خهبات: هاوكار كەڵهوڕی:-
ئاوێزان عوسمان خانمە هونەرمەندێكی شێوەكارە ، لەسلێمانی لەدایك بوە و لە قۆناغەكانی خوێندنی ناوەندی خولیای هونەری شێوەكاری بووە، لەدەرفەتێكدا بەپێویستمان زانی دیمانەیەكی لەگەڵ ئەنجام بدەین، كەبەمشێوەیە وەڵامی داینەوە.
❊ كێ ئاوێزانی شێوەكاری دروست كرد، یان خۆت خۆتت دۆزیەوە؟ كێ بەهێزترین پاڵپشتیتە بۆ هونەرەكەت؟
خۆم خۆمم دروست كرد و خۆم دۆزیەوە و گرینگیم بەتواناكانی خۆمدا، سۆزەی خوشكم پاڵپشتیەكی زۆر بەهێزم دەكات.
❊گەر بیرت بێت یەكەم وێنە چی بوو كێشات؟
وێنەی نەخشەی كوردستان بوو زۆر بەباشی كێشام بەو وێنەیە دركم بەوەكرد توانای وێنەكێشانم باشە.
❊ ئامانج و خەونی گەورەت چییە؟
تا ئێستا بەشداری چەند پێشانگات كردۆتەوە؟ هیچ كات خەڵاتت وەرگرتووە؟
بەشداری چەند نمایشێكی هاوبەشی شیوەكاریم كردووە لە ناوەوە و دەروەی كوردستان و چوار خەڵاتی ڕێزلێانم پێ بەخشراوە.
❊ چ شتێك هێزت پێ دەبەخشێت؟
ئەو كارەهونەریانەی ئەكێشم هەموی بەركەوتنەكانی ژیانی خۆم و كۆمەڵگاكەمن، كەسایەتییەكی تایبەت بەخۆمم هەیە ئەوەش وای لێكردوم كۆڵ نەدەم لەبەدی هێنانی خەونەكانم ، زیاتر گرینگی بەوە ئەدەم كەخۆم ئەمەوێت و هەوڵیشی بۆئەدەم.
❊ كچ بوون سەختی یان ئاسانكاری بۆكاری شێوەكاریت دروست كردووە؟
كچ لەبواری هونەریدا كار بكات هیچ ئاسان نییە چونكە بەربەستی زۆری بۆ دێتەپێش، بەڵام ئەستەمیش نییە ئەبێ ئیرادەی بەهێزبیت و بروای بەخۆی بێت.
❊ شێوەكاری چی بە ئاوێزان بەخشێوە؟ ئەی چی لێ سەندیتەوە؟
هونەری شێوەكاری توانای دەڕبین و بروابەخۆبون و خۆشەویستی بینەری تابلۆكانمی پێ بەخشیوم.
❊ پێناسەی خۆت بەیەك وشە بكە؟
عیناد ، دڵناسك.
❊ ئەو ستایلەی ئیشی پێ دەكەی ناوی چییە؟
سوریالیزم
❊ بۆچی سوریالیزم؟
ئیشكردن بەو رێبازە هونەریە جۆرە دەربڕینێكم پێ ئەبەخشێ كە بەوتن بۆم دەرنابڕیت.
❊ گرینگترین پەیام بتەوێ بە شێوەكاری بیكێشی چ پەیامێكە؟
پەیامی ئاشتی.
❊ كەی سوریالی لە تۆدا سەری هەڵدا؟
نازانم سوریالی لەكەیەوە لەمنا دروست بووە زیاتر بینی ژیانی خۆمە و كردوومە بە ئیش و بۆماوەی شەش ساڵە بە سریالی كاردەكەم.
سهرهتا هزرو هونهر ئاوێزان عوسمان: ئاسان نییە كچ لەبواری هونەریدا كار بكات، بەڵام ئەستەمیش نییە...









