خه‌بات‮: ‬فاتیح بەرزنجی:-
بە گوتەی‮ ‬ئەندازیار‮ “‬سرود عەبدولمەجید‮” ‬بەڕێوەبەری‮ ‬ئاوەڕۆكانی‮ ‬هەولێر‮: ‬هەموو ساڵێك بەرلەهاتنی‮ ‬وەرزی‮ ‬زستان و بارانبارین لەلایەن تیمەكانی‮ ‬خاوێنكردنەوەی‮ ‬ئاوەڕۆكانەوە هەوڵ بۆ خاوێنكردنەوەی‮ ‬ئاوەڕۆكان دەدرێت،‮ ‬بۆ چەند جارێكە رێكخراوی‮ ‬Gizی‮ ‬ئەڵمانی‮ ‬هەڵمەتی‮ ‬خاوێنكردنەوەی‮ ‬ئاوەڕۆكان ئەنجامدەدرێت و ئەمساڵیش رێكخراوی‮ ‬ناوبراو هاوكاریمان دەكات بۆ خاوێنكردنەوەی‮ ‬ئاوەڕۆكان،‮ ‬بەداخەوە زۆربەی‮ ‬ئاوەڕۆكان بەهۆی‮ ‬فڕێدانی‮ ‬زبڵ و پاشماوەی‮ ‬هاووڵاتیان و پاشماوەی‮ ‬دوكانداران دەگیرێت،‮ ‬ئەوە لەلایەك،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەوە دزینی‮ ‬هەندێ لە(سەرە مەنهۆڵ)ەكان دەدزرێن و بەپارەیەكی‮ ‬زۆر كەم دەفرۆشرێنەوە و بیر لەوە ناكرێتەوە كەبەدزینی‮ ‬ئەو سەرە مەنهۆڵانە رووداوی‮ ‬دڵتەزێن روودەدەن‮.‬

هاووڵاتیان تاچەند هاوكارن لەفڕێنەدانی‮ ‬زبڵ و پاشماوە بۆناو ئاوەڕۆكان
هاووڵاتیانیش رۆڵیان هەیە لەفڕێنەدانی‮ ‬زبڵ و پاشماوە لەبەردەمی‮ ‬ئاوەڕۆكان تا ئاوی‮ ‬باران لەسەر شەقامەكان كۆنەبێتەوە و لافاو دروست نەبێت،‮ ‬بەگوتەی‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬ئاوەڕۆكان‮:‬‮ ‬رۆژانە كرێكارانی‮ ‬ئێمە چەندین تەن لەزبڵ و پاشماوەی‮ ‬وەكو‮ (‬كۆنە تایە و تەنەكەی‮ ‬كۆن وپاشماوەی‮ ‬خانوو‮) ‬فڕێدەدەنە ناو ئاوەڕۆكان،‮ ‬بۆیە ئاوەڕۆكان دەگیرێن و‮ (‬كرێكارانی‮ ‬هۆبەی‮ ‬پاككردنەوەی‮ ‬ئاوەڕۆكان‮) ‬لەدوای‮ ‬ماندووبونێكی‮ ‬زۆر ئاوەڕۆكان پاكدەكەنەوە‮.‬

‮”‬كاوە”لەگەڕەكی‮ ‬نەورۆز گوتی‮:‬‮ ‬كە باران دەبارێت ئەو ئاوەڕۆیانە دەگیرێن و كەسیش نییە پاكیان بكاتەوە،‮ ‬بەداخەوەلەلایەن هەندێ هاووڵاتیەوە زبڵ و پاشماوە فڕێدەدەرێتە ناو ئەو ئاوەڕۆیانە و بەو هۆیەوە دەگیرێن و ئاوێكی‮ ‬زۆر لەكۆڵانەكان كۆدەبێتەوە‮.‬

‮”‬سەلیم‮” ‬لەگەڕەكی‮ ‬مەنتكاوە گوتی‮:‬‮ ‬هەندێ هاووڵاتی‮ ‬گوێ بە رێنماییەكانی‮ ‬شارەوانی‮ ‬نادەن،‮ ‬ئەی‮ ‬نازانن ئەگەر ئاوەڕۆیەكان بگیرێن بۆ ئەوان زیانی‮ ‬هەیە؟
‮”‬سامان‮” ‬لەگەڕەكی‮ ‬فەرمانبەران گوتی‮:‬‮ ‬هۆكاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬گیرانی‮ ‬ئەو ئاوەڕیانە فڕێدانی‮ ‬زبڵ و پاشماوەیە ئەوا،‮ ‬لەشەقامەكان بۆیە لافاو دروستدەبێت‮.‬

