مەریوان نەقشبەندی
بە كوشتنی‮ ‬خەلیفەی‮ ‬سەدەی‮ ‬21ی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬ئیسلامی‮ (‬داعش‮) ‬لە ناوچەیەكی‮ ‬سنووری‮ ‬نێوان سووریا و توركیا كە بە عەمەلی‮ ‬لەژێر دەسەڵاتی‮ ‬ئەو گرووپە ئیسلامییە توندڕەوانەدایە كە خۆیان ناوناوە سوپای‮ ‬سووریای‮ ‬ئازاد چەند راستییەكی‮ ‬شاراوە ئاشكرا دەبێت و گومانەكانی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬چەكدارەكانی‮ ‬داعش بەو گرووپە ئیسلامییانەی‮ ‬لەلایەن توركیاوە پشتگیری‮ ‬دەكرێن،‮ ‬دەبێتە‮ ‬یەقین،‮ ‬قاعیدە و داعش دوو بزووتنەوەی‮ ‬جیهادی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬توندڕەو بوون و هەریەكەیان بە میكانیزم و تەفسیری‮ ‬شەرعی‮ ‬جیاواز كاریان دەكردن لێرەدا من تەنیا دەمەوێت لەسەر سیاسەتی‮ ‬ئیدارەدان و توانای‮ ‬تەجنیدكردنی‮ ‬ئەم دوو رێكخراوە بدوێم و پێشبینی‮ ‬هەنگاوەكانی‮ ‬دوای‮ ‬كوشتنی‮ ‬خەلیفەی‮ ‬سەدەی‮ ‬21ی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬خەلافەتی‮ ‬ئیسلامی‮ (‬ئەبو بەكر بەغدادی‮)‬دەخەمەڕوو‮.‬

دوو جیاوازی‮ ‬گەورە لە سیاسەت و هەیكەلی‮ ‬رێكخستنی‮ ‬ئەم دوو گرووپە جیهادییە ئیسلامییە توندڕۆیانە هەبوو كە‮ ‬یەكەمیان‮: ‬رێكخراوی‮ ‬قاعیدە ستراتیژییەت و كردنە ئامانجی‮ (‬دوژمنە دوورەكان‮)‬ی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬لە ئەویەویەتی‮ ‬خۆی‮ ‬دانابوو كە زیاتر ئامانجەكانی‮ ‬لە ئەمەریكا و وڵاتانی‮ ‬رۆژئاوا جێگیر كرد بوو،‮ ‬رەنگە هێرشەكانی‮ ‬11ی‮ ‬سێپتێمبەر و هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەكانی‮ ‬ئەمەریكا لە ئەفریقیا و چەند وڵاتێكی‮ ‬تر و كردنە ئامانجی‮ ‬كەشتیی‮ ‬سەربازی‮ (‬كول‮) ‬لە كەناراوەكانی‮ ‬یەمەن،‮ ‬نموونەی‮ ‬روونی‮ ‬ستراتیژیەتی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬قاعیدە بوو،‮ ‬بەڵام دەوڵەتی‮ ‬خەلافەتی‮ ‬ئیسلامی‮ (‬داعش‮) ‬پێچەوانەی‮ ‬قاعیدە زیاتر‮ (‬دوژمنە نزیكەكان‮)‬ی‮ ‬كردە ئامانج و زیاتر هێرش و چالاكییەكانی‮ ‬لە سنووری‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬و بە تایبەتیش رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاستدا چڕكردەوە بە سوودوەرگرتن لە شۆڕشەكانی‮ ‬بەهاری‮ ‬عەرەبی‮ ‬و جموجوڵ و ناڕەزایی‮ ‬جەماوەری‮ ‬سستەمی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئیدارەدانی‮ ‬خراپی‮ ‬ئەم دەوڵەتە ئیسلامییانە،‮ ‬بۆیە بە هەزاران موسڵمانی‮ ‬بەدڕندانەترین شێواز دەكوشت و زۆربەی‮ ‬دیمەنە خوی‮ ‬و نامرۆڤانەكانی‮ ‬بە ڤیدیۆ تۆمار دەكرد و پەخشی‮ ‬دەكرد بۆ ئەوەی‮ ‬زۆرترین ترس بخاتە ناو دڵی‮ ‬جیهانی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬و سەرنجی‮ ‬رۆژئاواش بۆ لای‮ ‬خۆی‮ ‬رابكێشێت‮. ‬لە بەرانبەردا داعش بە درێژایی‮ ‬بوونی‮ ‬لەناوچەكەدا تەنها‮ ‬یەك ئەمەریكی‮ ‬سەربڕی‮ ‬كە ئەویش رۆژنامەنووسێك بوو،‮ ‬ئیتر هیچ چالاكییەكی‮ ‬دژی‮ ‬ئەمەریكا و رۆژئاوا نەبوو‮.‬

