خەبات: سولین سلێمان:-
هونەرمەند فاخیر زوبێر لە چاوپێكەوتنێكدا بۆ خەبات دەڵێت:لە ساڵی 1989 لە وڵاتی ئێران لە شاری كەرەج لە دایكبووم ، من خۆم خەڵكی بارزانم ، بەڵام ئێستا بەهوی سەرقاڵیم بە كاری هونەری چەند كارێكی تر لە هەولێر نیشتەجێم، دواتر لە1995 گەراینەوە كوردستان، لە ساڵی2011 دەستم بە كاری هونەری كردوە، یەكەم ڤیدیۆ كلیپی من گۆرانیەك بوو كە پێكەوە لە گەڵ هونەرمەند رێواری برام لە ساڵی 2012 بە ناوی خۆشم دەوێی بڵاومانكردەوە، لەرووی پشگیریەكەیەوە دەڵێت:یەكەم كەس كە زۆر پشتگیریی من دەكات باوكی ئازیزمە، چ لە رووی ماددی بێت یان مەعنەوی بێت ئەو هەمیشە هیواو پشتگیریی من بووە چونكە ئەگەر باوكم نەبا ئێستا من هونەرمەند نەدەبووم.
لە پرسیارێكدا كە بۆچی تا ئێستا تەنها بە دوێت لەگەڵ برای رێوار دەركەوتووە؟
لە وڵامدا دەڵێت: من بەوە ناڵێم دوێت بەڵكو ئەمە ستایلێكی تایبەت بە ئێمەیە كە پێكەوە گۆرانی بڵێین و پێكەوە دەركەوین لە هەموو ڤیدیۆ كلیپەكاندا، كە شێوازی خۆم و لەگەڵ ستایلیPopی براكەم تێكەڵمان كردووە، لە بەرنامەمدا هەیە كە دوێت لەگەڵ هونەرمەندی تریش بكەم ، هەروەها بەرهەمییێكی تر كە كارمان لەسەری كردووە ،گۆرانییەكە تایبەتە بە شەهیدو ئەنفال،كە تێكستەكەی لەلایەن مامم ەوە بۆی دانراوە ئاوازەكەشی لەلایەن خۆم دانراوە،هەروەها گۆرانییەكی تریش لە بەرنامەماندا هەیە كە بە دوێت هەر لەگەڵ هونەرمەند ڕێواری برام كە بە شێوازی ستایلی Pop بڵاودەبێتەوە،كە تێكست و ئاوازی لەلایەن خۆمەوە بۆی دانراوە، ئاشكراشی كردو: زۆر سەرسامی دەنگی هونەرمەند “محسوم قورمزی”م كە هەر لە تەمەنی منداڵییەوە تاوەكو ئێستاش گوێی لێ دەگرم، هەروەها زۆر حەز بە ژەنینی ئامێرێی موزیكی ساز دەكەم چونكە لەگەڵ ستایل و شێوازی من دەگونجێت، هەروەها خۆشم ئەیژەنم.
لە پرسیارێكدا كە ئایا دەتوانرێت لە كوردستان هونەر وەك پیشە سەیر بكرێت؟
لەوەڵامدا دەڵێت: لە كوردستان باورناكەم هونەر بۆ هیچ هونەرمەندێك بوبێت بە پیشە، چونكە هونەر بۆ من تەنها حەزو خولیا بووە، نەك وەكو پیشە، چونكە ئێستا هیچ داهاتێكم لە هونەر لێ بەدەست نەهێناوە ،تەنها خۆشەویستی هەوادارەكانم بەدەست هێناوە كە ئەمیش زۆر گرنگە بۆمن، ئاماژەی بەوەش داو دەڵێت: لە بەرنامەماندا هەیە كە ئەلبومێك بڵاوبكەینەوە لەگەڵ رێواری برام كە لە 5 گۆرانی پێكهاتووە 5 گۆرانیان بە زاراوەی بادینی وە 5 گۆرانی تریش بە زاراوەی سۆرانی لە خۆ دەگرێت، گوتیشی؛ ڤیدیو كلیپەكانم بۆ ئەو روداوە باوانەیە كە بەسەر كۆمەڵگاكەماندا هاتووە، لە پرسیارێكدا كە ئایا تا ئێستا هیچ كۆنسێرتێك ئەنجام داوە؟ لە وڵامدا دەڵێت: لە ساڵی 2013 دوو كۆنسێرتمان ئەنجام دا كە یەكێكیان لەشاری هەولێر لە دوكان بە بەژداری چەندین هونەرمەندی ناوداری كورد وەك نازدار و ئەیوب عەلی و چەندانی تر، وە لە داهاتوودا لە بەرنامەمدا هەیە كۆنسێرتێك ئەنجام بدەین لە هەموو پارێزگاكانی كوردستان،لە بارەی نوێترین كارو بەرهەمەكانی یەوە دەڵێت: دوای مانگی10 ڤیدیۆ كڵیپێكی تایبەت بەخۆم بڵاودەبێتەوە كەلە تێكست و ئاوازی هونەرمەند ئەفشین شوكرییە، لەكۆتایی پەیامەكەیدا دەڵێت: داوای لێبوردن لە گشت هەوادارەكانم دەكەم كە كەم دەردەكەوم ، وە لە دروستكردنی بەرهەمی تازە كەمێك درنگ دەدردەكەوم هۆكاری ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی من دەمەوێت هەمیشە بەرهەمەكانم بە جوانترین شێوە پێشكەش بە هەوادارەكانم بكەم هۆكاری تریش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی كە من سپۆنسەرەكانم لە دەست دا وە نەماوە، ئێستا خەرجی گشت ڤیدیۆ كڵیپێكەكانم لە ئەستۆی خۆمە ، بەڵام بەوزووانە دەنگی من بە كۆمەڵێك بەرهەمییێكی زۆر جوان دەگەرێمەوە بەر گۆێی بیسەرو گوێگرەكانم.









