خهبات: كاروان محەمەد سینۆ:-
هەروەك پێشتر شەش رۆژ لەمەوپێش لە میانەی یادوەری دووەم ساڵیادی داستانی پردێ باسمان كردە.. خیانەتی رۆژی 16ی ئۆكتۆبەری2017 لەسەر دەستی تاقمێكی خیانەتكار و كاڵفام و خاك فرۆش بەڕادەست كردنی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوی ئیدارەی هەرێم، بووە ئەگەری شكاندیی شكۆمەندی تەواوی خەڵكی كوردستان و تەواو ئەزموونی هەرێمی كوردستانیان خستە ژێر ركێڤی رژێمی داگیركەر و عەقڵیەتی شۆڤینی تایفەگەری و میلیشیا و چەكدارانی سەر بە ئەجندایەكی ئەقلیمی.
هەڵبەت ئەگەر ئەو رێكەوتنەی تاقمی خیانەتكار و كاڵفام و خاك فرۆش نەبوایە، هەرگیز رژێمی عێراق و ئەجندای داگیركەران جورئەتی ئەوەیان نەدەبوو هێڕش بكەنەسەر كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و ئەوسا دۆستانی خەڵكی كوردستانیش پشتگیرییان لە ریفراندۆم و هەڵوێست و ئیرادە و بڕیاری خەڵكی كوردستانیان دەكرد. بەڵام پێشمەرگەكانی پارتی و بارزانی و ئەو پێشمەرگە نیشتمان پەروەرانەی كە نەعلەتیان لە خیانەكاری كردبوو، بەواقع حاڵی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر رازی نەبوون و شێرانە سینگی خۆیان كردە قەڵغان و سوپەری پاراستنی خەڵك و خاكی هەرێمی كوردستان. بۆیە ئێمەش ساڵانە یادی ئەم داستانە قارەمانە دەكەین وەكو سومبولی گەڕاندنەوەی ئەو شكۆمەندییەی كە تاقمی خائین و خاكفرۆش و كاڵفام بە رێكەوتنب خیانەتكاری 16ی ئۆكتۆبەر 2017 شكاندبوویان.
پاش یادكردنەوەی داستانی پردێ هەفتەی رابردوو، ئەمڕۆ یادی سێ داستانی دیكە دەكەین لە داستانەكانی شەرەفمەندی و قوربانیدان و فیداكاری و خەباتی پێشمەرگەكانی پارتی و بارزانی، كە بوونە خاڵی وەرچەرخان و تەپڵی سەركەوتنی پێشمەرگەی كوردستان بەسەر داگیركەراندا، ئەویش هەرسێ داستانی سحێلا و مەحموودییە و تەلسقوف، كە ئەم سێ داستانە لەیەك كاتدا و لە سێ میحوەری جودا بەرپا ببوون، داستانی فیداكاری و قوربانیدان بوون، رۆژی بەرگری و پاراستنی خاك و خەڵكی كوردستان بوون. كە داگیركەرانی كوردستان بە رێكەوتن و رەزامەندی و چاوساغی تاقمی خیانەتكاری 16ی ئۆكتۆبەر هێڕشیان هێنابووە سەر خاك و خەڵكی هەرێمی كوردستان.
وەكو پێشتر ماسمان كردووە، پاش رێكەوتنی خیانەتكارییەكەی 16ی ئۆكتۆبەری 2017،سەرەتا میلیشیا شۆڤینی و تایفەگەری بەغداو و میلیشیا مەزهەبی و تایفگەرییەكانی سەربە وڵاتێكی ئەقلیمی، بە چاوساغی و دەستكێشی تاقمی خیانەتكاری 16ی ئۆكتۆبەر، هێرشیان كردە سەر شاری كەركووك و داگیریان كرد. دواتر بڕیاریاندا كە هێرش بكەنە سەر تەواوی هەرێمی كوردستان و تەنانەت ئەزموونی هەرێمی كوردستان لەناو ببەن. بۆیە لە 20ـی10ـی2017 بەرەو هەولێری پایتەختی كوردستان هێرشیان كرد، بەڵام هەرلەرێگادا لە شارۆچكەی پردێ پێشمەرگە گیان لەسەردەست و فیداكارانی كوردستان سەنگەری شەڕەف و كەرامەت و بەرگری خاك و خەڵكی كوردستانیان دامەزران و بە سەرپەرشتی خودی جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی بڕیاری “كوردستان یان نەمان” درا.
