خهبات: پەریهان عومەر:-
لە9/10/2019 سوپای توركیا هێڕشێكی توند و بەرفراوانی كردە سەر روژئاوای كوردستان، پاش ئەوەی كوتوپڕ ئەمریكا هێزەكانی خۆی لە دەڤەرەكەدا كشاندەوە، كە بڕیاروابوو شەڕ لە سەر سنووری توركیا بەرپانەبێت و، ناوچەیەكی ئارام لەو دەڤەرەكەدا دروست بكرێ و هێزەگەڕیدەكانی ئەمریكا و توركیا چاودێری ئەو دەڤەرە بكەن. بەڵام پاش كشانەوەی ئەمریكا بێ ئاگاداری كورد، شەڕێكی نابەرامبەر بەرپابوو. سەرلەبەیانی روژی10/10/2017 سوپای توركیا بەپێشڕەوی چەكدار و میلیشیای توندڕو و تایفی و تیرورست (جماعەت ئەحرار الشرقیە، فرقەت سڵتان مراد، فرقەت حەمزە…) هێڕش و توپ باران كرایە سەر روژاوا (گرەسپی، قامشلو، عێن عیسا، سەرێ كانیێ) و ناوچەكانی دەوروبەری. ئەم شەڕ و هێڕشە نابەرابەرەی بوسەر روژئاوای كوردستان، بووە ئەگەری كوشتن و بڕین و وێران كرایی، هەروەها زیاتر لە 300 هەزار كەس لەنێو شەڕ و لەژێر بومبەارانی توپ و فڕوكەی جەنگی ئاوارەی دەربەدەربوون و تاكو ئێستا زیاتر لە 5000 كە گەیشتوونەتە باشووری كوردستان. لەم راپوڕتەداپەیامنێری روژنامەی خەبات بو زانین هەست و هاوسوزی خەڵكی هەرێمی كوردستان بەرامبەر میحنەت و نەهامەتی خەڵكی روژئاوا، راوبوچوونی هاوڵاتیانی كوردستان دەخاتەروو.
سەرەتا بەرێز بابان بابانی نووسەرو شاعیر گوتی: وەك تاكێكی كوردی باشوور نیگەرانم بەرامبەر بەو پیلان و لەشكركێشیە داگیركاریەی توركیا بو سەر خاكی پیروزمان و گەلەكەمان لە ڕوژئاوای كوردستان، هەروەها سەرسام و دڵتەنگم لە سیاسەت و هەڵوێست و لێدوانەكانی دوناڵد ترەمپ، بەڵام لە هەمان كات دەبێت ئەوە بزانین، كە لە ئیستادا دوستانمان ئەمریكاو وڵاتانی ئەوروپا هاوسوز و پاڵپشتمانن، كونگریسی ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپا لە ڕوژانی رابردوودا چەند بڕیاری گرنگ و پێویستیان لە بەرژەوەندی گەلەكەمان گرتە بەر،ئەگەرچی هەڵوێست و پەرچەكردار و بڕیاردانی وڵاتان سەبارەت بەو دۆخە دژوارە كاتی دەوێت، بەڵام نابێ بێ هیوا ببین بەڵكو پێویستە خوڕاگربین لەم سات و ئانەدا. گوڕانكاری گەورە لە ڕێگایە لە ئایندەدا لە بەرژەوەندی گەلی كورد دەبێت كە پێویستە سود لەو دەرفەتانە ببینین كە دێنە پێش هوشیارانە هەڵسوكەوت لەگەڵ ڕووداو گوڕانكاریەكان بكەین. دەبێت وریابین لە دەربڕینی ناڕەزاییەكان بەشێوەیەك كە نەبێتە مایەی لەدەستدانی هاوسوزی گەلانی جیهان و دوستان لە سەنتەرە باڵاكانی بڕیاری نێودەوڵەتی، ئیمەی كوردانی باشور پێویستە لە ڕێگای ڕێكخراوە جیهانیەكان و كومەڵەی مافی مروڤی جیهانی هەروەها ڕووناكبیر و سیاسیەكان بە دەنگێك و ئەدایەك دوور لە بەرژەوەندی پارتە سیاسیەكان هاوار و ناڵەی كوردانی ڕوژئاوا بگەینینە لووتكە بو ئەوەی گوێچكەی وڵاتانی زلهێز بێتەوە كار بو ئەوەی بزانن كورد ئەمڕو ئازار و ناڵەیان دێت، هەروەها یەكدەنگی و یەك ریزی میللەتی كورد زامنی سارێژی ئێش و ئازارەكانی میللەتە و زامنی مان و دواروژی تەواوی خەڵكی كوردستانە.
