خه‌بات‮: ‬سەرهەنگ نەجمەدین:-
لەكارو چالاكییەكانی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬ئەربیل ماراسۆن كەساڵانە ئەم رێكخراوە‮ ‬گەورەترین ماراسۆنی‮ ‬نێو دەوڵەتی‮ ‬لەهەولێری‮ ‬پایتەختی‮ ‬كوردستان بۆ هەموو تەمەنەكان لەسەر ئاستی‮ ‬كوران وكچانی‮ ‬ناوەوە و دەرەوەی‮ ‬وڵات رێكدەخات‮.‬
‮ ‬رۆژی‮ ‬هەینی‮ ‬بەرواری‮ ‬25/10 لەشاری‮ ‬هەولێر بەبەشداری‮ ‬زیاتر لە3000 هەزار وەرزاشوانی‮ ‬نێو خۆیی‮ ‬وبیانی‮ ‬هەشتەمین ماڕاسۆنی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەولێر سەركەوتووانە بەرێوەچوو،‮ ‬لە ماڕاسۆنەكەدا ژمارەیەكی‮ ‬یەكجار زۆری‮ ‬ئارەزوومەندان و وەرزشوانانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ناوەوەو دەرەوەی‮ ‬وڵات بەشداریان تێدا كردبوو،‮ ‬لەنێویاندا رێزدار نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەشداری‮ ‬ماڕاسۆنەكەی‮ ‬كرد و توانی‮ ‬ماوەی‮ ‬4 كیلومەتر لەگەڵ بەشداربووانان‮ ‬ڕابكات‮.‬

پێویستە بگوترێ بۆیەكەمین جارە لەماوەی‮ ‬بەرێوەچوونی‮ ‬هەشتەمین ماراسۆنی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەولێر سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەشداری‮ ‬بكات‮ ‬،‮ ‬بێگومان بەشداریكردنی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان خۆی‮ ‬لەخۆیدا بووە فاكتەرێكی‮ ‬گرینگ و پاڵپشت بۆ هەموو بەشداربووانانی‮ ‬ئامادەبووی‮ ‬ماڕاسۆنەكەكە داهاتوودا‮ ‬خەڵك زیاتر ئارەزووی‮ ‬بەشداری‮ ‬كردن بكەن،‮ ‬ماوەی‮ ‬ڕاكردنی‮ ‬ماڕاسۆنەكە بریتی‮ ‬بوولە‮ ‬42كم،‮ ‬12كم،‮ ‬4 كم‮ .‬
ئەنجامی‮ ‬كۆتایی‮ ‬ڕاكردنی‮ ‬42 كم لەسەر ئاستی‮ ‬كوڕان‮:‬
ئیساك ئەپرۆپ پلەی‮ ‬یەكەم لەوڵاتی‮ ‬كینیا
جەعفەر مورادی‮ ‬پلەی‮ ‬دووەم لەوڵاتی‮ ‬ئێران
عەبدولعەزیز ئەهیندا پلەی‮ ‬سێیەم لەوڵاتی‮ ‬مەغریب
ئەنجامی‮ ‬ڕاكردنی‮ ‬42 كم لەسەرئاستی‮ ‬كچان‮:‬
فیهین كیتۆ پلەی‮ ‬یەكەم لەوڵاتی‮ ‬كینیا
ئامال خدر پلەی‮ ‬دووەم لەشاری‮ ‬كەركوك
كاتیس دوتكۆ پلەی‮ ‬سێیەم لەوڵاتی‮ ‬ئەمریكا
ئەنجامی‮ ‬ڕاكردنی‮ ‬12 ‮ ‬كم لەسەر ئاستی‮ ‬كچان‮:‬
فرهناز سدیق پلەی‮ ‬یەكەم لەوڵاتی‮ ‬ئێران
بوشرا رەئووف پلەی‮ ‬دووەم لەوڵاتی‮ ‬ئێران
سارا سالار پلەی‮ ‬سێیەم لەشاری‮ ‬بەغدا
ئەنجامی‮ ‬ڕاكردنی‮ ‬12 كم لەسەر ئاستی‮ ‬كوڕان‮: ‬
ئەحمەد سوڵتان پلەی‮ ‬یەكەم
زانیار بەختیار پلەی‮ ‬دووەم
مەحمود ئەحمەد پلەی‮ ‬سێیەم‮ ‬
فرسەت سۆفی‮ ‬پارێزگاری‮ ‬هەولێر لەبارەی‮ ‬بەشداریكردنی‮ ‬لەهەشتەمین ماڕاسۆنی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەولێر ناوبراو بۆ دەزگا‮ ‬ڕاگەیاندنەكان‮ ‬ڕایگەیاند‮: ‬ئەمڕۆ سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان رێزدار نێچیرڤان بارزانی‮ ‬بەخۆشحاڵیەوە بەشداری‮ ‬لەماراسۆنەكە كرد‮ ‬،‮ ‬لەپاڵ بەشداری‮ ‬كردنی‮ ‬بەرێزیان خەڵكێكی‮ ‬زۆر بەتایبەتی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬كەگیانی‮ ‬وەرزشییان هەیە لەم ماڕاسۆنە بەشداربوون،‮ ‬ئێمە سوپاسی‮ ‬رێكخەرانی‮ ‬ماڕاسۆنەكە دەكەین كەبۆتە نەریتێكی‮ ‬ساڵانە لەپایتەختی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەبەشداری‮ ‬هەموو چین و توێژەكان بەبێ جیاوازی‮ ‬پلە‮ ‬وپۆست‮ ‬هەموومان پێكەوە لەرۆژەدا‮ ‬ڕاكەین‮ ‬،‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ماڕاسۆنەكە خۆی‮ ‬لەخۆیدا پەیامێكی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و تەبایی‮ ‬و لەیەكترقبوڵكردنە،ئێمە هەمیشە هانی‮ ‬ئەم جۆرە بۆنەیە دەدەین لەنێو خەڵكی‮ ‬كوردستان پەرە و بایەخیزیاتری‮ ‬پێبدرێت‮.‬
لەكۆتایی‮ ‬مەراسیمی‮ ‬ماڕاسۆنەكەدا خەڵات ودیاری‮ ‬بەسەر سەركەوتووان دابەشكرا‮.‬