خه‌بات: ‬بەرهەم شێخ عزەدین:-
یوسف عەبدولڕەحمان‮ ‬ناسراو بە‮ (‬یوسف‮ ‬یوسفی‮) ‬لە ساڵی‮ ‬1974‮ ‬لە دایكبووە‮ ‬هەڵگری‮ ‬دوو بڕوانامەی‮ ‬هونەرییە،‮ ‬لەساڵی‮ ‬1996‮ ‬چۆتە پەیمانگای‮ ‬هونەرە‮ ‬جوانەكانی‮ ‬هەولێر لقی‮ ‬نواندنی‮ ‬تەواوكردووە‮ ‬لە ساڵی‮ ‬2001‮ ‬بڕوانامەی‮ ‬دبلۆمی‮ ‬لە شانۆ‮ ‬بە دەستهێناوە لەهەمان ساڵ دامەزراوە،‮ ‬وەكو مامۆستا‮ ‬لە سنووری‮ ‬پەروەردی‮ ‬شەقڵاوە‮ ‬،‮ ‬لە ساڵی‮ ‬2007‮ ‬دوای‮ ‬كردنەوەی‮ ‬بەشی‮ ‬شانۆ لە ناو كۆلیژی‮ ‬هونەرە جوانەكان جارێكی‮ ‬تر‮ ‬دەستی‮ ‬بە خوێندن‮ ‬كردۆتەوە‮ ‬كولیژی‮ ‬بە پلەی‮ ‬زۆرباشە‮ ‬تەواو كردووە،‮ ‬بۆتە خاوەنی‮ ‬بڕوانامەی‮ ‬بەكالۆریۆس لە بواری‮ ‬نواندن و‮ ‬دەرهێنان‮ ‬ئێستاش‮ ‬وەكو مامۆستا‮ ‬لە كۆلێژی‮ ‬هونەرە جوانەكان‮ ‬دەوامدەكات و‮ ‬بەردەوامە لە سەر كاری‮ ‬هونەریی،‮ ‬خاوەنی‮ ‬زیاتر لە بیست و پێنچ كاری‮ ‬شانۆیی‮ ‬و دوو كورتە فلیمە،‮ ‬كارەكانیشی‮ ‬جیاوازن‮ ‬هەندێكیانی‮ ‬دەقی‮ ‬نووسەرانی‮ ‬جیهانین و هەندێكیشان‮ ‬ناوخۆن‮ ‬هەندێكیشان‮ ‬نووسەرانی‮ ‬عەرەبین‮ ‬شانۆگەریەكانیش‮ ‬بۆ گەورەكان،‮ ‬شانۆی‮ ‬هۆڵ و شەقامی‮ ‬هەیە لە بواری‮ ‬شانۆی‮ ‬منداڵاندا‮ ‬چەندین‮ ‬كاری‮ ‬كردووە،‮ ‬توانیویەتی‮ ‬خەڵاتی‮ ‬باشترین‮ ‬دەرهێنەر‮ ‬بەدەست‮ ‬بهێنێت‮ ‬لە سەر ئاستی‮ ‬عێراق‮. ‬ئەمانە دەستپێكی‮ ‬وتەكانی‮ ‬دەرهێنەرو شانۆكار‮ (‬یوسف‮ ‬یوسفی‮) ‬بوو كە بۆ‮ (‬خەبات‮) ‬كردی،‮ ‬تەواوی‮ ‬بۆچوونەكانی‮ ‬لەم‮ ‬دیمانەیەدا‮ ‬بخوێنەرەوە‮:‬

دەرهێنەری‮ ‬باشمان هەیە