جیاوازی‮ ‬دووەمی‮ ‬ئەم دوو گرووپە جیهادییە ئیسلامییە لە هەیكەلی‮ ‬رێكخستن و چۆنیەتی‮ ‬فەرمان دەركردن بۆ ئەندامانی‮ ‬رێكخراوەكانیان بوو،‮ ‬قاعیدە هەیكەلێكی‮ ‬پەرتوبڵاوی‮ ‬هەبوو،‮ ‬مەودایەكی‮ ‬فراوانی‮ ‬لە جیهانی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬و‮ ‬غەیرە ئیسلامی‮ ‬بۆ خۆی‮ ‬دانابوو كە دەسەڵاتی‮ ‬دابووە هەر فەرماندەیەكی‮ ‬مەیدانی‮ ‬یان هەر ئەمیرێك لە هەر شوێنێكی‮ ‬دنیادا تا ئەوەی‮ ‬دەیەوێت لە كردەوەی‮ ‬سەربازی‮ ‬نەوعیی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬بدات،‮ ‬بەڵام لە لای‮ ‬داعش ئەم پرۆسەیە تەواو پێچەوانەبوو،‮ ‬ئەبوبەكر بەغدادی‮ ‬بڕوای‮ ‬وابوو خاكی‮ ‬بەدەستەوە بێت و ناوچەكانی‮ ‬بە‮ ‬یەكەوە سنووریان هەبێت و دەوڵەتداری‮ ‬بكات و مەركەزیەتێكی‮ ‬یەكجار سەرسووڕهێنەری‮ ‬لەناو رێكخستنی‮ ‬دەوڵەتەكەیدا دانابوو بە جۆرێك هیچ سەركردەیەكی‮ ‬داعش بەبێ فەرمانی‮ ‬راستەوخۆی‮ ‬خەلیفە نەتوانێت هیچ كردەوەیەك ئەنجامبدات و زۆربەی‮ ‬سەركردەكانیشی‮ ‬بەردەوام لە دەوری‮ ‬خۆی‮ ‬كۆكردبووە و متمانەی‮ ‬بە هەر كامیان لەق ببووایە دەستبەجێ خۆی‮ ‬گوللەبارانی‮ ‬دەكرد‮.‬

دەوڵەتی‮ ‬خەلافەتی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬سەدەی‮ ‬21‮ ‬كە بە‮ (‬داعش‮) ‬دەناسرێت لەكاتێكدا ئەم كورتكراوەی‮ ‬ناوە لە لای‮ ‬خەلیفە حوكمی‮ ‬كوشتنی‮ ‬بۆ دەركرابوو بەپێی‮ ‬ئەو بەدواداچوون و لێكۆڵینەوانەی‮ ‬لەم چەند ساڵەی‮ ‬رابردوو ئەنجامم داون لە ماوەی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬خۆی‮ ‬لە سووریا و عێراق نزیكەی‮ ‬45‮ ‬هەزار چەكداری‮ ‬زیاتر لە‮ ‬100‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬جیهانەوە لە خۆی‮ ‬كۆكردەوە كە نزیكەی‮ ‬15هەزاریان لە ئەورووپا و ئەمەریكای‮ ‬باكوور و ئاسیاوە لە وڵاتە‮ ‬غەیرە ئیسلامییەكانەوە هاتبوون ئەوەی‮ ‬جێگای‮ ‬سەرنجیشە كە دەوڵەتی‮ ‬ئیسلامی‮ (‬داعش‮) ‬گرنگییەكی‮ ‬ئەوتۆی‮ ‬بە لایەنی‮ ‬دینداری‮ ‬لەلای‮ ‬چەكدارەكانی‮ ‬نەدەدا و تەنها‮ ‬5%ی‮ ‬چەكدارانی‮ ‬داعش شارەزایی‮ ‬تەواویان لە ئیسلام هەبووە و نزیكەی‮ ‬70%یان شتێكی‮ ‬كەمی‮ ‬لە ئیسلام زانیوە و ئەوانی‮ ‬تر مێردمنداڵ بوون و كەمترین زانیاریان لەسەر ئیسلام نەبووە و بۆ خۆتەقاندنەوە و كردەوەی‮ ‬خۆكوژی‮ ‬بەكاردەهێندران‮.‬

