خه‌بات: ساسان دەروێش‮-‬ هۆڵەندا‮:-‬
كۆمەڵەی‮ ‬كوردی‮ ‬موردایك لە شارۆچكەی‮ ‬زەیڤن بێرغن لە هۆڵەندا‮ ‬،‮ ‬ساڵانە چەندین چالاكی‮ ‬هەمەچەشنە ئەڕەخسێنێ لە بواری‮ ‬جۆرا و جۆردا وەك ئامادەكردنی‮ ‬سیمینار بۆ قۆناغەكانی‮ ‬مناڵ لەلایەن كەسانی‮ ‬پسپۆڕەوە لەبواری‮ ‬تەندروستی‮ ‬وكێشە كۆمەڵایەتییەكان وهۆشیاركردنەوەی‮ ‬باری‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬بەئامادەكردنی‮ ‬كۆڕی‮ ‬ئەدەبی‮ ‬و كردنەوەی‮ ‬پێشانگای‮ ‬هونەری‮ ‬وەك شێوەكاری‮ ‬و سیرامك و پەیكەرسازی‮ ‬،‮ ‬ئەوەی‮ ‬جێگایی‮ ‬باسە لە چالاكییەكانی‮ ‬ئەم كۆمەڵەییە هەوڵدانە بۆ گرێدانی‮ ‬هونەرمەندان و‮ ‬ڕۆشنبیرانی‮ ‬هۆڵەندی‮ ‬و كوردی‮ ‬پێكەوە كاربكەن وقوڵتر لەیەك بگەن و كاری‮ ‬یەكترببینن و بەشداری‮ ‬چالاكییەكانی‮ ‬ئەم كۆمەڵەییە ببن‮ ‬،‮ ‬وێڕای‮ ‬كۆمەك و هاوكاری‮ ‬كۆكردنەوە بۆ ئاوارەكانی‮ ‬نێو باشووری‮ ‬كوردستان لە پێداویستی‮ ‬جلوبەرگ‮ ‬،‮ ‬لەسەر و ئەمانەش خەمی‮ ‬نیشتیمان و هاواری‮ ‬گەل‮ ‬ڕەنگدانەوەی‮ ‬هەیە لە نێو چالاكییەكانیدا بەتایبەتی‮ ‬ڕووداوەكانی‮ ‬ئەم دواییەیی‮ ‬ڕۆژئاوایی‮ ‬كوردستان‮.‬

گەڵاكانی‮ ‬پاییز لە سیهەمین پێشانگای‮ ‬شێوەكاری‮ ‬ڕەنگەكانی‮ ‬هونەرمەندانی‮ ‬تێكەڵكرد
لە نێو وەرزی‮ ‬چالاكییەكانی‮ ‬كۆمەڵەكەدا،‮ ‬بەئامادەبوونی‮ ‬بەشێكی‮ ‬بەرچاو لە كەسایەتی‮ ‬هۆڵەندی‮ ‬و كورد،‮ ‬لەژێر ناوی‮ ‬گەڵاكانی‮ ‬پاییزدا،‮ ‬نۆ هونەرمەندی‮ ‬شێوەكار لە كورد ئاشتی‮ ‬شێخانی‮ ‬و بژار حەمدی‮ ‬و سامان قادر و هونەرمەندانی‮ ‬ئیتالی‮ ‬و‮ ‬ڕووسی‮ ‬و پۆڵۆنی‮ ‬لەیەك هۆڵدا كۆكردەوە لە نیشاندانی‮ ‬تابلۆوكارە تایبەتیەكانیدا،‮ ‬كە ماوەی‮ ‬دوومانگ دەخایەنێ،‮ ‬ئەمەش ئەوەمان نیشان ئەدات كە مرۆڤەكان بێ جیاوازی‮ ‬نەتەوە دەتوانن پێكەوە كاری‮ ‬هاوبەش ئەنجام بدەن كە‮ ‬یەكێكە لە پەیامەكانی‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬موردایك‮.‬

