دلاوەر محەمەد جاوەكەی
یەكێك لە پرنسیپە گرنگەكانی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەموو نەتەوەیەك‮ ‬دابینكردنی‮ ‬ئاسایش و ئۆقرەیی‮ ‬ناوخۆیە،‮ ‬چونكە ئۆقرەیی‮ ‬و هێمنی‮ ‬وڵات‮ ‬بوار دەرخسێنێت بۆ هاووڵاتیان و دامەزراوە ئابووری‮ ‬و سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتییەكان برەو بدەن بە چالاكییەكانیان و هەموو هێزە كۆمەڵایەتی‮ ‬و ئابوورییەكان بخرێنە خزمەتی‮ ‬بەرژەوەندیی‮ ‬گشتی‮ ‬و گرێدانەوەی‮ ‬چالاكییە هەمە چەشنەكان‮ ‬بە‮ ‬یەكتر‮ .‬
ئاسایش و هێمنیش لەخۆوە نایەتە دی‮ ‬بەڵكو هۆشیاریی‮ ‬سیاسی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬دەوێت و پێویست دەكات‮ ‬ڕۆڵەكانی‮ ‬نیشتمان‮ ‬بە بایەخەوە بڕواننە ئەم چەمكە ژیارییە و زەمینەی‮ ‬بۆ بڕەخسێنرێت و لە‮ ‬ڕووی‮ ‬فیكر و ئایدیۆلۆژییەوە‮ ‬كار و پلانی‮ ‬بۆ‮ ‬ڕێكبخەن‮.‬
هەر كات هێمنی‮ ‬و ئاسایش دەستەبەر كرا بێگومان‮ ‬زەمینەی‮ ‬دابین كردنی‮ ‬بوارەكانی‮ ‬تری‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬دەڕەخسێنرێت وەكو ئاسایشی‮ ‬خۆراك و ئاسایشی‮ ‬سەربازی‮ ‬و لایەنە جیاجیاكانی‮ ‬تری‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نەتەوەیی‮ .‬
هیچ كاتێك‮ ‬لە پشێوی‮ ‬و پاشاگەردانی‮ ‬و بێ سەروبەری‮ ‬و فەوزای‮ ‬سیاسی‮ ‬ناتوانرێت بنەماكانی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬پارێزراو بێت،‮ ‬یان بەمانایەكی‮ ‬تر ناتوانرێت پارێزگاری‮ ‬لە ئاسایشی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و ئاسایشی‮ ‬وڵات بكرێت‮. ‬خاڵی‮ ‬لاوازی‮ ‬نەتەوە بێ دەوڵەتەكان ئەوەیە گرنگی‮ ‬نادەن بە ئاسایش و ئۆقرەیی‮ ‬و هێمنی‮ ‬ناوخۆ،‮ ‬هەر ئەمەشە وای‮ ‬كردووە دوچاری‮ ‬ لێكترازان و هێرشی‮ ‬ئابووری‮ ‬و سیاسی‮ ‬و داگیركردن و لەدەستدانی‮ ‬پایەكانی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬ببنەوە و‮ ‬هەنگاونان بۆ بونیاتنانی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬پەكبخات‮ .‬
ئەركی‮ ‬دامەزراوە ئەمنییەكان و هۆشیارییان و تێربوونیان لە زانست و زانیاری‮ ‬هەواڵگری‮ ‬و سەردەركردن و ناسینی‮ ‬دووژمنان و گرووپە تیرۆرستییەكان‮ ‬یەكێكی‮ ‬ترە‮ ‬لە ئەركەكانی‮ ‬كارمەندانی‮ ‬پەیوەست بە دەزگای‮ ‬ئاسایش كە بەهۆیەوە‮ ‬رێگە‮ ‬دەگرن‮ ‬لە هەر چالاكییەكی‮ ‬تێكدەرانەی‮ ‬نەیارەكان و هەوڵدان بۆ نانەوەی‮ ‬دووبەرەكی‮ ‬و دروستكردنی‮ ‬پشێوی‮ ‬و نائارامی‮.‬