هەڵمەتێك بۆ خاوێنكردنەوەی‮ ‬ئاوەڕۆكان
‮ ‬دەربارەی‮ ‬ئەو هەڵمەتە ئەندازیار‮ “‬سرود عەبدول مەجید‮” ‬بۆ خەبات روونیكردەوە‮:‬‮ ‬هەموو ساڵێك بەرلە هاتنی‮ ‬وەرزی‮ ‬بارانبارین،‮ ‬دەست بە خاوێنكردنەوەی‮ ‬ئاوەڕۆكان دەكەین،‮ ‬ئەویش لەلایەن هۆبەی‮ ‬خاوێنكردنەوەی‮ ‬ئاوەڕۆكان ئەنجامدەدرێت،‮ ‬ماوەی‮ ‬دوو ساڵە لەلایەن رێكخراوی‮ ‬Giz ئەڵمانی‮ ‬هەڵمەتی‮ ‬خاوێنكردنەوەكە بەڕێوە دەچێت‮.‬

دیارە ئەو پاشماوانە دەبێنە هۆكاری‮ ‬گیرانی‮ ‬ئاوەڕۆكان و كەمكردنەوەی‮ ‬قەبارەی‮ ‬ئاوەشۆركردنی‮ ‬ئاوەڕۆكان،‮ ‬بەرلەهاتنی‮ ‬وەرزی‮ ‬زستان و بارانبارین ئەو كارە ئەنجامدەدرێت‮. ‬لەگەڵ رێكخراوی‮ ‬Giz ئەڵمانی‮ ‬پارساڵیش هەڵمەتێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬خاوێن كرنەوەی‮ ‬ئاوەڕۆكان و رەخساندنی‮ ‬هەلی‮ ‬كاركردن و بە ئیشخستنی‮ ‬كرێكاری‮ ‬خۆماڵی‮ ‬لەو كارەدا كە ماوەی‮ ‬60رۆژ‮ ‬كاریانكرد بۆ ئەو هەڵمەتە و خاوێنكردنەوەی‮ ‬تۆڕەكانی‮ ‬ئاوەڕۆكان و هەڵگرتنی‮ ‬زبڵ و پاشماوەكان،‮ ‬تا لافاو لەشاری‮ ‬هەولێر دروست نەبێت،‮ ‬لەسنووری‮ ‬هەر شەش شارەوانیەكان ئەو هەڵمەتە بەڕێوە دەچێت بۆ لادان و هەڵگرتنی‮ ‬ئەو پاشماوانەی‮ ‬كە لەسەر شەقامەكاندا كۆدەبنەوە و دەبنە هۆكاری‮ ‬دروستبوونی‮ ‬لافاو‮.‬

دزینی‮ ‬سەرە مەنهۆڵەكان هەرماوە
دواتر‮ (‬بەڕێوەبەری‮ ‬ئاوەڕۆكانی‮ ‬هەولێر‮) ‬دەربارەی‮ ‬دزینی‮ ‬سەرە مەنهۆڵەكان روونیكردەوە‮:‬
ماوەی‮ ‬چەندین ساڵە دیاردەی‮ ‬دزینی‮ ‬سەرە مەنهۆڵەكان لەلایەن چەند كەسێكەوە ئەنجام دەدرێت و بۆتە دیاردە و رێژەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬ئەو سەرە مەنهۆڵانە رۆژانە لەلایەن چەند كەسانێكەوە دەدزرێن و ئەمەش كێشە بۆ ئێمە دروست دەكات،‮ ‬بەڵام رێژەی‮ ‬سەرە مەنهۆڵەكان گەلێك زۆرە و لەتوانای‮ ‬ئێمەدا نییە،‮ ‬داوا لە(كەناڵەكانی‮ ‬راگەیاندن‮ ) ‬دەكەین كە‮ ‬یارمەتیدەرمان بن بۆ ئەوەی‮ ‬هاووڵاتیان وشیار بكەنەوە‮. ‬دەبێ هاووڵاتیان ئەوە بزانن كە بردن و دزینی‮ ‬ئەو سەرە مەنهۆڵانە زیان بە خەڵكی‮ ‬دەگەیەنێت و زبڵ و پاشماوەی‮ ‬زیاتردەچێتە ناو ئاوەڕۆكان و دەگیرێت و لافاو دروستدەبێت و رووداوی‮ ‬هاتووچۆشی‮ ‬لێدروستدەبێت‮.‬

