شەنگە هاوار كاكەیی
دیمەنی‮ ‬چیچەك كچە شەڕڤانی‮ ‬رۆژئاوا كە بە برینداری‮ ‬لە ئامێزی‮ ‬جەندرمەی‮ ‬تاریكستان،‮ ‬بۆ ئەندێشەی‮ ‬تاكی‮ ‬كوردی‮ ‬ئاخۆ‮ ‬چ واتایەكی‮ ‬بەخۆیەوە گرتووە و چ پەیامێكی‮ ‬گەیاندووە؟ مەگەر تەنها ئەو راستییە نەبێ كەوا گڤەبای‮ ‬رق و كینەو تۆڵەسەندنەوەی‮ ‬لە دڵ و دەروونی‮ ‬مرۆڤگەلێك كڕنۆش دراوە،‮ ‬تا لە شێوەی‮ ‬جانەوەر و دەعبا خۆیان‮ ‬نیشان بدەن و كوردیش لە داڕمانێكی‮ ‬مەعنەوی‮ ‬گوزەر بكات‮.‬

ئەوان‮ ‬تەنها بۆ تۆقاندن و بەرپابوونی‮ ‬كابووس و نائارامیی‮ ‬دەروونی‮ ‬بێركابەرن،‮ ‬ئەگینا لە هیچ عورفێكدا نەهاتووە مامەڵەی‮ ‬یەخسیر بەو شێوە دڕندانەیە بێت،‮ ‬ كە پێی‮ ‬دەڵێن چۆن سەری‮ ‬ببڕین،‮ ‬ئامادەیە بۆ سەربڕین؟ بێ ئاگا لەو راستییەی‮ ‬كەوا ئەوەی‮ ‬سەری‮ ‬دەبڕن شەرەف و كەرامەتی‮ ‬كوردانە لە هەر چوار پارچەی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەوەی‮ ‬دەیچەوسێننەوە هێمای‮ ‬بەرخودانە‮.. ‬ئەم راستییانە وا دەكات تاكی‮ ‬كوردی‮ ‬بیر لە بەرەنگاربوونەوە بكاتەوە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬جێگای‮ ‬تێڕامانە‮ ‬ مەرامی‮ ‬پڕ‮ ‬لە رق و كینەیە كە لە ناخیان كەڵەكە بووە و بووە بە بەستەڵەكێكی‮ ‬نەتوێندراو،‮ ‬ئەوە پاشخانی‮ ‬كینەی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬تۆرانیەت و سیراعی‮ ‬ئیمبراتۆریەتی‮ ‬عوسمانییە لەناوچەكەدا هەڵگیرساوە،‮ ‬سەرووی‮ ‬پێنج سەد ساڵ ئیمبراتۆریەت پاشان حوكمی‮ ‬كۆماری،‮ ‬بۆیە شتێكی‮ ‬تازە نییە ئەم هەڵوێست نواندنەیان بەردەقاشەی‮ ‬گۆڕەپانی‮ ‬توركی‮ ‬لەبەرپابوونی‮ ‬ئەفكاری‮ ‬توندڕەویدا لەم پارچە ژێردەستەدا‮. ‬

هەڵبەتە پرسیار ئەوەیە،‮ ‬پاش ئەم پشتگیری‮ ‬و هاوهەڵوێستی‮ ‬كورد لە هەر چوار پارچەكە و پاش ئەم خۆپیشاندانانەی‮ ‬لۆبی‮ ‬كوردی‮ ‬بە گوشارخستنە سەر وێستگەكانی‮ ‬بڕیاردان و ئەم هەموو پاشخانانە،‮ ‬لەسەرمانە چیتر بكەین؟ ئێمەی‮ ‬هاونیشتمانیانی‮ ‬دۆزی‮ ‬رەوای‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬چۆن هەنگاوە ئەرێنییەكانمان سەتوەتی‮ ‬دابكوتین لە میحرابی‮ ‬رەسەنایەتی‮ ‬و كوردبوون دا،‮ ‬لە ساتەوەختێكی‮ ‬واهەستیار كە خوێنی‮ ‬كورد حەڵاڵكراوە بە قەتلوعام كردن و ئیبادەی‮ ‬جەمعی‮! ‬ئاخۆ ئەرێنی‮ ‬بوونمان چۆن كوردانە هەڵیبسەنگێنین لەم ساتە پڕ‮ ‬تەم و مژاویانەدا‮.‬