دەربارەی‮ ‬ئاستی‮ ‬دەرهێنەرانی‮ ‬كورد‮ ‬بە بەراوورد‮ ‬لەگەڵ‮ ‬دەرهێنەرانی‮ ‬بیانی‮ ‬یوسف‮ ‬یوسفی‮ ‬گوتی‮: ‬دەتوانم‮ ‬بڵێم‮ ‬بە دڵنیاییەوە‮ ‬دەرهێنەرانی‮ ‬بیانی‮ ‬باشترن،‮ ‬بەڵام‮ ‬ئەوە‮ ‬بەو مانایە‮ ‬نایە كەوا ئەوان‮ ‬لە ئێمە زیرەكترن‮ ‬چونكە ئێمەش‮ ‬دەرهێنەری‮ ‬باشمان‮ ‬هەیە لێرەو لەوێ،‮ ‬بەڵام لەوانەیە‮ ‬ئەو‮ ‬كەشە لەبارەی‮ ‬بۆ‮ ‬ئەوان‮ ‬ڕەخساوە‮ ‬بۆ ئێمەمانان‮ ‬نەڕەخسا بێت چ‮ ‬لەباری‮ ‬هەبوونی‮ ‬ئەكتەری‮ ‬باش و‮ ‬نووسەری‮ ‬باش و هۆڵی‮ ‬باش و ژیانی‮ ‬باش‮.. ‬هیتر‮. ‬نەبوونی‮ ‬سەرچاوەی‮ ‬باش‮ ‬بۆ خۆ‮ ‬ڕۆشنبیركردن‮ ‬لە سەر ئەو دەقەی‮ ‬كەوا‮ ‬دەرهێنەرانی‮ ‬ئێمە كاری‮ ‬لەسەر دەكەن‮ ‬بۆیە ناتوانین‮ ‬دەرهێنەری‮ ‬كورد‮ ‬بەراوورد‮ ‬بكەین‮ ‬بە دەرهێنەرێكی‮ ‬بیانی‮ ‬چونكە دونیای‮ ‬ئێمەو ئەوان‮ ‬زۆر جیاوازە‮ ‬لەگەڵ‮ ‬یەكتری‮.‬

یەك هۆڵی‮ ‬شانۆییمان نییە
دواتر‮ ‬بەمجۆرە‮ ‬باسی‮ ‬هۆكارەكانی‮ ‬پشت‮ ‬لاوازی‮ ‬كارە خۆماڵییەكان‮ ‬كردو گوتی‮: ‬ئەوانەی‮ ‬تۆ باسی‮ ‬دەكەی‮ ‬هەر هەموویان‮ ‬هۆكارن‮ ‬ئەگەر‮ ‬تۆ‮ ‬نووسەری‮ ‬باشت‮ ‬هەبێت‮ ‬ئەوە دڵنیابە‮ ‬ئەكتەری‮ ‬باشت‮ ‬دەبێ لەگەڵ‮ ‬دەرهێنەری‮ ‬باش،‮ ‬بەڵام‮ ‬ئەگەر هۆڵت‮ ‬نەبێت و ئامێری‮ ‬تەكنەلۆژیای‮ ‬باشت‮ ‬نەبێت چۆن‮ ‬دەتوانی‮ ‬كارێكی‮ ‬باش‮ ‬بەرهەم‮ ‬بهێنیت‮ ‬ئەگەر سەیری‮ ‬پایتەخی‮ ‬خۆمان‮ ‬بكەین چەندان‮ ‬هۆڵی‮ ‬ئاهەنگگیڕان و پرسەی‮ ‬تێدایە،‮ ‬بەڵام‮ ‬یەك‮ ‬هۆڵی‮ ‬شانۆییمان‮ ‬نییە‮ ‬ئەگەر‮ ‬ئەوانەش‮ ‬نەبوو‮ ‬واتا‮ ‬مەرگی‮ ‬شانۆ‮ ‬بوونی‮ ‬هەیە لەم شارەدا‮. ‬
دەربارەی‮ ‬ئایا‮ ‬دەرهێنەرانی‮ ‬كورد‮ ‬توانیویانە بینەر بەلای‮ ‬بەرهەمی‮ ‬خۆماڵیا‮ ‬ڕابكێشن ؟ دەرهێنەر‮ ‬یوسف‮ ‬یوسفی‮ ‬گوتی‮: ‬‮ ‬دەتوانین‮ ‬بە شێوەیەكی‮ ‬تر ئەم پرسارە‮ ‬بكرێت‮ ‬بڵێن‮ ‬ئایا‮ ‬دەرهێنەرانی‮ ‬كورد‮ ‬توانیویانە شانۆ‮ ‬بە بینەری‮ ‬كورد‮ ‬بناسێنن؟