خهبات: رەمزی میرەكانی:-
لۆكا مۆدریچی كڕواتی، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، دووپاتی كردەوە، ئومێدەوارە هاوتیپەكەی لە ریزەكانی مێرینگێ، گاریس بەیل، لەگەڵ یانەكە بەردەوام بێت و نەڕوات. ئەمەو لەماوەی میركاتۆی هاوینەی رابردوودا، دەنگۆیەكی زۆر لە بارەی ئایندەی گاریس بەیل، لەگەڵ ریال مەدریددا هەبوو، كە زۆر لە رۆیشتن نزیكبوو، بەر لەوەی لە كۆتاییدا لە ریزەكانی بەردەوام بێت. لۆكا مۆدریچ، لە میانی لێدوانی بۆ رۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزیدا وتی:” ئومێدەوارم بەیل لە ریال مەدرید بمینێتەوە، ئەو وەرزە، وەرزی دواتر و وەرزكانی دیكەش”. وتیشی:”بەیل یاریزانێكی نایابە و بۆ تیپەكە زۆر گرنگە، ئەو وەرزە ئاستێكی نایاب پێشكەش دەكات، هیوا خوازم بەردەوام بێت”. هەروەها وتی:” دوای تەواوبوونی یاری نێوان هەڵبژاردەكانمان، نەمانتوانی یەكتری ببینین، چونكە منیش هەندێ كێشەی جەستەییم هەبوو، هیوادارم من و بەیلیش تەندروستیمان باش بێت”.









