راپۆرت‮: ‬فاتیح بەرزنجی
بەنزینی‮ ‬كوالیتی‮ ‬خراپ و‮ ‬غازی‮ ‬ئوتومبێل هاووڵاتیانی‮ ‬نیگەران كردووەو و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم دەكەن هەرچی‮ ‬زووە بەدواداچوون بۆ وێستگەكانی‮ (‬بەنزین و‮ ‬غازی‮ ‬ئوتومبێل‮) ‬بكەن،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬هەم بەنزینی‮ ‬كوالیتی‮ ‬نزم هەمیش‮ ‬غازی‮ ‬كوالیتی‮ ‬خراپی‮ ‬ئوتومبێل زیان بەئوتومبێلی‮ ‬هاووڵاتیان دەگەیەنن و هەر زوو لەلایەن‮ (‬قامیقامیەتی‮ ‬هەولێر و دهۆك و سلێمانی‮) ‬لە ماوەی‮ ‬دوو مانگی‮ ‬رابردوودا بەدواداچوونیان بۆ‮ ‬غازی‮ ‬ئوتومبێل كرد و هەڵمەتی‮ ‬فراوانیان بۆ داخستنی‮ ‬ئەو وێستگانەی‮ ‬كە سیستمی‮ ‬غازی‮ ‬ئوتومبێلیان لەناو وێستگەی‮ ‬بەنزین داناوەبەبێ ئەوەی‮ ‬رەچاوی‮ ‬مەرج و رێنماییەكان بكەن بەمەبەستی‮ ‬ئێمە بۆ ئەو بابەتە وەك رۆژنامەی‮ ‬خەبات ئەو بەدواداچوونەمان ئەنجامدا‮.‬
‮”‬نەبەز عەبدولحەمید‮” ‬قایمقامی‮ ‬قەزای‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەولێر روونیكردەوە‮: ‬هەركەسێك ئەگەر نیازی‮ ‬دانانی‮ ‬وێستگەیەكی‮ ‬غاز‮ ‬یاخود بەنزینی‮ ‬هەبێت ئەوا پێویستە سەردانی‮ ‬لایەنە پەیوەندیدارەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم بكات و بە فەرمی‮ ‬داوای‮ ‬دانانی‮ ‬وێستگەی‮ ‬غاز بكات،‮ ‬بەداخەوە چەند كەسێكی‮ ‬بازرگان دەستیان بەدانانی‮ ‬سیستمی‮ ‬غازی‮ ‬ئوتومبێل كردووە،‮ ‬بۆیە هەڵمەتێكمان بۆ داخستنی‮ ‬ئەو شوێنانە ئەنجامدا،‮ ‬دیارە ئەو كەسانە بەبێ ئەوەی‮ ‬رەچاوی‮ ‬مەرج و رێنماییەكان بكەن ئەو كارەیان ئەنجامداوە و گوێیان بە دەرهێنانی‮ ‬مۆڵەت نەداوە،‮ ‬لەهەمان كاتیش بەستنی‮ ‬سیستمی‮ ‬غازیش ئەگەر بەپێی‮ ‬مەرج و رێنماییەكان نەبێت ئەوا مەترسی‮ ‬بۆ سەر گیانی‮ ‬شوفێران و سەرنشینان دروستدەكات و زۆربەی‮ ‬ئەو شوێنانە كەل و پەلی‮ ‬ئێرانیان بۆ ئوتومبێلەكانیان بەكار هێناوە و كەس نازانێت چۆن دروستكراوە،‮ ‬بۆیە بڕیارماندا كە هەر هەموویان دابخەین و بەپێی‮ ‬ئەو ئامارەی‮ ‬كە تۆماركراوە،‮ ‬ئەمساڵ‮ ‬16 ‮ ‬رووداوی‮ ‬ئاگر كەوتنەوەی‮ ‬ئوتومبێل لە هەولێر بەهۆی‮ ‬سیستمی‮ ‬غازی‮ ‬ئوتومبێلەوە بووە و پێنج لەو ئوتومبێلانە بەتەواوی‮ ‬سووتاون و دوو شوفێریش بۆ چارەسەركردن رەوانەی‮ ‬نەخۆشخانە كراون،‮ ‬بۆیە پێویستە لەسەر ئەو بازرگانانەی‮ ‬كە سیستمی‮ ‬غازی‮ ‬ئوتومبێل دادەنێن‮ ‬رەچاوی‮ ‬مەرج و رێنماییەكان بكەن‮.‬