‮ ‬نەك‮ ‬بەرهەمەكانیان دەتوانم‮ ‬بڵێم‮ ‬لە سەردەمی‮ ‬بەعسدا كاری‮ ‬باشیان‮ ‬كردووە‮ ‬بۆ سەرنجڕاكێشانی‮ ‬بینەر بۆ ناو هۆڵەكان،‮ ‬بەڵام‮ ‬ئەویش‮ ‬وەكو پێویست‮ ‬نەبووە‮ ‬لە‮ ‬غیابی‮ ‬تی‮ ‬ڤی‮ ‬و سەتەلایت‮ ‬هەموو‮ ‬تەكنەلۆژیاكانی‮ ‬سەردەم‮ ‬لێرەو‮ ‬لەوێ‮ ‬هەندێك‮ ‬شت‮ ‬كراوە،‮ ‬بەڵام‮ ‬بۆ‮ ‬بینەری‮ ‬سادە‮ ‬نەبووە‮ ‬بەڵكو‮ ‬شانۆكاران‮ ‬تەنها خۆیان‮ ‬بینەری‮ ‬كارە شانۆیەكانی‮ ‬خۆیانن‮ ‬بۆیە دەتوانم‮ ‬بڵێم نەخێر نەیانتوانیووە،‮ ‬بۆ بەرهەمی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬رایانبكێشن‮.‬

هیچ بابەتێكی‮ ‬باشمان نیە
دەربارەی‮ ‬تۆرانی‮ ‬بینەر‮ ‬لە درامای‮ ‬كوردی‮ ‬ئەو مامۆستای‮ ‬زانكۆیە‮ ‬بۆچوونەكانی‮ ‬وا خستە‮ ‬ڕوو‮: ‬لەبەرئەوەی‮ ‬درامای‮ ‬كوردی‮ ‬ناتوانێت‮ ‬شان لە شانی‮ ‬دراماكانی‮ ‬بیانی‮ ‬بدات‮ ‬هەم‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬كوالیتی‮ ‬و هەم‮ ‬لە رووی‮ ‬بیرۆكەو نواندن،‮ ‬ئەگەر‮ ‬تەماشای‮ ‬درامایەكی‮ ‬بیانی‮ ‬بكەین دەبینین جوانترین‮ ‬جل و بەرگ و‮ ‬مێك ئاپ و جوانترین ئەكتەرو جوانترین ئێكسسوارو دیكۆری‮ ‬هەیە،‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬رەنگ و دەنگی‮ ‬باشترینەكان‮ ‬بەكار دەهێنن‮ ‬بە سەرفكردنی‮ ‬پارەیەكی‮ ‬زۆر لەم‮ ‬درامایە كاتێكیش‮ ‬تەواو دەبێت‮ ‬دەتوانی‮ ‬داهاتێكی‮ ‬زۆر لەوە‮ ‬بەدەستبێنێ،‮ ‬بەڵام ئەگەر‮ ‬تەماشای‮ ‬درامای‮ ‬كوردی‮ ‬بكەین‮ ‬ئەوانەی‮ ‬هیچی‮ ‬تێدانیە‮ ‬بەڵكو‮ ‬بە پێچەوانەی‮ ‬ئەوە جا‮ ‬بەڕای‮ ‬ئێوە‮ ‬بینەری‮ ‬كورد‮ ‬تەماشای‮ ‬كامیان‮ ‬دەكات،‮ ‬هیچ‮ ‬بابەتێكی‮ ‬باشمان‮ ‬نییە‮ ‬یان‮ ‬بڵێین‮ ‬نووسەری‮ ‬باشمان‮ ‬نییە لە بواری‮ ‬دراما‮ ‬ئەوانەی‮ ‬هەشە‮ ‬كەموكوڕی‮ ‬زۆر هەیە بۆیە بینەری‮ ‬ئێمە‮ ‬توانای‮ ‬ئەوەی‮ ‬نییە لە بەرامبەری‮ ‬كاری‮ ‬خراپ‮ ‬یان‮ ‬ناكامڵ دانیشێت‮ ‬كەوا لە هەستی‮ ‬بینین و‮ ‬بیستنی‮ ‬بدات‮.‬

زەرەری‮ ‬زۆریان بە كۆمەڵگای‮ ‬كوردی‮ ‬گەیاندووە
یوسف‮ ‬یوسفی‮ ‬دەرهێنەر دەربارەی‮ ‬فلیمی‮ ‬دۆبلاژ كراوی‮ ‬بیانی‮ ‬بۆچوونی‮ ‬وابوو‮: ‬ئەم‮ ‬فلیمانە زۆربەیان‮ ‬زەرەری‮ ‬زۆریان‮ ‬بە كۆمەڵگای‮ ‬كوردی‮ ‬گەیاندووە،‮ ‬چونكە زۆربەی‮ ‬بابەتی‮ ‬ئەو فلیمانە دوورە لە كۆمەڵگای‮ ‬كوردی‮ ‬دواتر هەندێكیان‮ ‬وشەی‮ ‬زۆر ناشیرینی‮ ‬تێدا بەكار دەهێنن‮ ‬كەوا هیچ پەیوەندی‮ ‬بەم‮ ‬فلیمەوە‮ ‬نییە،‮ ‬بە كۆمەڵێك هەڵەوە‮ ‬وەرگیڕانی‮ ‬بۆ‮ ‬دەكەن،‮ ‬دۆبلێرەكانیش‮ ‬زۆر جاران‮ ‬بە ئارەزووی‮ ‬خۆیان حیوارەكان دەڵێن،‮ ‬دەبێ‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬سانسۆری‮ ‬تەواو‮ ‬لەسەر ئەو جۆرە‮ ‬فلیمانە‮ ‬دابنێت‮ ‬تاكو بزانین‮ ‬كام فیلم‮ ‬شایانی‮ ‬ئەوەیە نیشانی‮ ‬بینەری‮ ‬كورد‮ ‬بدرێت‮.‬

زۆر قورسە بتوانین ببینە خاوەن درامای‮ ‬خۆمان
دەربارەی‮ ‬پرسیاری‮ ‬دەبێت چی‮ ‬بكرێت‮ ‬هەتا‮ ‬بینەرو درامای‮ ‬كوردی‮ ‬ئاشتبكرێنەوە؟‮ ‬
یوسف‮ ‬یوسفی‮ ‬بۆچوونی‮ ‬وابوو:جارێ پێش هەموو شتێك‮ ‬ئێمە درامامان‮ ‬زۆر كەمە،‮ ‬دەتوانم‮ ‬بڵێم‮ ‬بە پەنچەی‮ ‬دەست دەژمێردرێن‮ ‬بۆیە دەبێ‮ ‬بڵێین چیبكەین‮ ‬تاكو‮ ‬ببینە خاوەن‮ ‬درامای‮ ‬كوردی،‮ ‬لە بواری‮ ‬دراماو شانۆ من‮ ‬دەڵێم‮ ‬زۆر قورسە بتوانین‮ ‬ببینە خاوەن‮ ‬درامای‮ ‬خۆمان‮ ‬هەر وەكو لە پرسیاری‮ ‬پێشوودا‮ ‬ئاماژەم پێكرد‮ ‬ئێمە نووسەری‮ ‬باشمان نییە چۆن‮ ‬دەتوانین‮ ‬درامای‮ ‬باشمان هەبێت؟