بەكر كەریم حەسەن‮‬
وەزیری‮ ‬پەروەردەی‮ ‬سعودی‮ ‬محەممەد ئەحمەد ئەل راشد‮ ‬1995‮5991 – 5002 دەلێ‮” ‬لەدوای‮ ‬هەموو میللەتێكی‮ ‬مەزن و شكۆمەند پەروەردەیەكی‮ ‬مەزن و شكۆمەند هەیە،‮ ‬وە لە دوای‮ ‬هەموو پەروەردەیەكی‮ ‬مەزن و شكۆمەند مامۆستای‮ ‬نایاب و جیاواز هەیە‮”. ‬
گومانی‮ ‬تێدانییە كە مامۆستا رۆڵی‮ ‬سەرەكی‮ ‬و‮ ‬یەكلاكەرەوەی‮ ‬هەیە لە كۆی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬پەروەردە و فێركردن،‮ ‬لەو ووتارەدا نامەوێ باسی‮ ‬مافی‮ ‬مامۆستا بكەم،‮ ‬تەنها تیشك دەخەمە سەر رۆڵ و ئەركی‮ ‬مامۆستا لە كۆی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬پەروەردە و فێركردن‮. ‬مامۆستا كۆمەلێ رۆڵی‮ ‬جیاوازی‮ ‬هەیە هەموویان تەواوكەری‮ ‬یەكترن،‮ ‬لە هەموویان گرنگتر رۆڵ و ئەركی‮ ‬مامۆستا بەرامبەر قوتابییەكانی،‮ ‬بەرپرسیاریەتی‮ ‬و ئەركی‮ ‬مامۆستا بەرامبەر بە قوتابییەكانی‮ ‬سنوردار نییە و بێ كۆتاییە،‮ ‬ئەوە مامۆستایە قوتابی‮ ‬پەروەردە دەكات لەسەر ئادكارە جوانەكان و رواندن و چاندنی‮ ‬هەستی‮ ‬نیشتمانپەروەری‮ ‬و خۆشەویستی‮ ‬بۆ خاك و مرۆڤ و نەتەوە و ووڵات لە ناخی‮ ‬قوتابی،‮ ‬هەردەم مامۆستا نموونەی‮ ‬پێشەنگ و پێشڕەوی‮ ‬جوانە بۆ قوتابییەكانی‮ ‬لە كۆی‮ ‬هەڵس وكەوت و رەفتار و گوفتار و كردار و دڵسۆزی‮ ‬واتە هاندەری‮ ‬قوتابییەكانیەتی‮ ‬بۆ كاری‮ ‬باش و بەسوود و قازانج‮ ‬بۆكۆمەڵگە،‮ ‬لە هەمان كاتدا رێ نیشاندەر و ئامۆژگاركارێكی‮ ‬بەردەوامە بۆ ئاراستەكردن و رێنمایی‮ ‬كردنی‮ ‬قوتابییەكانی‮ ‬بەرەوكاری‮ ‬باش و بەسوود،‮ ‬لە هەمان كاتدا زانین و فێركردنی‮ ‬قوتابییەكان لە سەر بابەتە پسپۆڕییەكان و هاندانیان تاوەكو لە داهاتوودا ببنە ئەندامێكی‮ ‬كارا و شیاو بۆ ووڵات و كۆمەڵگە،‮ ‬كە رەنگدانەوەی‮ ‬دڵسۆزی‮ ‬و دادپەروەری‮ ‬مامۆستاكە نیشان دەدات‮ ‬لە كۆی‮ ‬هەڵس وكەوتی‮ ‬لە قوتابخانە دا لە ئەنجامی‮ ‬رواندن و بلاوكردن و ووشیاری‮ ‬نیشتمانی‮ ‬لە ناخی‮ ‬قوتابیان كە لە ئەنجامدا تاكێكی‮ ‬تۆكمە و بەهێز دروست دەبێت وەكو شاخ بۆ نیشتمان لە هەموو روویەكەوە،‮ ‬ئەوەیە بەرهەمی‮ ‬مامۆستای‮ ‬دڵسۆز و نایاب كە هەردەم هەوڵ دەدات ئەمانەتی‮ ‬كۆمەڵگە بپارێزێ كە قوتابییە و چەق و ناوەندی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬پەروەردە و فێركردنە‮.

‬ئەلێرەوە رۆڵ و ئەركی‮ ‬مامۆستا بەرامبەر قوتابییەكان خاڵی‮ ‬وەرچەرخانی‮ ‬تێگەیاندن و پێگەیاندنی‮ ‬كۆمەڵگەیە،‮ ‬چونكە مامۆستا دەتوانێ تەكان بدات بە پرۆسەی‮ ‬پەروەردە،‮ ‬ئەو مامۆستایانەی‮ ‬كە نموونەیی‮ ‬و پێشەنگن لە هەموو روویەكەوە كۆمەلێ سیفات و ئادكاری‮ ‬جوان و سەرنج راكێشی‮ ‬هەیە،‮ ‬پێویستە مامۆستایان خۆیان پەری‮ ‬بەردەوامی‮ ‬پێ بدەن لە دڵسۆزی‮ ‬و راستگۆیی‮ ‬و دادپەروەری‮ ‬پابەندبوون بە كات و ئامادەیی‮ ‬بەردەوام و پاراستنی‮ ‬ئەمانەت و ووشیاری‮ ‬و بە ئاگایی‮ ‬لە كۆی‮ ‬پرۆسەكە لە ناو قوتابخانە و دەرەوەی‮ ‬قوتابخانە و خاوەنی‮ ‬هەڵگری‮ ‬بەها كۆمەڵایەتی‮ ‬و پەروەردەییەكان بێت‮. ‬لەوەش گرنگتر پێویستە لەمەو دوا لەلایەن وەزارەتی‮ ‬پەروەردە و بەرێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬پارێزگاكان و بەهاوكاری‮ ‬و بەهەماهەنگی‮ ‬لەگەڵ رێكخراوە پەروەردەییە نێودەوڵەتییەكان،‮ ‬ساڵانە‮ ‬بە بەردەوامی‮ ‬جۆرەها خولی‮ ‬جیاواز بۆ سەرجەم مامۆستایان بكرێتەوە،‮ ‬هیچ مامۆستایەك نەچێتە پۆل و قوتابخانە گەر بەشداری‮ ‬لە خولە جیاوازەكانی‮ ‬پەروەردە و فێركردن نەكردبێت بە مامۆستایانی‮ ‬گرێبەست و وانەبێژەكانیشەوە،‮ ‬چونكە لە كۆتاییدا لە پۆل و قوتابخانەكانن و بۆیە بەشداری‮ ‬كردن لە خولە جۆراوجۆرەكانی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬پەروەردە و فێركردن مەرجی‮ ‬سەرەكی‮ ‬بێت بۆمامۆستایان بۆ ئەوەی‮ ‬بتوانرێ رۆڵ و ئەركی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬مامۆستا بپارێزرێت‮. ‬
‮❊ ‬بەرێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬چاڵاكی‮ ‬وەرزش و هونەر