د‮. ‬سامان سۆرانی
لە‮ ‬27ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬2019 سەرۆكی‮ ‬ئەمریكا دۆناڵد ترامپ لە كۆنگرەیەكی‮ ‬ڕۆژنامەوانی‮ ‬كوشتنی‮ ‬ئیبراهیم عەواد ئیبراهیم سامەرائی‮ ‬تەمەن‮ ‬48 ساڵ،‮ ‬ناسراو بە ئەبو بەكر بەغدادی،‮ ‬ڕاگەیاند‮.‬
بەغدادی‮ ‬پاش ئەوەی‮ ‬پارێزگای‮ ‬ڕەقە و چەندین ناوچەی‮ ‬لە پارێزگای‮ ‬دێر ئەلزۆر و بەشێكی‮ ‬فراوان لە پاڕیزگای‮ ‬حەلەب كۆنترۆڵ كرد لە‮ ‬29ی‮ ‬حوزێرانی‮ ‬2014 ڕێكخراوی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬جاڕدا‮. ‬شاری‮ ‬ڕەقە كرا بە پایتەختی‮ ‬خیلافەتی‮ “‬دەوڵەتی‮ ‬ئیسلامی‮” ‬و داوا لە موسڵمانان كرا‮ ‬ڕوو لەو شارە بكەن و بەیعەت بە خەلیفە بدەن‮. ‬

لە هەمان ساڵدا داعش شاری‮ ‬موسڵ و ناوچەیەكی‮ ‬فراوانی‮ ‬لە باكوری‮ ‬عیراقی‮ ‬داگیركرد و دەستی‮ ‬بەسەر ئەو چەكە قورس گرت،‮ ‬كە سوپای‮ ‬عیراق پاش كشانەوەی‮ ‬لە موسڵ بێ بەرگری‮ ‬كردن بە ئاسانی‮ ‬بۆی‮ ‬بەجێ هێشت‮. ‬داعش توانی‮ ‬لە ماوەیەكی‮ ‬زۆر كورتدا هەژموونی‮ ‬خۆی‮ ‬بەسەر ناوچەیەكی‮ ‬8 ملیۆن كەسی‮ ‬بسەپێنێت،‮ ‬كە پانتاییەكەی‮ ‬88 هەزار كیلۆمەتر دووجا بوو‮. ‬داعش بە دەستگرتن بە سەر داهاتی‮ ‬نەوت و دزیكردن لە بانكەكان و بارمتەگرتن‮ ‬توانی‮ ‬چەندین ملیار دۆلاری‮ ‬بەدەست بهێنێت‮. ‬

لەگەڵ ئەوەی‮ ‬داعش لە‮ ‬ڕووی‮ ‬لۆجیستی‮ ‬و مرۆیی‮ ‬لە عیراق و سوریا دووچاری‮ ‬زیان بوو و لە بەهاری‮ ‬2019 دوا مۆڵگەی‮ ‬خۆی‮ ‬لە گوندی‮ ‬باغۆز لە‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬سوریا لە دەست دا،‮ ‬بەڵام هێشتا هەر بەردەوامە لە بەرگریكردن‮. ‬
هەرچەندە لە سەر ئاستی‮ ‬وڵاتان بە فەرمی‮ ‬باس لە نەمانی‮ ‬خیلافەتی‮ ‬بەغدادی‮ ‬كراوە،‮ ‬كە لە ساڵی‮ ‬2104 جاڕدرابوو،‮ ‬بەڵام بەرپرسە سەربازیەكان دڵنیانین لە كۆتایی‮ ‬هاتنی‮ ‬چالاكیەكانی‮ ‬ئەم‮ ‬ڕێكخراوە،‮ ‬چونكە هزر و ئەندامانی‮ ‬داعش لەسەرتاسەری‮ ‬جیهان بوونیان هەیە و دەتوانن هێرشی‮ ‬نوێ ئەنجام بدەن‮.‬
داعش لە ساڵی‮ ‬2018 نزیكەی‮ ‬1767 هێرشی‮ ‬لە عیراق و‮ ‬1124 هێرشی‮ ‬لە سوریا ئەنجامداوە،‮ ‬بێجگە لە ئەنجامدانی‮ ‬316 هێرش لە ئەفغانستان و‮ ‬181 لە سینا و‮ ‬73 لە سۆماڵ و‮ ‬44 لە نێجیریا و‮ ‬41 لە‮ ‬یەمەن و‮ ‬27 لە فیلیپین‮. ‬
لە ئێستادا نزیكەی‮ ‬12 هەزار شەڕكەری‮ ‬داعش لە زیندانەكانی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬سوریای‮ ‬دیموكرات دەست بە سەرن،‮ ‬نزیكەی‮ ‬70 هەزار كەس و كاری‮ ‬شەڕكەرانی‮ ‬داعش لە ناو كەمپەكانی‮ ‬ژێر دەسەڵاتی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬سوریای‮ ‬دیموكرات دەژین‮. ‬