شیعرەكان لە كزەی‮ ‬پاییزدا بوونە پەیام بۆ كوردانی‮ ‬ڕۆژئاوای‮ ‬كوردستان
هەر لە درێژەی‮ ‬كار و چالاكییەكانی‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬موردایك لەم وەرزەدا‮ ‬لەژێر ناوی‮ ‬كزە پاییزدا حەوت شاعیری‮ ‬كورد و هۆڵەندی‮ ‬كۆكردەوە لە وانە لەتیف عومەر،‮ ‬حەمە جەزا حسین بەرزنجی،‮ ‬عومەر عەبدوڵڵا،‮ ‬سامان مەوجود لەگەڵ سێ شاعیری‮ ‬بەناوبانگی‮ ‬هۆڵەندی‮ ‬ڤیم باوەر وكەیس فیسەر ویوس كنۆپ،‮ ‬شیعرەكان پڕبوون لە‮ ‬ڕەنگدانەوەی‮ ‬دەنگ و هاواری‮ ‬كوردانی‮ ‬ڕۆژئاوای‮ ‬كوردستان وەك پەیام بۆ كۆمەڵگەی‮ ‬هۆڵەندا كە بە هەردوو زمانی‮ ‬هۆڵەندی‮ ‬و كوردی‮ ‬شیعرەكان پێشكەش بەئامادەبوان كران لەگەڵ بژار حەمدی‮ ‬بەئامێری‮ ‬عود‮.‬

دواپەیامی‮ ‬بەرپرسی‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬كوردی‮ ‬موردایك لە هۆڵەندا
لەتیف عومەر وێڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە شاعیر و نووسەرێكی‮ ‬لێهاتوویی‮ ‬بواری‮ ‬ئەدەبی‮ ‬كوردییە و كەسایەتێكی‮ ‬نیشتیمانپەروەر و دڵسۆزیی‮ ‬كوردایەتیە بەرپرسی‮ ‬ئەم كۆمەڵەیەشی‮ ‬خستۆتە سەر شانی‮ ‬خۆیی‮ ‬و بۆ خەبات دواوگوتی‮: ‬سوپاستان دەكەم،‮ ‬ئەمەوێ لە دواجاردا ئەوە بڵێم كە ئێستا سەرقاڵی‮ ‬دوا چالاكی‮ ‬ئەمساڵین لە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬28/12/2019 ‮ ‬بۆ ئاهەنگی‮ ‬بەناوی‮ ‬باوەڕ‮ ‬بۆ ژیان‮ ‬،‮ ‬ئەگەر لەمن دەپرسن بۆ چالاكییەكانمان لەم وەرزی‮ ‬پاییزەدا،‮ ‬تەواو دڵخۆشم بەم چالاكییانە،‮ ‬چونكە كاری‮ ‬من هەرئەوەنییە لێرە و لەوێ شیعرێ بڵێم‮ ‬یان بخوێنمەوە‮ ‬،‮ ‬تێكەڵ بوون لەگەڵ هەر كۆمەڵگایەك مانای‮ ‬شارەزایی‮ ‬ئەبەخشێ لەهەمان كاتدا شارەزایی‮ ‬وەرئەگریت‮ ‬،‮ ‬بۆیە دڵخۆشم كە ئەو ئەزمونە دەبینم لە‮ ‬ڕێگای‮ ‬كۆمەڵەكەمانەوە،‮ ‬تێ ئەگەن ئێمە كێیین وئەوانیش لەگەڵمانا كار دەكەن‮ ‬،‮ ‬ئیتر لەبارەی‮ ‬ڕامیاری‮ ‬،‮ ‬هونەر،‮ ‬ئەدەبی‮ ‬،‮ ‬زانستی‮ ‬یان هەربوارێكی‮ ‬تربێت بە بڕوای‮ ‬من ئەگەر توانیت كاربكەیت هیچ كات درەنگ نییە دەبێت لێرەوە بەشداربین لە خەم و ژان و ئازار و هەموو دەردەسەرییەكانی‮ ‬نەتەوەكەمان و نیشتیمانی‮ ‬ژێرچەپۆك،‮ ‬هەروەك چۆن لە خۆشییەكانی‮ ‬بەشدارئەبین‮. ‬بۆ كۆڕە شیعرییەكەش بەگوڵبژێرێك بەشداربووم لەبەرهەمەكانم ئەمەش پێشكەش بە‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات بێت كە بۆ ئێش و ئازاری‮ ‬ڕۆژئاوای‮ ‬كوردستان‮ ‬گوتم لە دوا كۆپلەی‮ ‬شیعری‮ ‬ئاسمانی‮ ‬سوور‮.‬
دەست لە سنوورمان هەڵگرن،‮ ‬ئەم سنوورە نووری‮ ‬،‮ ‬ڕۆشنایی‮ ‬چاومانە،‮ ‬هەرچی‮ ‬هێزی‮ ‬دونیا هەیە،‮ ‬چی‮ ‬زریان وتۆفان هەیە،‮ ‬چی‮ ‬ئاگری‮ ‬گولە باران،‮ ‬لە ئاسمانی‮ ‬خاكمان هەیە،‮ ‬لێكمان ناكا،‮ ‬بتانەوێ و نەتانەوێ،‮ ‬سنووری‮ ‬خاك نیشتیمانە،‮ ‬نیشتیمانمان كوردستانە‮.‬