خهبات: موسلیم دۆڵەمەڕی:-
وەكو دیاررۆژانە گرفتی بواری پەروەردەی دێتە بەرچاومان لەلایەن دایك وباوكی قوتابیان وبگرە مامۆستایانیش لە زۆرلایەنەوە گلەیی ورەخنەی خۆیان هەیە بۆ وەزارەتی پەروەردە، لەوانە زۆری كێشی پەرتوكی قوتابیان گرفتێكی گەورەیە لەبەردەم كەسوكاری قوتابیان وخودی قوتابیش بەتایبەتی پۆڵی یەكەمی بنەرەتی كە كێشی جانتاكانی هەندێ قوتابی لەكێشی قوتابی زیاترە بەمەش بووەتە گرفت بۆیان بۆگەیشتن بۆقوتابخانەكانیان، جالەم بارەیەوە چەندمامۆستایەك بەژمارەیەك لەرەخنەو پێشنیارەوە بەم شێوەیە بۆ خەبات دوان.
سەرەتا مامۆستا بەختیار گوتی: من دەلێم گرفت لەسیستەمكی پەروەردەدایە ،چونكە پێم وایە ئەم سیستەمە وای كردووە كە كێشی پەرتوكی قوتابیان زۆربێت وببێتە بارگرانی بەسەر پشتی قوتابیان ، چونكە بەراستی كەئێمەی مامۆستا رۆژانە دەبینین كە قوتابیانمان بە زەحمەتێكی زۆرەوە دەگەنە قوتابخانە بەتایبەتی پۆڵی یەكەم كە بەراستی كێشی جانتاكانیان لەكێشی خۆیان گرانترە بەمەش بێگومان كاریگەریەكی خراپی تەندروستی بۆقوتابیان بەجێدێلێت پێم وایە زۆربەیان توشی گرفتی پشت ئێشان دەبن، چونكە ئێمەی گوند نشین نەپاس وهیچ هۆیەكی گواستنەوەمان نیە بەناچاری بەكیلۆمەتر بەپیان دەبرن تادەگەنە قوتابخانە بۆیە دەڵێم دەبێت وەزارەت بەجدی كاربۆئەم گرفتە بگات وچارەسەری بكات.
هەروەها مامۆستا لوقمان گوتی: سوپاس بۆ وروژاندنی ئەم بابەتە گرنگە چونكە بەراستی ئەمە نەك گرفتە بۆ قوتابی بەڵكو بۆ ئێمەی مامۆستاو دایك وباوكی قوتابیانیش گرفتێكی گەورەیە ،چونكە دایك وباوكی قوتابی بەناچاری دەبێت گشت بەیانیەك لەگەڵ مناڵانیان بێن تابەردەرگای قوتابخانە جابەهەر شێوەیەك بێت وبەهەر نەهامەتیەك بێت بەتایبەتی لەوەرزی زستان كە بۆگوند نشینەكان ژیان ئەستەم ترە لەوەی كە لە باژێرەكانن بۆیە داواكارم لە وەزارەتی پەروەردە كەچارەسەری ئەم پەرتوكانە بكەن بەتایبەتی بۆپۆڵی یەكەمی بنەرەتی جا چ بەكورتكردنەوەی بابەتەكان یان بچوكردنەوەی پەرتوكەكان بێت یان كردنی سیستەمی ئەلكترۆنی بۆقوتابیان وەك ئایپات وئامێرەكانی تری سەردەمی. دواتر مامۆستا ئەحمد گوتی: قوتابی لەدەست پێكی چونی بۆقوتابیخانە هەست بەگۆرانكاریەكی نوێدەكات بەدڵێكی خۆش بەرەو روی قوتابخانە دەروات، بەڵام بەداخەوە لەسیستەمە سەپێنراوەكانی سەرقوتابی هەررۆژەو كۆمەلێك بابەت وپەرتوكی قورس لەوەزن وبابەت بەسەر قوتابیاندا دەسەپێنرێت بەبێ ئەوەی بیرلەبواری تەندروستی ودەرونی قوتابیان بكرێتەوە كەهەمویان بونەتە بارگرانیەكی زۆر لەسەر جەستەو ئەقلی قوتابیان بۆیە داواكارم وەپێشنیاردەكەم كە بابەتەقورسەكان كەمبكرێنەوە وەوێنەی پەروەردەی بۆقوتابیانی بینەرەتی بەتایبەتی پۆڵی یەكەم ودووەم زیادبكرێك وەپەرتوكەكانی لەروی وەزنەوە زۆر كەم بكرێنەوە وەهەروەها ئەگەر واش نەكرێت سیستەمێك دابنرێت بۆهێشتنەوەی پەرتوكی قورس لەقوتابخانەو دابینكردنی شوێنی تایبەت بۆیان.
پاشان مامۆستا دڵدار گوتی: بەبوچونی من ئەم سیستەمەو ئەم پەرتوكانەی ئێستای قوتابیان بەتایبەتی پۆڵی یەكەم هەرگیز گونجاونیەو لەلایەنی تەندروستی گرفتی زۆربۆقوتابیان دروست دەكات بۆیە پێشنیاردەكەم كەپەرتوكەكان بكرێنە دوووەرزی یان زیاتریش بۆئەوەی باری سەرشانی قوتابیان وكەسوكاریان سوك ببێت ،چونكە پێم وایە هەرهەمان تێچوی دەبێت تەنها بەرگێك زیاد دەبێت. وەلەكۆتایدا مامۆستا شەریف گوتی :پێم وایە دەبێت هەرچی زوە وەزارەتی پەروەردە چارەسەی ئەم گرفتە بكات بۆئەوەی قوتابیە ئازیزەكانمان لەم گرفتەو مەترسیە تەندروستیە نەجاتیان ببێت ،چونكە بەراستی بەهۆی بارقورسی قوتابیانمان گەیشتنیان بۆقوتابخانەكان بوەتە ئەستەمێكی زۆرو بوەتە بارگرانیش بۆكەسوكاری قوتابیان بۆیە پێشنیاردەكەم كە پەرتوكەكان لەروی بابەتی ولەروی وەزنەوە كەم بكرێنەوە وەهەروەها پەرتوكەقورسەكان بكرێن بەوەرزی وبەدووپەرتوك یان دابینكردنی دۆلاب بۆ پۆلەكانی قوتابیان بۆئەوەی پەرتوكەكانیان لەقوتابخانە بێلنەوەوتەنها دەفتەرەكانیان ببەنەوە مالەوە بۆئەوەی لایەنی تەندروستی قوتابیانمان پاراستیبێت بەتایبەتی قوتابیانی پۆڵی یەكەمی بنەرەتی.