‮ ‬ئەوەی‮ ‬مەبەستە بگوترێ كاتێك چیچەكی‮ ‬كوردان كەوتە‮ ‬قەفەسی‮ ‬یەخسیری‮ ‬هەمیشە بۆ زیندووبوونەوە و ریفرێشبوونی‮ ‬هەڵوێستە كردارییەكانی‮ ‬نەستی،‮ ‬بەشێك لە هاونیشتمانی‮ ‬ئەم پارچەیە بوو،‮ ‬كە لێی‮ ‬نیشتەجێن،‮ ‬هەوای‮ ‬ئازادی‮ ‬بە سەرۆكایەتیی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬هەڵئەمژین‮. ‬ئەو نەستانەی‮ ‬كە بە تەپوتۆزی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬ناخیان سواق درابوو،‮ ‬تۆز و‮ ‬غوباری‮ ‬ئەو میحنەتەی‮ ‬لەسەر نیشتبوو‮. ‬ئەوە چیچەكـە‮ ‬بە رابوون و هۆشیارییەكی‮ ‬نەتەوەییەوە توانی‮ ‬ئەم هەموو تەپ و تۆزە وەلانێ و بە ئاگامان بێنێتەوە كە هەموومان لە‮ ‬یەك كەشتی‮ ‬داین و‮ ‬یەك ئاسمان و‮ ‬یەك چارەنووس لە كەلەندەری‮ ‬رۆژگارماندا نووسراوە،‮ ‬بە مەغبوونیەت و زوڵم و زۆرداری‮. ‬ئەوە چیچەكـە لە قاڵبی‮ ‬مەینەتی‮ ‬خۆی‮ ‬دەرچوو و شانبەشانی‮ ‬برا پێشمەرگەكانی‮ ‬هەستی‮ ‬كوردبوون و مەردبوونی‮ ‬جوڵا،‮ ‬بۆیە نیگەرانیی‮ ‬بووە میوانی‮ ‬خامەی‮ ‬نووسەر،‮ ‬كاتێك رێكخراوەكانی‮ ‬ئافرەتان داوای‮ ‬ئازادیان بۆ چیچەك دەخواست،‮ ‬چونكە كارێزمای‮ ‬ئەم كچە شەڕڤانە بوعد و تەكامولی‮ ‬ئینسانی‮ ‬تەواو پێگەییوە و پێویستی‮ ‬بە پاڵپشتییەكی‮ ‬مرۆییە،‮ ‬چونكە خاوەن قەزیەی‮ ‬كوردییە،‮ ‬ ئەو گوزارشتەی‮ ‬ئافرەت بوون و مێینەبوون‮ ‬و ژنبوونی‮ ‬بەزاندووە و تێپەڕیوە بەسەر ئەم داشەبەردانەدا‮. ‬بۆیە پاش ئەم زیندووبوونەوە و ئەم دەرفەتە،‮ ‬گونجاوترین ئان و ساتە‮ ‬بۆ سازاندنی‮ ‬ئاهەنگێكی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬كە تیایدا كوڕان و كچانی‮ ‬نیشتمان بۆ‮ ‬یەكترناسینی‮ ‬كوردانە خۆیان ئامادە بكەن،‮ ‬ ئەوانەشی‮ ‬زویر بووبوون لە واقیعی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬پێیان دەڵێین ئێستا دەرفەتێكی‮ ‬گونجاوە بۆ ئاشتبوونەوەی‮ ‬نیشتمانی،‮ ‬چونكە پەیامی‮ ‬چیچەكمان پەیامێكی‮ ‬كوردانەیە و‮ ‬روانینێكی‮ ‬ئاشتیانەیە بۆ كۆمەڵگەی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬كە تیایدا‮ ‬غوبنی‮ ‬چل ملیۆن كورد دەخوێنیتەوە لە سۆنگەی‮ ‬بەرپرسیارەتی‮ ‬نەتەوەیی،‮ ‬دەڵێین‮ ‬فەرموون بانگهێشت بن بۆ پرسی‮ ‬نیشتمان‮.. ‬هەمیشە بژی‮ ‬كورد بژی‮ ‬كوردستان‮.

ماستەر لە‮ ‬یاسای‮ ‬گشتی‮/‬زانكۆی‮ ‬حیكمە بەیروت‮ ‬