سلێمانی وێستگەیەکی گرنگی سەردانەکانی بارزانیی نەمر دەبێت لە کاتی گەڕانەوەی لە یەکێتیی سۆڤیەتدا

ساسان دەروێش – هۆڵەندا

61 ساڵ لەمەوبەر لە 30ی ئۆکتۆبەری 1958 دا ، بارزانیی نەمر لە سەردانێکی مێژووییدا سەردانی شاری سلێمانی دەکات، وەک وەفایەک بۆ ئەو چەند ساڵەی  خۆی و کەسوکار و هەڤاڵەکانی دەستبەسەربوون لەو شارەدا و لە دوای 15 ساڵ جێهێشتنیانی بەدیدارییان شاد دەبێتەوە ، لە چەند ڕۆژێکی مانەوەی لەگەڵیاندا ، ئەمەش لە دوای سەرکەوتنی کودەتای شۆڕشی 14ی تەمووز بەسەرۆکایەتیی عەبدولکەریم قاسم ، حکوومەتی عێراق بەفەرمی ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر گەڕانەوەی باوکی ڕۆحی کورد بارزانی نەمر و هەڤاڵەکانی لە 6/10/1958 لە یەکێتی سۆڤیەتی جاران کە وەک سەرکردەیەکی کورد و قارەمان لە پاش 12 ساڵ لە ژیانی ئاوارەیی و دوور لە کوردستان ، وەک پاڵەوان گەڕانەوە بۆ نیشتیمان و پێشوازییەکی گەرمی بێ وێنەیان لێکرا،  لەلایەن هەموو  توێژەکانی عێراق،  بە کورد وعەرب و کەمەنەتەوەییەکان، بۆ وەبیرهێنانەوەی ئەو مێژووە و پشتبەستن بەسەرچاوەکان وخستنە بەردەستی نەوەی نوێ بۆ بە ئاگابوون ، بەرای خۆم وەک بەندە ، لەنێو ئەو هەموو چاپکراو هەوڵانەی نووسەران و توێژەران بڵاویان کردووەتەوە ، ئەرشیفی کۆنگرەی 90 ساڵەی لەدایکبوونی بارزانیی نەمر بەکارێکی پڕ سەروەری دەزانم لەلایەن نووسەر و ڕووناکبیری کورد مومتاز حەیدەری سەرپەرشتی کرد، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی و بانگهێشتکردنی بەشێکی بەرچاو لە نووسەران و سیاسەتووانان بۆ خستنە ڕووی بیرەوەرییەکانیان لەگەڵ بارزانیی نەمردا ، کۆنگرەکە لە 14 تا 17/9/1993 لە پیرمام بەسترا ، لەنێو وتەکانیاندا ، پەردە لادرا لەسەربەشێکی شاراوەی مێژوویی بارزانیی نەمر و دەوڵەمەندکردنی گەنجینەی کەلەپووری بارزانیی نەمر ، بەمەش مامۆستا مومتاز حەیدەری کارێکی پیرۆزی بۆ مێژووی کورد ساغکردەوە کە لە ئێستادا زۆربەی زۆری ئەندامانی ئەو کۆنگرەیە کۆچی دواییان کردووە ، ئەوەی لە دوای خۆیان وەک ئامانەت مایەوە بیرەوەرییەکانیانە ، بەڕاستی مامۆستا مومتاز حەیدەر خزمەتێکی گەورەی کرد ، بەندەش لەوکاتو ساتەدا  لاوێکی تازە پێگەیشتوو بووم و لە ڕێگایی بیرەوەرییەکانی باوکی شەهیدم  محەمەد دەروێش نادر و داستانی مێژوویی لێدانی بیرەنەوتەانی زەمبوور لە 21/7/1965 بوومە ئەندام و بەشداریم کرد لە کۆنگرەکەدا،  لە نزیکەوە گوێبیستی هەموو ئەو یاد و بیرەوەریانەبووم ، لەم دواییانەشدا پەرتوکی کەسایەتی مستەفا بارزانی لە هزری ڕووناکبیرانی شاری سلێمانیدا  لە کۆکردنەوە و ئامادەکردنی نووسەری لاو ، زانیار سەردار قڕگەیی ، توانی لە دوای هەشت ساڵ لە کاری بەردەوا م وشەونخونی بەرهەمێکی دانسقە بخاتە بەردەستی نەوەی نوێ، کە زۆربەیانی لە فەوتان ڕزگار کرد لە مێژوویی پڕسەروەری بارزانیی نەمر،  بۆ ئێستاو داهاتووش ببێتە سەرچاوەیەی گرنگ .

