ئارتۆر ڤیدالی چیلی و ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە دانی بەودانا كە ئەو زۆر بەختەوەر نییە، چونكە لەگەڵ بلوگرانا بەشێوەیەكی سەرەكی یاری پیناكرێت.
ڤیدال لە میانی دیمانەیەكدا لەگەڵ رۆژنامەی ئیلمیركۆریۆی چیلی گوتی: من زۆر بەختەوەر نیم، بەڵام هەوڵ دەدەم ئەو كەشە بگۆڕم و خۆم بسەپێنم بۆ ئەوەی شوێنی سەرەكیم لە پێكهاتەی بەرشلۆنە بكەمەوە، هەروەها بەدرێژایی ژیانم وەك یاریزانی سەرەكی یاریم كردووە و دڵنیام دەگەڕێمەوە سەر ئەم رێبازەم.
جێی باسە پێرێ شەو ڤیدال وەك یاریزانێكی سەرەكی دەركەوت بەرامبەر بەلەد وەلید و ئاستیكی بەرزی پێشكەش كرد و لەهەمان كاتیش گۆڵەكی تۆمار كرد.









