ ‬هەروها كێشەكان لە ئەگەری‮ ‬بوونی‮ ‬دەستووری‮ ‬ئێستای‮ ‬عێراق نییە،‮ ‬بەڵكو لە ئەگەری‮ ‬جێبەجێ نەكردنی‮ ‬دەستوور و گەندەڵی‮ ‬و پاشاگەردانی‮ ‬بەرپرس و حزب و لایەن و میلیشیا مەزهەبی‮ ‬و تایفییەكانە‮. ‬بەڵام ئەگەر كار بەو ئاراستەیەكرا كە دەستوور بگۆڕدرێ و هەموار بكرێ،‮ ‬ئەوا پێویستە ئێمەی‮ ‬كورد خۆمان بۆ ئامادە بكەین‮.‬
وەكو گوتمان خواستی‮ ‬گۆڕین و هەمواركردنی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراق،‮ ‬خواستێكی‮ ‬سیاسییە و لایەن و گروپ و حزبی‮ ‬سیاسیی‮ ‬لەپەشتە نەك هاوڵاتیان و جەماوەری‮ ‬سڤیلی‮ ‬عێراق،‮ ‬بۆیە دەبێ خۆئامادەكردنی‮ ‬ئێمەی‮ ‬كوردیش بەشێواز و ئاستێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬بێت هاوتەریب لەگەڵ ئامادەكاری‮ ‬یاسایی‮ ‬كە دەبێ پسپۆر و شارەزایانی‮ ‬یاسایی‮ ‬و سیاسیی‮ ‬تێیدا بەشداربن‮. ‬هەروەها لە سەر ئاستی‮ ‬یەكریزی‮ ‬ناوماڵی‮ ‬كوردستان،‮ ‬پێویستە ئەم مژارە‮ (‬گۆڕین و هەموار كردنی‮ ‬دەستوور‮) ‬بۆ هەموو لایەن و حزب و گروپ و نەتەوە و ئاین و ئاینزاكانی‮ ‬كوردستان روون بكرێ و شلۆڤە بكرێ،‮ ‬پێویستە هەموو كوردستانییەك لە هەستیاری‮ ‬ئەم مژارە ئاگاداربكرێتەوە‮. ‬پێویستە‮ (‬نەك تەنها كورد‮) ‬بەڵكو هەموو كوردستانیان بەرامبەر ئەم دۆزە‮ ‬یەك دەنگ و‮ ‬یەكریز و‮ ‬یەك هەڵوێست بن‮. ‬هەروەهاپێویستە نوێنەرانی‮ ‬كورد لە پەرلەمانی‮ ‬عێراقدا هەموو جۆرە ناكۆی‮ ‬و ناتەبایێكی‮ ‬خۆیان وەلا بنێن و بەیەك دەنگ دژی‮ ‬هەر هەوڵێك بوەستن كە لە ماف و دەسەڵات و خواستەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كەم بكاتەوە‮.‬
شایانی‮ ‬باسە پڕۆسەی‮ ‬گۆڕین و هەمواركردنی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراق،‮ ‬پرۆسەیەكی‮ ‬ئاسان و ئاسایی‮ ‬نییە‮. ‬بەڵكو خودی‮ ‬ماددەی‮ ‬126‮ ‬ی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراق،‮ ‬لەچوار بڕگەدا بەم شێوەی‮ ‬خوارەوە میكانزمی‮ ‬چۆنیەتی‮ ‬هەمواركردنەوەی‮ ‬دەستورەكەی‮ ‬سنووردار كردووە‮:‬
لە بڕگەی‮ ‬یەكەمی‮ ‬ماددەی‮ ‬126‮ ‬ هاتووە كە پێویستە سەرۆك كۆمار و وەزیرەكان هەموویان بەیەكەوە پێشنیاری‮ ‬هەمواركردنەوەی‮ ‬دەستوور بكەن،‮ ‬یاخود پێنج‮ ‬یەكی‮ ‬ئەندامانی‮ ‬پەرلەمان داوابكەن كە دەستوور هەمواربكرێ‮. ‬بۆیە لەسەر داوای‮ ‬چەند حزب و لایەن و میلیشیایێك نابێ دەستور هەموار بكرێ‮.‬