هەركەسێك بەبێ هەبوونی‮ ‬مۆڵەت و‮ ‬
پابەندنی‮ ‬رێنماییەكان نەبێت ئەوا شوێنەكەی‮ ‬دادەخرێت
دواتر عەمید‮ “‬شوان رەواندزی‮” ‬بەڕێوەبەری‮ ‬بەرگری‮ ‬شارستانی‮ ‬هەولێر روونیكردەوە‮: ‬دەبێ بازرگانان و ئەوانەی‮ ‬كەسیستمی‮ ‬غازی‮ ‬ئوتومبێل دادەنێن لەسەرەتادا پێویستە داوای‮ ‬مۆڵەت بكات و پابەندی‮ ‬مەرج و رێنماییەكان بێت،‮ ‬لە هەڵمەتێكدا بەهاوكاری‮ ‬و هەماهەنگی‮ (‬قایمقامیەتی‮ ‬قەزای‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەولێر‮) ‬توانرا‮ ‬16 ‮ ‬شوێن دابخرێت،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬پابەندی‮ ‬مەرج و رێنماییەكان نەبوون و ئەو كەل و پەلانەی‮ ‬كە لەو سیتمی‮ ‬غازیەدا كە هەیە هیچیان كوالیتیان وەكو پێویست نین و مەترسی‮ ‬بۆسەر گیانی‮ ‬شوفێران دروستدەكات‮.‬
راو سەرنجی‮ ‬ژمارەیەك لە هاووڵاتیانمان وەرگرت
‮”‬سەید عەباس‮” ‬فەرمانبەر گوتی‮: ‬دانانی‮ ‬سیستمی‮ ‬غازی‮ ‬پرۆژەیەكی‮ ‬زۆر دڵخۆشكەر بوو بۆ ئەو هاووڵاتیانەی‮ ‬كە حەز بەدانانی‮ ‬سیستمی‮ ‬غازی‮ ‬ئوتومبێل دەكەن،‮ ‬پێویستە پابەندی‮ ‬مەرج و رێنماییەكانی‮ ‬حكوومەت بن بۆئەوەی‮ ‬گیانی‮ ‬ئێمەی‮ ‬هاووڵاتیان پارێزراو بن‮.‬
‮”‬سالار عەلی‮” ‬فەرمانبەر گوتی‮: ‬ئەگەر هاتوو ئوتومبێل و شوفێر‮ ‬پابەندی‮ ‬مەرج و رێنماییەكان بن،‮ ‬ئەوا هیچ كەس دووچاری‮ ‬رووداوی‮ ‬مەترسیدار نابێت‮.‬
خاوەنی‮ ‬شوێنی‮ ‬سیستمی‮ ‬غازی‮ ‬ئوتومبێل قسەی‮ ‬خۆیان هەیە
‮”‬سابیر”خاوەنی‮ ‬شوێنی‮ ‬سیستمی‮ ‬ئوتومبێل گوتی‮: ‬ئێمە هەموو كاتێك حەزدەكەین كەپابەندی‮ ‬رێنماییەكان بین و ئەو‮ ‬غازەی‮ ‬كە دەیهێنین كوالیتی‮ ‬بەرزەو جێگەی‮ ‬مەترسی‮ ‬نییە‮.‬
‮ “‬لوقمان‮” ‬خاوەنی‮ ‬شوێنێكی‮ ‬دیكەبوو گوتی‮: ‬ئێمەش لەگەڵ ئەوەین كە هەموو شوێنەكانی‮ ‬سیستمی‮ ‬غازی‮ ‬ئوتومبێل پابەندی‮ ‬مەرج و رێنماییەكان بن،‮ ‬تا گیانی‮ ‬هاووڵاتیان مەترسیدار نەبێت و هەوڵدەدەین‮ ‬غازی‮ ‬كوالیتی‮ ‬بەرز بهێنین‮.‬