خەبات‮: ‬هاوار مورتكەیی:-
لە میانەی‮ ‬كۆنفرانسێكی‮ ‬زانستی‮ ‬نێودەوڵەتی،‮ ‬بە بۆنەی‮ ‬تێپەڕبوونی‮ ‬100‮ ‬ساڵ بەسەر دامەزراندنی‮ ‬خوێندنی‮ ‬رۆژهەڵاتناسی‮ ‬لە زانكۆی‮ ‬یاگیلۆنیان،‮ ‬نوێنەرایەتیی‮ ‬حكوومەتیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە پۆلۆنیا هەموو بەشدارانی‮ ‬كۆنفرانسەكەی،‮ ‬كە زیاتر لە‮ ‬150‮ ‬ڕۆژهەڵاتناس و توێژەری‮ ‬پۆلۆنی‮ ‬و عەرەب و تورك و ئێرانی‮ ‬و وڵاتانی‮ ‬تری‮ ‬جیهان و هەندێك لە دیپلۆماتكاران لە نێویاندا باڵیۆزی‮ ‬ئیماراتی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و كۆنسوڵی‮ ‬گشتیی‮ ‬ئۆكرانیا بانگهێشتكرد بۆ كۆنسێرتێكی‮ ‬مۆسیقای‮ ‬كوردی‮.‬

لە سەرەتادا ژمارەیەك لە قوتابی‮ ‬و رەوەندی‮ ‬كوردستانی،‮ ‬بەشێكیان بە جلوبەرگی‮ ‬كوردی‮ ‬پێشوازیان لە میوانان كرد،‮ ‬زیاد رەئووف نوێنەری‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم لە وتارێكدا بەخێراتنی‮ ‬كردن و سوپاسی‮ ‬ئامادەبووانی‮ ‬كرد بۆ توێژینەوەكانیان لە بواری‮ ‬ڕۆژهەڵاتناسی‮ ‬لەو كاتە هەستیارەی‮ ‬هەموو رۆژهەڵات و بە تایبەتی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست پێی‮ ‬تێپەڕ‮ ‬دەبێت و لە هەموو كات زیاتر پێویست هەیە بە لە‮ ‬یەكتێگەیشتن و دیالۆگ و پێكەوەژیان‮. ‬سوپاسێكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬زانكۆی‮ ‬یاگیلۆنیانی‮ ‬كرد بۆ كردنەوەی‮ ‬كوردەلۆجی‮ ‬و گرنگیدانیان بە زمان و كولتووری‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەروەها بۆ هاوكاری‮ ‬و هەماهەنگی‮ ‬زانكۆی‮ ‬ناوبراو لەگەڵ زانكۆكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮.‬

لای‮ ‬خۆیەوە‮ ‬ڕاگری‮ ‬بەشی‮ ‬ڕۆژهەڵاتناسی‮ ‬زانكۆی‮ ‬یاگیلۆنیان لە ووتارێكدا سوپاسی‮ ‬نوێنەری‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬كرد بۆ دەستپێشخەریەكەی‮ ‬و‮ ‬ڕێكخستنی‮ ‬ئەو كۆنسێرتەو بانگهێشتكردنی‮ ‬بەشداربووان بۆ نانخواردنی‮ ‬ئێوارە و ناساندنی‮ ‬كەلتورو مۆسیقای‮ ‬ڕەسەنی‮ ‬كوردی‮. ‬هەروەها سوپاسێكی‮ ‬زۆری‮ ‬كردن بۆ زیاتر لە بیست ساڵ هەماهەنگی‮ ‬و‮ ‬یارمەتیدانی‮ ‬بەشی‮ ‬رۆژهەڵاتناسی‮ ‬زانكۆی‮ ‬یاگیلۆنیان لە كراكۆڤ‮ . ‬دواتر تیپی‮ ‬مۆسیقا و گۆرانی‮ ‬سیانەی‮ ‬هەمەدان‮ ‬بە بەشداری‮ ‬هونەرمەندی‮ ‬ناسراو سەعدوڵڵا نەسیری‮ ‬كۆنسێرتێكی‮ ‬موسیقا و گۆرانی‮ ‬كوردی‮ ‬پێشكەش كرد و ئامادەبووانی‮ ‬سەرسام كرد‮. ‬پاشان ئامادەبووان لە كاتی‮ ‬نانخواردنی‮ ‬ئێوارە دەرفەتیان بوو زیاتر‮ ‬یەكتر بناسن و ئاڵوگۆڕی‮ ‬ڕاو بۆچونیان بكەن لەسەر بارودۆخی‮ ‬كوردستان و‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست‮. ‬