دەزگا هەواڵگریەكان ترسیان لە دەربازبوونی‮ ‬ئەم زیندانیانەیە هەیە لە زیندانەكانی‮ ‬ژێر دەستی‮”‬هەسەدە‮”‬،‮ ‬چونكە لەوانەیە هەندێ لە توندڕەوەكان بتوانن خۆیان بگەیینە وڵاتانی‮ ‬ئەوروپا و لەوێ پلان بۆ ئەنجامدانی‮ ‬كردەوەی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬دادبڕێژن،‮ ‬وەكو چۆن لە‮ ‬ڕابووردوو لە لەندەن و پاریس و بەرشەلۆنە و شوێنی‮ ‬تر گردەوەی‮ ‬تیرۆریستیان ئەنجام دا‮. ‬
‮ ‬ئێمە پێمان وایە بە نەمانی‮ ‬ئەبو بەكر بەغدادی‮ ‬چەكدار و لایەندارە توندڕەوەكانی‮ ‬داعش‮ ‬یەكێ لەم سێ ئەگەرانە هەڵدەبژێرن‮: ‬
1- مانەوە لە سوریا و عیراق و كاركردن بە شێوەیەكی‮ ‬نهێنی‮ ‬لە سەر‮ ‬ڕێكخستنەوەی‮ ‬ڕیزەكانی‮.‬

2- چەكدارە بە كرێ گیراوەكان لە ناوچەیەكی‮ ‬تر دەگەڕێن بە دوای‮ ‬ڕێكخراوێكی‮ ‬بە هێزتر،‮ ‬تەنانەت ئەگەر ئەو‮ ‬ڕێكخراوە ئەلقاعیدەش بێت،‮ ‬كە‮ ‬ڕكابەرێكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬داعشە‮.‬
3- بڵاوەكردن بە مەبەستی‮ ‬گەڕانەوە بۆ وڵاتەكانیان،‮ ‬یان بۆ هەر وڵاتێكی‮ ‬تر،‮ ‬تیایدا بتوانن گردەوەی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬ئەنجام بدەن،‮ ‬یان درووستكردن و چوونە ناو گروپی‮ ‬جیهادی‮ ‬بچووكتر‮. ‬
تا ئەو كاتەی‮ ‬هێزەكان لە ناوچەكە بۆ‮ ‬ڕكابەری‮ ‬كردن دەستبەرداری‮ ‬یەكتر كوشتن نەبن،‮ ‬ئەوا لە ئایندەدا ناسەقامگیری‮ ‬زیاتر دەبێت‮. ‬
پێویستە دەرفەت بە گەلانی‮ ‬ناوچەكە بدرێت،‮ ‬حوكمی‮ ‬ڕەشید بەدەست بهێنن،‮ ‬لە پێناو‮ ‬دیالۆگی‮ ‬بونیاتنەر و كەمكردنەوەی‮ ‬قەیران و ململانێ هەرێمیەكان،‮ ‬ئەمڕۆ حكومەتی‮ ‬باش لە هەموو شتێك گرینگتر و پیرۆزترە‮.‬