سوورە مەرگەیی
بەدەر لە كەسایەتی‮ ‬و هەڵوێستەكانی‮ ‬بەرێز عادل عەبدول مەهدی،‮ ‬عیراق وەك دەوڵەتێكی‮ ‬پەڕپووت و سیستەمێكی‮ ‬فاشیل لەناو چەندین بەرداش دایەو دڵنیام‮ ‬یەكێك لەو بەرداشانە دەیهاڕێ،‮ ‬ئەوە بەرداشی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬و خواستی‮ ‬چاكسازی‮ ‬خەڵك،‮ ‬ئەوە بەرداشی‮ ‬كوردو عەرەب،‮ ‬ئەوە بەرداشی‮ ‬شیعەو سوننە،‮ ‬ئەوە بەرداشی‮ ‬شیعەو شیعە،‮ ‬لە سەرووی‮ ‬هەمووشیانەوە بەرداشی‮ ‬ئەمەریكاو ئێران هەیەو عیراق بە دوو ئاڕاستەو دوو بەرژەوەندی‮ ‬جیاواز و دژ بەیكدیدا دەبەن‮.‬

سەروك بارزانی‮ ‬بە خوێندنەوەی‮ ‬داهاتووی‮ ‬عیراق لەناو ئەو هەموو بەرداشانەو هەوڵدانی‮ ‬بو گەیاندنی‮ ‬كورد بە مافی‮ ‬سەربەخویی‮ ‬بڕیاری‮ ‬ریفراندومی‮ ‬دا،‮ ‬ریفراندوم ئەنجام دراو لە‮ ‬%93 ‮ ‬خەڵكی‮ ‬كردستان دەنگیان بە سەربەخویی‮ ‬داو لە بەرامبەردا%7 ی‮ ‬خەڵكیش لەژێر گوشاری‮ ‬سیاسەتی‮ ‬چەواشەكاری‮ ‬و ئیرهابی‮ ‬فكری‮ ‬دەنگیان بە ژێردەستە كردنەوەی‮ ‬كوردو‮ ‬یەكپارچەیی‮ ‬خاكی‮ ‬عیراق دا،‮ ‬عیراقچیەكان كاتێك ئەنجامی‮ ‬ریفراندومیان بینی‮ ‬دەهری‮ ‬بوون و بۆ رێگری‮ ‬لە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان و پاراستنی‮ ‬یەكپارچەیی‮ ‬خاكی‮ ‬عیراق،‮ ‬بوونە پێشقەتاری‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و هینایاننەوە كەركوك و شانازیشیان بەوە دەكرد كە بە گێڕانەوەی‮ ‬كەركوك بو باوەشی‮ ‬نیشتمان ئارامیان بۆ شارەكە گێڕاوەتەوە‮.‬

جگە لە فراكسیونی‮ ‬پارتی‮ ‬هەموو فراكسیونە كوردستانیەكان دەنگیان بە میلیشیاكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬داو شانازیشیان بەوەوە دەكرد كە ئەو میلیشیا پەرشوبڵاوەیان بە نیشتمانی‮ ‬كردووە،‮ ‬بەوەش دەكرێ لە هەر هەڵە و لادانێك لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێ،‮ ‬بەڵام ئەمڕو دەبینین ئەو میلیشیا بە نیشتمانی‮ ‬كراوە خۆیان تێكەڵ بە داواكاری‮ ‬خوپیشاندەران كردووەو بەربوونەتە گیانی‮ ‬یەكتری،‮ ‬جەگە لەوەش ئەو فراكسیونانە ببوونە زوڕناژەنی‮ ‬عێراقی‮ ‬بە میلیشیاكارو و بانگەشەیان بو خوشگوزەرانی‮ ‬و شەفافیەتی‮ ‬بەغدا دەكرد،‮ ‬بەوەشەوە نەدەوەستان و لە كێشەكانی‮ ‬نێوان هەولێر و بەغدا دەبوونە پارێزەری‮ ‬بەغداو هەولێریان بە تاوانبار دەناساند‮.‬

رووداوەكانی‮ ‬ناوچەكەو خۆپیشاندانەكانی‮ ‬ئێستای‮ ‬ناوەڕاست و خوارووی‮ ‬عێراق و بەربوونە گیانی‮ ‬یەكتری‮ ‬میلیشیاكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی،‮ ‬كوتا رۆژەكانی‮ ‬یەكپارچەیی‮ ‬خاكی‮ ‬عێراقی‮ ‬بەیەكەوە لكێنراو‮ ‬یەكێكە لە ئەگەرە زور بەهێزەكان،‮ ‬خو ئەگەر ئەوەش نەبێ شەڕی‮ ‬ناوخۆ ئەگەرێكی‮ ‬ترە لە ئەگەرە چاوەڕوانكراوەكان،‮ ‬ئەوەش ئەركێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬دەخاتە سەر شانی‮ ‬هەموو حزب و لایەنە سیاسیەكانی‮ ‬كوردستان و تاك بە تاكی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كورد،‮ ‬كە كوردانەو كوردستانیانە لە رووداوەكانی‮ ‬ناوچەكەو تەقینەوەی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬ناو عێراق بڕوانن و ئامادەكاری‮ ‬بۆ ئەگەرەكانی‮ ‬بەردەم عێراق بكەن،‮ ‬ئەو روانینەش لێیان دەخوازێ لە دەوری‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬كۆببنەوە و لەو قوناغە هەستیارەدا ئەركی‮ ‬رابەرایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كوردی‮ ‬بە سەرۆك بارزانی‮ ‬بسپێرن‮.‬