خەلیفەكەی‮ ‬سەدەی‮ ‬21‮ ‬شێوازی‮ ‬كاری‮ ‬ئیسلامی‮ ‬لە دینداری‮ ‬زەكات و نوێژ و كۆكردنەوەی‮ ‬بەیتولمال گۆڕی‮ ‬بۆ بازرگانی‮ ‬نەوت و مادەهۆشبەرەكان و باج وەرگرتن و تاڵانكردنی‮ ‬بانكەكان و زۆر شێوازی‮ ‬جیا كە بەهۆیەوە لە سەردەمێكدا داعش خاوەنی‮ ‬چەندین ملیار دۆلار بوو هەر لەناو داعشدا كولتوری‮ ‬كۆیلە و سەبیكردنی‮ ‬كچان و ئافرەتان و بازرگانی‮ ‬پێوەكردنیان گەڕێندرایەوە كە كوردانی‮ ‬ئێزیدی‮ ‬قوربانی‮ ‬هەرە گەورەی‮ ‬ئەم كولتوورە ئیسلامیە بوون و تائێستاشی‮ ‬لەگەڵ بێت زیاتر لە هەزار كچ و ژنی‮ ‬ئێزیدی‮ ‬بێ سەروشوێن كراون و ژیانی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و دەروونی‮ ‬هەزارانی‮ ‬دیكەشیان دوای‮ ‬لە ناوچوونی‮ ‬خەلافەتەكەیان كردووەتە دۆزەخ‮.‬

ئێستا خەلیفەی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬سەدەی‮ ‬21‮ ‬بەو هەموو دەسەڵات و مەركەزیەوە كۆتایی‮ ‬پێهات و لە كردەوەیەكی‮ ‬نەوعی‮ ‬هەواڵگری‮ ‬و سەربازیدا كوژرا و ژمارەیەك لە سەركردە مەیدانییەكانیشی‮ ‬لەگەڵدا كوژران،‮ ‬بەڵام هیچ گومانی‮ ‬تێدا نییە ئیلهامی‮ ‬تەكفیر و جیهاد لەناو ژمارەیەكی‮ ‬بەرچاو لە موسڵمانانی‮ ‬دنیا هەر ماوە،‮ ‬بۆیە پێشبینی‮ ‬دوو حاڵەت دەكرێت‮:‬
یەكەم‮: ‬خۆپیشاندان و نائارامییەكانی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست و خراپی‮ ‬ئەدای‮ ‬كاری‮ ‬حكومی‮ ‬و گەندەڵی‮ ‬و ناعەدالەتی‮ ‬ناو وڵاتانی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬لەگەڵ سەرهەڵدانی‮ ‬تێڕوانینێكی‮ ‬رادیكالیانەی‮ ‬رۆژئاوایی‮ ‬كە بەرژەوەندی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬و ئاشتیی‮ ‬جیهانی‮ ‬وەڵاناوە و زیاتر گرنگی‮ ‬بەدەستكەوتی‮ ‬ماددی‮ ‬دەدات،‮ ‬دەبێتە هەلێكی‮ ‬گونجاو بۆ سەرهەڵدانەوەی‮ ‬گرووپێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬ئیسلامیی‮ ‬جیهادی‮ ‬بە ریتم و رەنگە ناوێكی‮ ‬نوێ‮. ‬رەنگە ماشێنی‮ ‬شەڕ‮ ‬و پێكدادانیش لەم سنووری‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاستەدا وابكات كە گرووپی‮ ‬هاوشێوەی‮ ‬داعش و حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و ئەوەی‮ ‬ئەو گرووپە ئیسلامییانەی‮ ‬لە سووریا كە لە لایەن توركیاوە پڕچەك و پشتگیری‮ ‬دەكرێن بۆ وڵاتانی‮ ‬دەوروبەری‮ ‬كوردستان پێویست بێت‮. ‬بۆیە پێویستە حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە رێگەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬شارەزا پلانی‮ ‬رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬قۆناغی‮ ‬دوای‮ ‬كوشتنی‮ ‬خەلیفەی‮ ‬سەدەی‮ ‬21‮ ‬دابنێت و‮ ‬یەكڕیزیی‮ ‬هێزە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستانیش بۆ ئەم مەبەستە‮ ‬یەكجار گرنگە‮.‬