عیماد تەها
روژی هەینی لەعێراق بەگشتی دو كاردانەوەی جیاواز بەدی كرا لەبغداد و هەولیر. لە بەغداد و زوربەی شارەكانی عێراق خوپیشاندان هەبوو بەرپرسان و كاربەدەستانی دەزگاكانی ئەمنی سەرقاڵی دارشتنی پلان و خو پاراستن بو ون تا كو جەماوەرو خەڵك كورو كچی گەنج پەلاماری دام و دزگا حكومەتەكیان نەدەن و نەروخینن پشتراستم كەخوپیشاندانەكان هوكاری خووی هەیە كەئەویش دەگریتەوەبەحكومرانی حكومەتەكانی یك لەدوای یكی بەغداد كە نەیانتوانیوە لەئاست خواست و داخوازیەكانی مافی رەوای خەلك دابن سامان و پروەنی وەڵاتیان بەشیوەیەكی پشك پشكێنەلەسەر خویان و پارتەكانیان دا دابەش كردووە بویەئەوی ئەمرو لەبەغداد و شارەكانی دیكە هەیە دەرهاویشتەیەكی رابرودووی ئەدای خراب و حوكم رانەكان بووە ئەم بابەتە زوری هەڵدەگریت مەبەستنم جیاوزی نێوانمان دایە، باسم كرد لەبەغداد ڕوژی هەینی چی دەبینریت دەگوزریت بەڵام بەپیجەوانەوە لەهەرێمی كوردستان لەهەولێری پایتەخت سەروك و سەركردەكان و دەزگا ئەمنیەكانی هەریم سەرقاڵی بەریوەچون و بەشداری كردنی هەشتەمین ماراسونی نێودەلەتی بوون. رۆژی هەینی كەلەبەغدا گەنح دەكوژریت و بریندار دەبیت و سوكایەتی پێدەكریت، لەهەولێری پایتەخت گەنجانی كورو كچ و كونسڵەبیانیەكان لەكەش و هەوایەكی تەندروست و ئارام هەشتەمین ماراسونی نیودەلەتی بەرێوەدەبن.
ریزدار نێجیرڤان بارزانی وەكو گەورەترین دەست هەڵاتی هەرێم كەسەروكی هەرێمی كوردستانە، بەجوش و خروشەكی تایبەتەوە بەروحیەتێكی ریازی و بەخوشحاڵیەوە لەگەل هاووڵاتیانی هەرێم كور و كج گەنج وپیری و كونسلەبیانیەكان كەلەهەرێمن بەشدار دەبێت سەرەرای كەمو كورتیەكان و تێدەگەین كەزور كراوە و زوری ماوە بكریت بەڵام دیسان جیاوازی نیوان خەڵكی هەرێم و ئەوان دڵسوزی و هوشیاری و متمانەی خەڵك و هاوڵاتی و حكومەت خوشەویستی بو وەڵات و رێبازەكەیان و پاراستنی دەست كەوت و رێز گرتن لەخوێنی شەهیدە سەربەرزەكانیان و شەونخونی دەزگائەمنیەكان و فیداكاری و روڵی پیشمەرگەقارەمانەكانمان و پەروشی و خەمخوری دبلوماسیەتی گشتی سەرۆك و سەركردە دڵسوزەكانی هەرێمی كوردستان وای كردوە كە هەمیشەجیاواز بین
هیوادارین تەمەننا دەكەین كەهەمیشە لەهەموو ماراسونەكان و بابەتەكان بەگشتی جیاواز تر بین لەپێشتر بین تا كو دەگەینە هەموو ئارمانجەكانمان وبتنوانین زیاترین خزمەت بەهاووڵاتین بگەینین…وەلات ئاوادانتر . روحی شەهیدان شاد.