لە بڕگەی‮ ‬دووەمی‮ ‬ماددەی‮ ‬126‮ ‬ هاتووە كە نابێ بنەما سەرەكییەكانی‮ ‬دەروازەی‮ ‬یەكەم و ماف و ئازادییەكانی‮ ‬نێو دەروازەی‮ ‬دوومی‮ ‬دەستوور هەموربكرێ،‮ ‬تاكو پاش دوو خولی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬دواییەك و دەبێ رەزامەندی‮ ‬دوولەسێی‮ ‬ئەندامانی‮ ‬پەرلەمان وەرگرێ و هەروەها رەزامەندی‮ ‬گەل وەرگرێ لە ریفراندۆمێكی‮ ‬گشتیدا و لەلایەن سەرۆك كۆمار پەسند بكرێ‮.‬
لە بڕگەی‮ ‬سێهەم ماددەی‮ ‬126‮ ‬ هاتووە كە نابێ هیچ ماددەیەك هەموار بكرێ بێجگە لەوانەی‮ ‬لە بڕكەی‮ ‬دووەمی‮ ‬ئەم ماددەیە‮ (‬126‮)‬ هاتووە،‮ ‬ئەگەرنا دەبێ رەزامەندی‮ ‬دوولەسێی‮ ‬ئەندامانی‮ ‬پەرلەمان وەرگرێ و هەروەها رەزامەندی‮ ‬گەل وەرگرێ لە ریفراندۆمێكی‮ ‬گشتیدا و لەلایەن سەرۆك كۆمار پەسند بكرێ‮.‬
لە بڕگەی‮ ‬چوارەمی‮ ‬ماددەی‮(‬126‮)‬ هاتووە كە نابێت گۆڕانكاری‮ ‬لەسەر هیچ ماددەیەكی‮ ‬دەستوور بكرێ كە ببێتە ئەگەری‮ ‬كەمكردنەوەی‮ ‬دەسەڵاتەكانی‮ ‬هەرێم بەبێ رەزامەندی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬هەرێمەكە و رەزامەندی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬هەرێمەكە،‮ ‬بە ریفراندۆمێكی‮ ‬گشتی‮.‬
لێرەدا دەبینین كە گۆڕین و هەمواركردنی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراق كارێكی‮ ‬ئاسان و ئاسایی‮ ‬نییە و ئەگەر هەر گۆڕانكارییەكیش بكرێ دەبێ لە چوارچێوەی‮ ‬ئەم چوار برگەی‮ ‬سەروەدابێت و لە ئەنجامیشدا دەبێ بەرەزامەندی‮ ‬خودی‮ ‬هەرێمەكە بێت‮. ‬بۆیە ئێمەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان لە پرۆسەی‮ ‬هەمواركردنی‮ ‬دەستوردا دەتوانین پارێزگاری‮ ‬مافەكانمان بكەین‮. ‬بێشك‮ ‬یەكریزی‮ ‬و‮ ‬یەك هەڵوێستی‮ ‬و‮ ‬یەكدەنگی‮ ‬ئێمەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و پەرلەمانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬زامنی‮ ‬ماف و دەسەڵاتەكانی‮ ‬ئێمە دەبێت‮. ‬بۆیە لەسەر ئەم بنەمایە پێویستە سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان و پسپۆر و شارەزای‮ ‬سیاسی‮ ‬و‮ ‬یاسیایی‮ ‬لێهاتووانە خۆیان ئامادە بكەن بۆ پاراستنی‮ ‬مافەكانمان ئەگەر پڕۆسەی‮ ‬هەمواركردنەوەی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراق ئەنجامدرا‮.‬