رێبوار حەمەلاو شوانی
هەموو ئەو سەركردانەی‮ ‬دژایەتی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردیان كرد لە ماوەی‮ ‬15 ‮ ‬ساڵی‮ ‬رابردوو،‮ ‬سەروەت و سامانی‮ ‬گەلانی‮ ‬عێراقیان بەتاڵان برد،‮ ‬ئێستاكە كە بەرەو دارمان و رووخاو هەنگاو دەنێن،‮ ‬گوایە هۆكارەكە دەستووری‮ ‬عێراقە و هەرێمی‮ ‬كوردستانە‮. ‬ئەمە ئەوپەری‮ ‬بە گوج زانینی‮ ‬خەڵكی‮ ‬عێراقە،‮ ‬خیانەتێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬نیشتمانییە،‮ ‬چونكە دەستووری‮ ‬عێراق باشترین دەستوورە لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوین بۆ ئەوەی‮ ‬مافی‮ ‬گەلانی‮ ‬عێراق بە گەلی‮ ‬كوردیشەوە مسۆگەر بكرێت‮.‬

‮ ‬لەوەتەی‮ ‬عێراق بە زۆر پێكەوە لكێنراوەو هەروەها وەك چۆن لە سیستەمە فەرمانرەواییە‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەكەكان بە كردەیی‮ ‬بینراوە،‮ ‬كاری‮ ‬سەڕەكییان تەنها خۆسەپاندن بە رێگە زۆر و چەك و چەوسانەوەی‮ ‬گەلانی‮ ‬عێراق بووە بەتایبەت گەلی‮ ‬كورد كە بە دووەم گەورە نەتەوە لە عێراق هەژمار كراوەو دوور لە ویستی‮ ‬خۆی‮ ‬نیشتمانەكەی‮ ‬بە عێراقەوە لكێنراوە‮.‬

پێویستمان بە بەڵگەی‮ ‬زۆر نابێ بۆ ئەوەی‮ ‬بیسەلمێنین كە عێراق قەیرانی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬هەبووە لە رووی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و ئایین و مەزهەب،‮ ‬تەنانەت لەسەر ئاستی‮ ‬سیستەمی‮ ‬سیاسی‮ ‬و شێوازی‮ ‬حوكمڕانیش،‮ ‬كارەسات و ماڵوێرانیی‮ ‬سەد ساڵی‮ ‬رابردووی‮ ‬عێراقییەكان بە شێوەیەك لە شێوەكان بۆ ئەمە دەگەڕێتەوە‮. ‬ئێستاش عێراق بەسەر كۆمەڵێك ناسنامەی‮ ‬فەرعیدا دابەش بووە،‮ ‬كە هەر‮ ‬یەكێك لەو ناسنامانە خۆی‮ ‬بە باڵاتر دەزانی‮ ‬لەو ناسنامە نیشتمانییەی‮ ‬دەستوور بەشێوەیەكی‮ ‬وەهمی‮ ‬بۆ عێراقییەكانی‮ ‬دروست كردووە،‮ ‬هەروەها دەستتێوەردانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دراوسێ ئەم پەرتبوونەی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬قووڵتر كردووەتەوە‮. ‬شیعەكان ئەوەندەی‮ ‬شیعەبوون بە ناسنامەی‮ ‬خۆیان دەزانن،‮ ‬ئەوەندە عێراقیبوونیان لا گرنگ نییە،‮ ‬سوننەكانیش بەهەمان شێوە،‮ ‬بەڵام كوردەكان هەر لە سەرەتای‮ ‬دروستبوونی‮ ‬عێراقەوە ناسنامەیەكی‮ ‬جیاوازیان هەیەو بوونەتە سەرچاوەی‮ ‬یەكنەبوونی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬بۆ عێراق‮.‬