نەجات فارس قوتابی زانكو هاوكاری و پشتگیری خوی بو ڕوژئاوا خستییەروو و گوتی: دوخی ئاوارە ڕوژ لە دوای ڕوژ خراپتر دبێت. دوخی روژئاوا ڕوژ لە دوای ڕوژ بەرەو وێرانكاری زیاتر و ئاڵوزی زیاتر دەچێت، بەپێی لێدوانی بەرپرسانی نزیك لە ئەردوغانی سەروك كوماری توركیاو پارتەكەی، حكومەتی توركیا نە لە روژئاوا و نە لە هیچ شوێنێكی ئەم گەردوونە، دروستبوونی دەوڵەت و هەرێمێكی كوردی لەلایان قابیلی قبوڵ كردن نییە و كاریش دەكات بۆ لەناوبردن و سڕینەوەی هەرێمە كوردیەكان، دوور نیە گەر لەم داگیركاری و كومەڵكوژیەی لە ڕوژئاوادا دەیكات سەركەوتو بێت لە نێوەندە نێو دەوڵەتییەكانی لێی قبوڵ كرا، دوور نییە ئامانجی دووەمی كاركردن بێت بو لەناوبردن و سڕینەوە یاخود گەمارودانی ئەم هەرێمەی كە لەباشوورد هەیە. بویە پێویستە لەسەر ئاستی سیاسی و جەماوەری و كومەڵگای مەدەنی و رەوەندی كورد لە هەندەران نارەزایی و خوپیشاندان و گردبونەوە ناڕەزاییەكان چڕتر و فراوانتر بكەن لە هەموو شار و ناوچەو بەشەكانی كوردستان بەگشتی و شارەكانی باكووری كوردستان، هەروەها پێویستە ڕەوەندی كوردی هەمان هەڵوێستیان هەبێت بەتایبەتی لەبەردەم كونسوڵخانەی وڵاتانی زلهێز و ئەوروپا، چونكە خوپیشاندان لە باكوور و وڵاتانی دەرەوە كاریگەری زیاتری دەبێت و سەرنجی وڵاتان ڕادەكێشێت و توركیاش دەخاتە دڵەڕاوكێ و ترسەوەو كومەڵگای نێودەوڵەتی سنوورێك بو دەستدرێژی و لەشكركێشیەكانی توركیا دادەنێ.
پێویستە گرنگە لە خوپیشاندانەكاندا وێنەی سەركردەو ئاڵای پارتە سیاسیەكان بەرزنەكرێتەوە بەڵكو لە بڕی ئەوانە وێنەی قوربانیەكانی ڕوژئاواو بوردومان و كارە قێزەونەكانی دەوڵەتی تورك بەرزبكرێتەوەو نمایش بكرێت كە چی بەرامبەر گەلێكی ستەمدیدە ئەنجامی دەدرێت. ئێستا لە هەموو كات زیاتر كورد پێویستی بە یەكڕیزی و یەكگرتویی هەیە و پێویستە هەموو ناكوكی و ململانێ ناوخوییەكان وەلابنێین و بەیەك هەڵوێست و بەیەك دڵ كاربكەین و هەوڵەكانمان چڕتر بكەینەوە لە بەگژداچوونەوەی ئەو هێرش و لەشكركێشیە ناڕەوایەی دەكرێتە سەر بەشێكی گرنگی كوردستانەكەمان، كە روژئاوایە پێویستە هەموو پارت و لایەنە سیاسیەكان لەهەر چوار پارچەی كوردستان بەیەكەوە كۆببنەوە بۆ چۆنیەتی دوزینەوەی میكانیزمێك كە چون رووبەڕووی ئەم هێرش و پەلاماردانەی سەر روژئاوا ببینەوە و كاربكەن لەپێناو بەرفراوانكردنی خوپیشاندان و ناڕەزایەتیەكان بەتایبەتی لە دەرەوەو بوونی گوتارێكی هاوبەش و یەكگرتوو، سەرەڕای بەشداری فراوانی بەرپرسانی باڵای پارتە سیاسییەكان لەگردبونەوەو ناڕەزایەتیەكاندا. هەروەها كوبوونەوە لەگەڵ نوێنەری هەموو ئەو كونسوڵخانانەی وڵاتان كە لە هەرێمی كوردستان بوونیان هەیە، بو باسكردن لەمەترسییەكانی بەردەوامبوونی ئەو ئوپەراسیونەو دەرهاوێشتە خراپەكانی ئەم ئوپەراسیونە كە ئەوانیش سەرهەڵدانەوەی داعش و ڕوودانی كوشتنی