‬فاتیح ئیسماعیل ئەحمەد
نەتەوەی‮ ‬كورد،‮ ‬وەك هەموو نەتەوەكانی‮ ‬دونیا كە خودان مێژوو و كولتوور و خاك و زمان و هەستی‮ ‬نەتەوەییە و،‮ ‬هەروەها گەورەترین نەتەوەی‮ ‬دونیایە كە هەتا ئێستا خودان دەوڵەتی‮ ‬خۆی‮ ‬نییە‮. ‬لەتەك ئەوەشدا هیچ كاتێك زیانی‮ ‬بۆ گەل و نەتەوە و ئاینەكان نەبووە و نییە،‮ ‬باشترین نموونەش هەرگیز كێشەی‮ ‬نەبووە لەگەڵ نەتەوەكان بەدرێژایی‮ ‬مێژوو لە هەموو ئەو جێگایانەی‮ ‬لێی‮ ‬بووە،‮ ‬هەروەها هەرگیز كێشەی‮ ‬ئاین و مەزهەبیشی‮ ‬نەبووە.بەڵكو كێشەی‮ ‬لەگەڵ دەسەڵاتە سیاسیەكان بووە و كەجوڵانەوەی‮ ‬كورد تەنیا و تەنیا داوایی‮ ‬ئازادی‮ ‬بۆ نەتەوەی‮ ‬كوردی‮ ‬لەگەڵ تەواوی‮ ‬پێكهاتەكانكردوە و دەكات‮.‬
لەم رووە مێژوویەكی‮ ‬زۆری‮ ‬هەیە،‮ ‬كە هەمیشە بە ئاشتی‮ ‬و پێكەوە ژیان باشترین بژاردەی‮ ‬بووە،‮ ‬لەگەڵ ئەو نەتەوە و ئاین و مەزهەبانەی‮ ‬كە لەو سنوورە جوگرافیایەی‮ ‬پێكەوە بوون،‮ ‬كە كار گەیشتووە بەوەی‮ ‬زۆر جار كەسایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئاینی‮ ‬زۆر بەجدی‮ ‬بەرگری‮ ‬لە دۆزی‮ ‬رەوای‮ ‬كورد كردووە،‮ ‬نموونەش‮ (‬جەمال عبدالناسر‮) ‬لە میصر كە زۆر هەنگاوی‮ ‬نا تا كیانی‮ ‬كورد بپارێزێت و بناسرێت،‮ ‬وەك كردنەوەی‮ ‬رادیۆی‮ ‬كوردی‮ ‬و پێشوازی‮ ‬لە سەركردە كوردەكان و داكۆكی‮ ‬كردن لە مافی‮ ‬رەوای‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد،‮ ‬لەكاتێكدا خودی‮ ‬ناسر بە ناسیۆنالی‮ ‬عەرەب دادەنرێت‮.‬
هەروەها‮ “‬محەمەد سەدر‮” ‬كە حكوومەتی‮ ‬ئەوكاتی‮ ‬عێراق داوای‮ ‬كرد فتوابدات كە شەڕ‮ ‬لە دژی‮ ‬كورد لە شۆڕشی‮ ‬ئەیلول جیهادە،‮ ‬كەچی‮ ‬زۆر بە‮ ‬ڕاشكاوی‮ ‬رەتی‮ ‬كردەوە‮. ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬جێگای‮ ‬تێڕامانە لەم سەردەمەی‮ ‬دونیای‮ ‬كرانەوە و پێشكەوتندا لە سێ كات و شوێنی‮ ‬جیاوازی‮ ‬كوردستان شەڕی‮ ‬كورد كراوە و دەكرێت بە چەكی‮ ‬ئاین‮: ‬بۆ نموونە‮:‬
1-‬لەدوای‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬گەلانی‮ ‬ئێران لەساڵی‮ ‬1979‮)‬ جمهوری‮ ‬ئیسلامی‮ ‬ئێران بۆ لەناوبردن و سەركوتكردنی‮ ‬كوردی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬كوردستان سورەی‮ (‬نسر‮)‬ی‮ ‬بەكارهێنا‮!‬
2-‬لە كۆتاییەكانی‮ ‬هەشتاكانی‮ ‬سەدە رابردوو،‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعسی‮ ‬عەرەبی‮ ‬بە سورەتی‮ ‬ئەنفال سەدان هەزار هاووڵاتی‮ ‬كوردیان بێ سەر و شوێن كرد و هەتا ئێستاش زۆرینەیان هەر روفاتیشیان نازانرێت لەكوێ‮ ‬یە‮!‬
3-‬توركیاش بۆ داگیركردنی‮ ‬ئەو ناوچە بچووكە ئازادكراوەی‮ ‬رۆژئاوای‮ ‬كوردستان پەنای‮ ‬بردە بەر سورەتی‮ (‬فتح‮) ‬كە زیاتر لە هەشتا هەزار مزگەوتی‮ ‬توركیا ئەو سورەتە خوێندراوە بە مزگەوتەكانی‮ ‬ناوچە كوردیەكانیشەوە بۆ هێرشی‮ ‬سەر رۆژئاوا‮!‬
جا نازانین پیاوانی‮ ‬ئاینی‮ ‬بەگشتی‮ ‬و پیاوانی‮ ‬ئاینی‮ ‬كورد چ كاتێك دێنە وەڵام بۆ ئەم زوڵمە لە كورد دەكرێت بەچەكی‮ ‬ئاین وەك گەلیكی‮ ‬دوور لە دین مامەڵەی‮ ‬لەگەڵ دەكرێت،‮ ‬كە ئەگەر هەر لە بەر نەتەوەی‮ ‬كوردیش نا بەڵكو لەبەر خودی‮ ‬ئاینەكە خۆی‮ ‬كە ئایا‮: ‬ئایین لەگەڵ ئەم بەكارهینانی‮ ‬سورەتانەیە‮ ‬یان نا بۆ زوڵمكردن و لەناوبردنی‮ ‬كورد‮! ‬چونكە لە نەبوونی‮ ‬وەڵام و هەڵوێست لەبەرانبەر بەكارهینانی‮ ‬ئەو سورەتانە،‮ ‬رازی‮ ‬بوون دیارە و دەخوێندنریتەوە‮!‬