لە رووی‮ ‬سەروەرییەوە عێراق نەیتوانیوە لەسەر پێی‮ ‬خۆی‮ ‬بوەستێ‮. ‬دەستتێوەردانی‮ ‬ئاشكرای‮ ‬ئێرانییەكان لە كاروباری‮ ‬عێراق و لەشكركێشیی‮ ‬توركیا بۆ بەزاندنی‮ ‬سنووری‮ ‬عێراق،‮ ‬باشترین نموونەن كە عێراق لە قەیرانی‮ ‬سەروەریدا دەژی،‮ ‬بێدەنگبوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عێراق لەئاست گرتنەوەی‮ ‬ئاو لەلایەن توركیا و ئێرانەوە،‮ ‬نیشانەیەكی‮ ‬مەترسیداری‮ ‬بەردەوامبوونی‮ ‬ئەم قەیرانەیە‮. ‬قەیرانی‮ ‬ناسنامە و قەیرانی‮ ‬سەروەریی‮ ‬عێراقی‮ ‬وەك دەوڵەتێكی‮ ‬بی‮ ‬خاوەن لێ كردووە،‮ ‬تەنانەت لە بچووكرترین پرۆسەی‮ ‬سیاسیدا ناتوانێ بەرگەی‮ ‬دەستتێوەردانی‮ ‬دەرەكی‮ ‬بگرێت،‮ ‬بۆ نموونە، كاتێك دەرەنجامی‮ ‬هەڵبژاردن بەدڵی‮ ‬ئێران نابێت،‮ ‬كۆی‮ ‬پرۆسەكە پەك دەخات و پێكهێنانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬نوێ دەكاتە كارێكی‮ ‬ئەستەم‮.‬

ئەگەر ئاماژەیەك بۆ‮ ‬15 ‮ ‬ساڵ حوكمرانی‮ ‬چوار كابینەی‮ ‬رابردوو،‮ ‬شیعەكان بكەین دەبینن كە هیچ كامیان حكومەتی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬و نیشتیمانی‮ ‬نەبووەنە بەو مانایەی‮ ‬كە باوەریان بە عێراق،‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬و سەرەوەری‮ ‬نەبووە تەنها بەژوەندی‮ ‬تایبەت ولە خزمەت جێبەجێكردنی‮ ‬بەرنامەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬دا كاریان كردووە‮. ‬بۆیە،‮ ‬دەبینین كە ئێستا عێراق كە هەموو نیشانەكانی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬شكستخواردووی‮ ‬تێدایە،‮ ‬لە بواری‮ ‬سەروەریدا تووشی‮ ‬داڕمانێكی‮ ‬ترسناك بووەتەوەو تووشی‮ ‬كێشەی‮ ‬بنەڕەتی‮ ‬كردوونەتەوەو ناكۆكییە نێوخۆییەكانی‮ ‬قووڵتر كردووەتەوە،‮ ‬بۆیە ئەگەر رووداوەكانی‮ ‬داهاتوو بەرەو شەڕێكی‮ ‬ئەهلی‮ ‬چوو لەنێوان پێكهاتەو لایەنە جیاوازەكاندا،‮ ‬ئەوا هەرەسی‮ ‬عێراق وەك دەوڵەت نزیكە‮. ‬هەموو ئەو هێزانەی‮ ‬ئێستا لە ململانێدان خاوەن هێزی‮ ‬چەكدارین و لەلایەن وڵاتێكەوە پشتگیری‮ ‬دەكرێن،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬ترەوە شانە نووستووەكانی‮ ‬داعش هێشتا كۆتاییان نەهاتووە،‮ ‬بۆیە لە ئەگەری‮ ‬دروستبوونی‮ ‬شەڕ‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬عێراقی‮ ‬بەیەكجاری‮ ‬پارچە ئەبێ و سەروەریی‮ ‬دەوڵەت لەسەر هیچ بستێكی‮ ‬خاكەكەیدا نامێنێت‮.‬

بەڵام،‮ ‬هەستی‮ ‬هەژموونگەرایی‮ ‬ئێران و شیعەگەرایی‮ ‬و پەراوێزخستنی‮ ‬سوننەو كورد و ئینجا بردنی‮ ‬سەروەرت و سامانی‮ ‬عێراق بۆ دەرەوەی‮ ‬سنوورەكان و ئینجا هەوڵی‮ ‬بە میلیشاكردنی‮ ‬عێراق هاوشێوەی‮ ‬ئێران و خۆ دزینەوە لە پێشكەشكردنی‮ ‬سەرەتایی‮ ‬ترین خزمەتگوزاری‮ ‬بۆ خەڵكی‮ ‬عێراق و ئینجا لە سەرەویی‮ ‬هەمووشیانەوە برینی‮ ‬مووچەو بودجەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئاماژەیەكی‮ ‬روونن بەوەی‮ ‬كە دەسەڵاتدارانی‮ ‬عێراق لە ماوەی‮ ‬15 ‮ ‬ساڵی‮ ‬رابردوو وایانكرد كە عێراق بگاتە حاڵی‮ ‬ئەو رەوشەی‮ ‬ئێستا‮. ‬ئێستاش ئەو سەركردانە هیچیان بۆ نەماوەتەوە و دەیانهەوێت شكستەكانیان بخەنە ئەستۆی‮ ‬دەستوور و هەرێمی‮ ‬كوردستان‮.‬