‮ ‬دواتر بە هۆی‮ ‬تەكنەلۆژیای‮ ‬سەردەم‮ ‬ئێستا‮ ‬دونیا‮ ‬گوندێكی‮ ‬بچووكە ئەگەر‮ ‬تۆ نەتوانی‮ ‬كارێكی‮ ‬باش‮ ‬بكەیت‮ ‬ئەوە‮ ‬بینەر ناتوانێ‮ ‬تەماشای‮ ‬درامای‮ ‬كوردی‮ ‬بكات‮ ‬چونكە ئەو بینەرە‮ ‬دەتوانێ‮ ‬درامای‮ ‬زۆر جوانتر ببینێ‮ ‬بەڕای‮ ‬من‮ ‬كورد زیاتر كاری‮ ‬كورت‮ ‬كورت بكات‮ ‬چ‮ ‬لە بواری‮ ‬فیلم‮ ‬چ‮ ‬لە بواری‮ ‬دراما‮ ‬نەك‮ ‬درامای‮ ‬چەند حەڵقەیی‮ ‬تاكو‮ ‬هێواش هێواش‮ ‬بینەر‮ ‬ڕادەكێشێت‮ ‬بۆ لای‮ ‬خۆی‮ ‬،‮ ‬جا‮ ‬دەتوانین‮ ‬كاری‮ ‬دراما و فیلم و شانۆ بكات‮ ‬بۆ بینەری‮ ‬خۆی‮.‬

هیچیان گونجاونین بۆ نمایشی‮ ‬شانۆ
دەربارەی‮ ‬نەبوونی‮ ‬هۆڵی‮ ‬شانۆیی‮ ‬لە پایتەخت‮ ‬ئەو مامۆستای‮ ‬زانكۆیە‮ ‬وایگوت‮: ‬بە‮ ‬ڕای‮ ‬من‮ ‬هیچ‮ ‬هۆڵێكی‮ ‬گونجاومان‮ ‬نییە‮ ‬بۆ شانۆ لە شاری‮ ‬هەولێری‮ ‬پایتەخت‮ ‬ئەو چەند هۆڵەی‮ ‬هەشە هیچیان‮ ‬گونجاونین‮ ‬بۆ نمایشی‮ ‬شانۆ‮ ‬،‮ ‬من پێشنیار‮ ‬دەكەم‮ ‬بۆ حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬با چیتر پارە‮ ‬بۆ فیستیڤاڵەكان‮ ‬سەرف‮ ‬نەكات،‮ ‬با بیر لەدروستكردنی‮ ‬هۆڵێكی‮ ‬شانۆیی‮ ‬بكاتەوە‮ ‬بۆ شانۆكاران‮.‬

وەكو پێویست كادیری‮ ‬باشیان نییە
دەربارەی‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬كۆلێژو پەیمانگاكان‮ ‬لە سەر هونەر بە گشتی‮ ‬یوسف‮ ‬یوسفی‮ ‬گوتی‮: ‬بەڵێ‮ ‬كاریگەرییان‮ ‬هەبووە‮ ‬چونكە زۆربەی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬ئێستا‮ ‬كاری‮ ‬هونەری‮ ‬دەكەن‮ ‬دەرچووی‮ ‬ئەم‮ ‬دوو شوێنەن،‮ ‬بەڵام‮ ‬ئەم‮ ‬دوو شوێنە وەكو پێویست‮ ‬كادیری‮ ‬باشیان‮ ‬نییە كەوا‮ ‬بتوانن‮ ‬هونەر‮ ‬زیاتر‮ ‬بەرەو پێشەوە‮ ‬ببەن‮.‬