دانانی‮ ‬تیمی‮ ‬ئێشكگری‮ ‬شەوانە لەكاتی‮ ‬بارانباریندا
دەربارەی‮ ‬گیرانی‮ ‬ئاوەڕۆكان و بارانبارینی‮ ‬زۆر و لافاو دروستبوون،‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬ئاوەڕۆكانی‮ ‬هەولێر گوتی‮:‬‮ ‬ئەگەر ئاوەڕۆكان خاوێنبن و هاووڵاتیانیش هاوكارمانبن بۆ فڕێنەدانی‮ ‬زبڵ و پاشماوە بۆ ناو ئاوەڕۆكان،‮ ‬هەرگیز ئاوەڕۆكان ناگیرێن و لافاو دروست نابێت‮.‬

‮ ‬بۆ كاتی‮ ‬شەوانەیش تیمی‮ ‬ئێشكگرتن دادەنرێ،‮ ‬جگە لەوەش لیژنەی‮ ‬بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬لافاو لە پارێزگای‮ ‬هەولێر هەموو ساڵێك بەرلەهاتنی‮ ‬وەرزی‮ ‬زستان و بارانبارین چەندین كۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشە و كەموكوڕیەكان پلان و بەرنامەی‮ ‬تایبەتیان هەیە و چەندین لەو شوێنانەی‮ ‬كە لافاویان لێ دروست دەبێت كاریان بۆ كراوە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬ئەو شوێنانەی‮ ‬كە لافاوی‮ ‬لێ دروست دەبێت،‮ ‬دەستنیشانكران و كاریان بۆ كرا،‮ ‬لەوانە لە‮ (‬گەرەكی‮ ‬گلكەند ـ سێتاقان‮) ‬ساڵانە كێشەمان لەو شوێنە هەبوو،‮ ‬ئێستاش لەو شوێنە هەوڵمانداوە ئاوەڕۆكانیان بۆ خاوێن بكرێتەوە،‮ ‬هەر لە(گەڕەكی‮ ‬گڵكەند ـ سێتاقان‮) ‬بەهەماهەنگی‮ (‬سەرۆكایەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬هەولێر‮) ‬و لەسەر بودجەی‮ (‬وەزارەتی‮ ‬شارەوانی‮) ‬توانیمان لەو شوێنەدا چەند كۆگایەك دروستبكەین،‮ ‬لەگەڵ دانانی‮ (‬پەمپ‮) ‬تاوەكو ئەو ئاوە كۆبكاتەوە،‮ ‬ئەو كۆگایە بۆ گلدانەوەی‮ ‬ئاوی‮ ‬بارانە تا لافاو لەو گەڕەكە چیتر دروست نەبێت،‮ ‬ئەو پرۆژەیە تەواوبووە،‮ ‬كارێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬گرنگ لەژێر پردی‮ ‬سەیداوا بوو،‮ ‬لەوێش كۆگایەكی‮ ‬دیكە دروستكرا بۆ گلدانەوەی‮ ‬ئاوی‮ ‬باران و چارەسەركردنی‮ ‬كێشەی‮ ‬لافاو دروستبوون،‮ ‬بەهۆی‮ ‬ئەو پەمپەی‮ ‬كە دادەنرێت ناهێڵێ لافاو دروستبێت و چارەسەری‮ ‬تەواوی‮ ‬ئەو شوێنانە دەكات لەبن ئەندەر پاسەكانیش كارمان ئەنجامداوە بەرلەهاتنی‮ ‬وەرزی‮ ‬زستان و بارانبارین پەمپی‮ ‬ژێر ئەو ئەندەر پاسانە رۆژانە بەسەردەكەینەوە و كێشە و كەموكوڕیەكانیان چارەسەر دەكەین،‮ ‬لە(چوار ریانی‮ ‬جیهان‮ ‬(3 پەمپی‮ ‬دیكە زیادكرا تا زیاتر ئاوەشۆركردنی‮ ‬ئاوی‮ ‬باران بكات و ئاوێكی‮ ‬زۆر لەبن ئەو ئەندەرپاسانە كۆنابێتەوە‮.‬