بەكومەڵ و كارەساتی مرویی و ئاوارەبونی سەدان هەزار هاوڵاتی ئەو ناوچانەن. هەروەها پێویستە حكومەتی كوردستان و بەرپرسانی كورد بەهەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی عێراق هەموو هەوڵەكانیان چڕبكەنەوە بو وەستاندنی ئەو ئوپەراسیونە. بایكوتكردنی كاڵاوشتومەكی دەوڵەتی توركیا یەكێكە لە فشارە بەهێزەكان، چونكە هەرێمی كوردستان بازاڕێكی بەهێزو گەورەی ساخكردنەوەی كاڵاو شتومەكی توركیایە و ساڵانە بەبڕی زیاترلە10 ملیار دولار تەنها كاڵاوشتومەك لەتوركیاوە هەناردەی هەرێم دەكرێت، جگە لەهەبوونی زیاتر لە هەزار كومپانیای هەمەجۆری توركی لەهەرێمی كوردستاندا. هەروەها بەهوی ئەو بارودوخە خراپ و نەخوازراوەی بەسەر روژئاوادا هاتووە پێویستە لە شوێنە گشتیەكان كەمپەین دروست بكەین بو كوكردنەوەی كومەك و هاوكاری بو ئەوانەی ماڵیان لێتێكچووە و ئاوارە و دەربەدەربوون، بەتایبەت كە نزیك دەبینەوە لەوەرزی زستان و سەرماو سوڵە، لەهەموو دنیادا دەزگا ڕاگەیاندنەكان و توڕە كومەڵایەتیەكان كاریگەری زوریان هەیەو دەتوانن گوڕانكاری زور دروست بكەن بەهوی ڕوماڵكردنەكانیانەوە بویە پێویستە دەزگا ڕاگەیاندنە كوردیەكان و عیراقیەكان بەهوی ڕوماڵكردن و بڵاوكردنەوەكانیان ئەو لەشكركێشی و داگیركارییەی دەوڵەتی تورك دەرهەق بەخاك و خەڵكی روژئاوا دەیكات نیشانی گەلانی دنیای بدەن.
هەروەها شوان ئەمین قوتابی زانكو بەم شێوەیە هەستی خوی بو هاوكاری پاڵپشتی خەڵكی ڕوژئاوای كوردستان دەربڕی و گوتی: بێگومان كورد هەمیشە هەستێكی مروڤایەتی هەبووە بەپێی ئەو بیر و باوڕ و ئاینەمان كە هەیەتی، هەستی نەتەوایەتیش هوكارێكی ترە بو یارمەتی دانی خوشك و برایەكەمان لە ڕوژئاوا، هەمیشە كورد تووشی زوڵم و ستەم بۆتەوە لە ڕێگەی وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی تر، وەك دەزانین نیشتمانمان بۆتە چوار پارچە، كورد لەوەتەی هەبووە دژایەتی كراوە لەبەر ئەوەی كورد هەمیشە میللەتێكی لێبوردەو مرۆڤدۆست بووە و هیچ وڵاتی بە دوژمنی خوی نەزانیوە و هەڵكەوتەی جوگرافیا و ئەو شوێنە دڵڕفێنانەو خاكی بەپیتی كوردستان وای لێهاتووە زۆر لە وڵاتان چاوو ببڕنە خاك و سامانی كوردستان. بۆیە دەبێت ئێمە هەمیشە یەكگرتووبین، دەبێت وا لە دوژمنانمان بكەین پەشیمان ببنەوە لە ئازاردانی كورد، ئێمەی كورد بە هەر چوار پارچە یەكگرتوو بین، بێ گومان كەس ناتوانێ زەفەرمان پێ ببات، ئەو بارودوخەی كوردانی روژاوا دەبێت بە هەموومان هاوكارین بین، ئەوەی لە توانامان بێت لەرووی پشتگیری سیاسی و هاوكاری مادی و مەعنەوەی بویان بیكەین، گەر پەڕەكانی مێژوو هەڵدەینەوە دەبینین هەمیشە كورد توشی شەڕ و كێشە بوتەوە لەوانە (شەڕی برا كوژی و شەڕێ داعش و شەڕی ئێران و عێراق …..هتد) هەموو ئەمانە پێمان دەڵێن كورد دوژمنی زۆرە و پێویستە یەكبگرین تا چیتر شكست نەخۆین.









