سەگڤان هالو
كورد لە ناوچەی‮ ‬روژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاستدا سەدان ساڵە هەوڵی‮ ‬قڕكردن و سڕینەوەی‮ ‬ناسنامەكەی‮ ‬دەدرێت و كەوتوتە بەر پەلاماری‮ ‬زور دڕندانە لەلایەن دەوڵەتە داگیركارەكانی‮ ‬كوردستان ئەویش تەنها لەبەر ئەوەی‮ ‬كوردە و لە دەرەوەی‮ ‬ڕەگەزی‮ ‬تورك و عەڕەب و عەجەمە‮.‬

كورد وەك نەتەوە هەر لە سەردەمی‮ ‬ئیمڕاتوریەتەكانەوە بگرە تا دەگاتە قوناغی‮ ‬سەرهەڵدانی‮ ‬دەوڵەتە نەتەوەییەكان و لەوێشەوە تا ئەمڕو لە ژێر هەڕەشەی‮ ‬لە نێو چوندایە تاكو ئەمڕو‮. ‬دەتوانم بڵێم كورد تاكە نەتەوەی‮ ‬گەورەیە لە‮ ‬ڕووی‮ ‬دیموگرافیەوە كە پەنجا ملیون كەسە و بەسەر پێنج دەوڵەتدا دابەش كراوە بە بڕیارێكی‮ ‬ناڕەوا و زاڵمانە لەلایەن كوڵونیالیزمی‮ ‬ئینگلیزو هاوپەیمانەكانیەوە لە ساڵی‮ ‬1916 ‮ ‬كە تاكو ئێستا خاوەن كیانێكی‮ ‬سەربەخۆبەخوی‮ ‬نییە‮. ‬هوكاری‮ ‬سەرەكیش دەگەڕێتەوە بۆ چاوچنۆكی‮ ‬دەوڵەتە زلهێزەكان و بەرژەوەندی‮ ‬هاوتەریبی‮ ‬ئەوان لەگەڵ دەوڵەتە هاوسنوورەكانی‮ ‬كوردستان تورك و عەڕەب و عەجەم‮.

‬بوونی‮ ‬بەرژوەندی‮ ‬هاوتەریب وای‮ ‬لە كورد كرد هەمیشە بڵێت كورد هیچ دوستێكی‮ ‬نیە تەنها چیا سەركەشەكانی‮ ‬كوردستان نەبێت و بە درێژایی‮ ‬قوناغەكانی‮ ‬مێژووی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئەوە سەلمێندراوە و كورد باجی‮ ‬چاوچنۆكی‮ ‬دەوڵەتە زلهێزەكان و هاوسنورەكانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬داوە و هەتا حاڵی‮ ‬حازریش پەیڕوەی‮ ‬لەم سیاسەتە ناڕەوایە دەكرێت دەرحەق بە كورد و خاكەكەی‮ ‬لە شوڕشی‮ ‬شێخ مەحمودی‮ ‬نەمرەوە بگرە تا دەگاتە كۆماری‮ ‬كوردستان و لەوێشەوە بو پەیماننامەی‮ ‬شومی‮ ‬جەزایر و تا كو16 ی‮ ‬ئوكتوبەری2017 و‮ ‬ڕێكەوتنی‮ ‬دەوڵەتە زلهێزەكان لەگەڵ تورك و سوریا و ئێران لە دژی‮ ‬كوردانی‮ ‬ڕوژ ئاوای‮ ‬كوردستان هەموو ئەمانە و زور پیلانی‮ ‬تر نموونەی‮ ‬زیندوو و حاشا هەڵنەگری‮ ‬ئەو‮ ‬ڕاستیەن،‮ ‬كە لە سەرەوەدا باسم لێوە كرد ئەمە لەلایەك،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬تریشەوە كورد وەكو نەتەوە هیچ كات‮ ‬یەكگرتوو و تەبا نەبووە و نەیتوانیوە دوای‮ ‬ئە و هەموو‮ ‬غەدرەی‮ ‬كە لێی‮ ‬كراوە ولێ دەكرێت گوتارێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬ناسیونالیستی‮ ‬دروست بكات كەهەموو كورد وەك‮ ‬یەك نەتەوە لە ژێر چەتری‮ ‬دا كۆبكاتەوە لەپێناو دامەزڕاندنی‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬سەربەخۆ بۆ خۆی‮ ‬و پەندیشی‮ ‬لە‮ ‬ڕابردووی‮ ‬خوێناوی‮ ‬خۆی‮ ‬وەرنەگڕتووە ئەگینا ئەوەی‮ ‬بەسەر كورددا هاتووە و دێت بە درێژایی‮ ‬قوناغەكان لە سەر ئاستی‮ ‬مروڤایەتیدا وێنەی‮ ‬نەبووە چونكە هەموو شێوازێكی‮ ‬ماددی‮ ‬و مەعنەوی‮ ‬لە دژی‮ ‬كورد بوو لە نێوبردنی‮ ‬تاقیكراوەتەوە لە كوتایی‮ ‬دا ئەوە دەڵێم كە ئەمڕۆش كورد لە دۆخێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬زور ئاڵوز دایەوە و بڕیار بەدەستەكانی‮ ‬جیهان پەیڕوی‮ ‬هەمان سیاسەتی‮ ‬كوڵونیالیزمی‮ ‬ئینگلیزو و هاوپەیمانەكانی‮ ‬دەكەن لەسەر بنەمای‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬هاوبەش،‮ ‬بۆیە تاكە‮ ‬ڕێگا بۆ گوشارخستنە سەر بڕیار بە دەستەكانی‮ ‬جیهان‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و تەبایی‮ ‬كوردە وەك نەتەوە‮.‬