‮ ‬ئەمساڵیش هەوڵماندا هەموو ئاوەڕۆكان و ژێر ئەندەر پاسەكان خاوێن بكەینەوە،‮ ‬ئەگەر قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬نەبووایە ئەوا ژمارەیەك پرۆژەی‮ ‬دیكەی‮ ‬ئاوەڕۆمان ئەنجامدەدا،‮ ‬بۆ زیاتر فراوانكردنی‮ ‬تۆڕەكانی‮ ‬ئاوەڕۆ لە شاری‮ ‬هەولێر،‮ (‬هۆبەی‮ ‬پاككردنەوەی‮ ‬ئاوەڕۆكان‮) ‬40 كرێكاری‮ ‬هەیە و ئەم ژمارەیەیەش كەمەو بەو ژمارە كەمەی‮ ‬كرێكاران رۆژانە ئاوەڕۆی‮ ‬ئەو شارە گەورەیە پاك دەكرێتەوە،‮ ‬لەكۆبوونەوەمان لەگەڵ‮ (‬وەزیری‮ ‬شارەوانی‮ ‬و گەشت و گوزار‮) ‬باسمان لە كار و پرۆژەكانی‮ ‬ئاوەڕۆ و زیادكردنی‮ ‬ژمارەی‮ ‬كرێكار كردووە و كاری‮ ‬ئەو كرێكارانە هەم قورسە هەمیش پیسە،‮ ‬هەمووكەسێك ئەو كارە ناكات‮.‬

لەپارێزگای‮ ‬هەولێر لیژنەی‮ ‬بەرگرتن لە ئەگەری‮ ‬دروستبوونی‮ ‬لافاو كۆبۆوە
دواتر‮ (‬بەڕێوەبەری‮ ‬ئاوەڕۆكانی‮ ‬هەولێر)دەربارەی‮ ‬كۆبوونەوەی‮ ‬لیژنەی‮ ‬بەرگرتن لە ئەگەری‮ ‬دروستبوونی‮ ‬لافاو روونیكردەوە‮:‬‮ ‬هەموو ساڵێك لەدیوانی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر چەندین كۆبوونەوە سەبارەت بە ئەگەری‮ ‬دروستبوونی‮ ‬لافاو كۆبوونەوە ساز دەكات،‮ ‬بۆ ئەمساڵیش بەئامادەبوونی‮ ‬فرسەت سۆفی‮ ‬پارێزگاری‮ ‬هەولێر و جێگری‮ ‬پارێزگار و قایمقامی‮ ‬قەزای‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەولێر و بەڕێوەبەری‮ ‬كاروباری‮ ‬ناوخۆ لەپارێزگا و سەرۆكی‮ ‬شارەوانی‮ ‬هەولێر و بەڕێوەبەری‮ ‬شارەوانیەكان و ژینگە پارێزی‮ ‬و بەرگری‮ ‬شارستانی‮ ‬كۆبوونەوە و باس لە ئامادەكاریەكانی‮ ‬روودانی‮ ‬لافاو لەسنووری‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر لەوەرزی‮ ‬زستان و بارانبارین كرا و پارێزگاری‮ ‬هەولێریش داوای‮ ‬لە دامو دەزگا پەیوەندیدارەكان كرد كە بەرلەوەی‮ ‬باران ببارێت بە ئەركی‮ ‬خۆیان هەستن و چارەسەری‮ ‬كەموكوڕیەكان بكەن و باس لە ئامادەكاری‮ ‬تەواوی‮ ‬دامودەزگاكان كرا كە بەشداری‮ ‬تیمەكانی‮ (‬فریاگوزاری‮ ‬و شارەوانی‮ ‬و بەرگری‮ ‬شارستانی‮) ‬و دانانی‮ ‬ژووری‮ ‬تایبەت بە فریاگوزاری‮ ‬بۆ هەر حاڵەتێك كە پێویست بە فریاگوزاری‮ ‬و چارەسەركردنی‮ ‬كەموكوڕیەكان بكات كاری‮ ‬لەسەر بكرێت‮.‬