30/10/1958 ڕۆژێکی شکۆدارە لە مێژوویی شاری سلێمانیدا

لە کۆتایی سییەکانی سەدەی ڕابردوودا بارزانی وکەسوکار وهەڤاڵەکانی لەسەر هەڵوێستی کورد پەروەری ئاوارەی شاری سلێمانی دەکرێن، چەند ساڵێک لە گەڕەکەکانی ئەم شارەدا نیشتەجێبوون ولەگەڵ کەسایەتی و خانەوادەی ئەم شارەشدا تێکەڵاودەبن وکاریگەری خۆیان بەسەرهەست وخۆشەویستیان جێدەهێڵن لە یادەوەریەکانیدا کە هەمیشە شانازی بەوکاتوساتانەوە دەکەن و پشتاوپشت هەنگاوەکانیان دەبڕن ، تا بەئەمڕۆش دەگات، کە سلێمانی بووەتە بەشێکی دانەبڕاوی یادەوەرییەکانی بارزانیی نەمر تا لە ڕێککەوتی 11ی حوزەیرانی 1943 دا بارزانی نەمر بەیارمەتی و کۆمەک و کار ئاسانی کۆمەڵەی هیواو کەسایەتی ناسراوی شار ، شێخ لەتیف شێخ مەحموود بەرەو بارزان دەربازبوون و لەوێوە شۆڕشی دووەمی بارزانی بەرپاکرا ، تاچوونی بۆ هاوکاری کۆماری مەهاباد و پەڕینەوەی لە چۆمی ئاراس وچوونی بۆ یەکێتی سۆڤیەتی جاران ، لەدوای کوتادا 14ی تەمووز لە  12 ساڵ ئاوارەی گەڕایەوە بۆ نیشتمان ولەنێو وێستگەکانی سەردانەکانی بۆ شارەکانی کوردستان لە 30/10/1958 سەردانی سلێمانی کردو لە نزیکەوە خەڵکی شاری بەسەرکردەوە، وەک وەفا وئەوخۆشەویستیەیی لە دڵ ودەروونی ڕۆڵەکانی ئەم شارەدایە بۆ ئەم سەرکردەیەی کورد،  بارزانیی نەمر کە تێیدا لەو چەند ڕۆژەی مانەوەی چەندین شوێنی گرنگی بەسەر کردوە، لە مزگەوتی گەورە و گردی سەیوان و بەردەرکی سەرا و پێشکەشکردنی وتەیەکی بەنرخ زیاتر گەورەی ئەم باوکەی کوردی بۆ شارەکە دیاریکرا،  لە سەرەتایی بەرپابوونی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولی ، کوڕ و لاوانی ئەم شارە هێز و بازووی شۆڕش بوون لە نێوسەنگەری کوردایەتیدا .

شانازییەکان لە نێو پەراوەکانی نووسەراندا سەرچاوەی ئێستامانن

کۆنگرەی 90 ساڵەی لەدایکبوونی بارزانیی نەمر لە پیرمام لە ساڵی 1993 ، بەنموونەی هەموو ئەو بەڕێزانەی بانگهێشتکرابوون لە شارەکانی کوردستانەوە بۆ خستنە ڕووی یاد و بیرەوەرییەکانیان و یاداشتکردنیان وەک سەرچاوەیەکی مێژوویی ، سێ کەسایەتی سلێمانی و مێژوونووس و خاوەن بەرهەم پڕلە ئەزموون لەکارەکانیاندا ، لە شاندەکەی ئێمەدا بوون لە ئەندام بوونیان و ئامادەبوونیان کە لە سلێمانیەوە پێکەوە هەموو بەڕیکەوتین بۆ کۆنگرە ، بەرێزان ئەحمەد خواجە و عەبدولڕەقیب یوسف و کەریم زەند ، لە ڕۆژانی کۆنگرەدا هەریەکەیان بەجیا باسیان لە مێژوویی پڕسەروەری بارزانی و هەڤاڵەکانیان کرد لە کاتی ئاوارەبوونیان بۆ شاری سلێمانی و دەستبەرکردنیان ، شایەنی وەبیرهێنانەوەیە  هەردوو مێژوو نووس ئەحمەد خواجە و کەریم زەند، کۆچی دواییان کردووە، تەمەندرێژیش بۆ عەبدولڕەقیب یوسف، کە ئەمڕۆ بۆ بیرهێنانەوەیەی بەشێک تر لە مێژوویی پڕسەروەری بارزانیی نەمر ، دەبێت بگەرێنەوە بۆ ئەو یاداشتانەی کە تۆمارکراون،  لەلایەن نووسەر و ڕووناکبیری کورد،  مومتاز حەیدەر کە باس لەم ڕۆژە مێژووییەی سلێمانی دەکەن .