لەشەڕیكی كەم وێنەدا و بەبەركارهێنی هەمووچەكێی قورسی سەردەمیانە لە لایەن داگیرگەرانەوە، پێشمەرگە سەركەوتنێكی مەزنی بەسەر داگرگەراندا تۆماركرد، هاوشێوەی سەركەوتنەكانی زۆزك و هەندرێن، گەلی زاویتە و قەنتارا،لۆمان و كۆڕێ و..و..و..هتد كە بەدرێژایی مێژوو لەسەر دەستی پێشمەرگەكانی پارتی و بارزانی تۆمار كراون. ئینجا پاش ئەوەی داگیركەران لە داستانی پردێ شكستیان هێنا و زەبری پۆڵانی و كەمەرشكێنی پێشمەرگەی راستەقینەی كوردستانیان بەركەوت و لە میحوەری پردێ هیوا و ئاواتەكانیان لە گۆڕنران و زانییان كە ئەم میحوەرە سەنگەری مەرگە بۆ ئەوان و ناتوانن رووبەرووی پێشمەرگەی پارتی و بارزانی ببنەوە، هێرشەكەیان راگرت و داوای گفتۆگۆیانكرد. ئینجا بیریان لەوە كردەوە كە لەمیانەی گفتوگۆكاندا، بەشێوازێكی دیكە و لە شوێن و میحوەرێكی دیكە هێڕش بكەن و كوردستان بخنكێنن و ئەزموونی كوردستان لەناو بەرن. بۆیە سەرلەبەیانی رۆژی 26ـی10ـ2017 داگیركەران بەهێزێكی زۆرگەورەی سەربازی و میلیشیای شۆڤینی و تایفەگەری ناو عێراق و دەروەی عێراق بە چەكێكی زۆر و قورس و بەهێز و نوێ، بە پاڵپشتی تۆپخانە و مەوداگری رصد سوپای دەوڵەتێكی ئەقلیمی، داگیرگەران لە هەمان كاتدا…لە سێ میحوەری جودا هێڕشیان كردەسەر هێلەكانی بەرگری هێزكانی پێشمەرگە لە میحوەری مەحموودییە باكوری رۆژاوای سنووری عێراق/سوریا و میحوەری سحێلا هێلی بەرگری سەر زێی دیجلە باكوری رۆژاوای سنووری عێراق/سوریا هەروەها لە میحوەری تەلسقوف رێگای موسڵ/ دهوك. نیاز و ئەمانجی ئەمجارەی داگیركەران،هێرشێكی گەورەبوو لەسێ محوەرەوە و لەیەك كاتدا بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگەی شەپرزە و بڵاوە بكەن و شاری دهۆك داگیر بكەن و لەسنووری روژاڤای كوردستانەوە بگەن بە خاڵی سنوری هەرێمی كوردستان/ زاخۆ – توركیا لە ئیبراهیم خەلیل و فیشخابوور بۆ ئەوەی هیچ نەبێ داگیركەران و وڵاتانی هاوسێ بتوانن بە هەموو شێوازێك لە هەرچوار لاوە گەمارۆی كوردستان بدەن و ئەزموونی هەرێمی كوردستان بخنكێنن و دواتر لەناوی ببەن. بەڵام ئەمجارەش وەك هەموو جارێك، پێشمەرگەكانی پارتی و بارزانی پێشمەرگە گیانفیداكانی خاك و خەڵكی كوردستان ئەوانەی واقعی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەریان رەت كردبووەوە، “خۆیان نەچەماند” و سینگ و سەری بەرزیان كردە قەڵغان و نیشانەی خۆڕاگری و بەرگری و قوربانیدان لە پێناوی پاراستنی خاك و خەڵكی كوردستان و گەڕاندنەوەی شكۆمەندی خەڵك و هەرێمی كوردستان. بەم شێوەیە سەنگەری مان و نەمانیان دامەزران، لەوێش میحوەری سحێلا و میحوەری عێن عوزێر – مەحموودییە و تەلسقوف بڕیارری”كوردستان یان نەمان”درا.
لە ئەنجامدا ئەمجارەش.. لەسحێلا و مەحموودییە و تەلسقوف گیانی پاكی شەهیدان و خۆراگری و بەرگری بێ وێنەی پێشمەرگەی كوردستان و ئیرادەی بەهێز و كاریزما و گیانی پێشمەرگایەتی سەرۆك مسعود بارزانی، ئەگەری سەرەكی بوون كە دیسان لەم سێ داستانەدا سحێلا و مەحموودییە و تەلسقوف هاوشێوەی داستانی پردێ پێشمەرگەی كوردستان سەركەوتنێكی مەزنی بەسەر داگیركەران تۆمار بكەن و زەرەر و زیانێكی گەورەی گیانی و ماڵی و سەربازی لە دوژمن بدەن و چەندین هەمەر و باجەر و كاتیۆشا و تانك و زرێپوێشیان شكاند، هەروەها ژمارەیەكی ئێجگار زۆری میلیشاكانی حەشدی شەعبی و چەكدرانی شۆڤینی كوژران و بریندرا بوون.
خەبات و فیداكاری و بەرخودانی پێشمەرگە قارەمانەكانی پارتی و بارزانی لەم شەڕ و داستانانەدا كە شەڕی مان و نەمان بوو، بوونە رۆژ و داستانی گەراندنەوەی شكۆمەندی خەڵكی كوردستان كە خیانەكارانی 16ـی ئۆكتۆبەری 2017 شكاندبوویان. داستانی سحێلا و مەحموودییە و تەلسقوف هاو شێوەی داستانی پردێ بەداستانەكانی پاراستنی خاك و خەڵكی كوردستان و داستانەكانی سەربەرزی و گەڕاندنەوەی شكۆمەندی خەڵكی كوردستان ئەژماردەكرێت و لە تۆماری مێژووی خەباتی بزاڤی رزگاری خوازی كوردستان و پارتی و بارزانی بۆ هەتا هەتا تۆماركرا.
لە ئەنجامدا هەرسێ داستانی سحێلا و مەحموودییە و تەلسقوف بێجگە لەوەی سەركەوتنێكی مەزن و مێژووی بوو بۆ پێشمەگە راستەقینەكانی كوردستان و پارتی و بارزانی، لەلایەكی دیكەشەوە مایەپوچیی و روورەشی و شەرمەزاری بۆ تاقمی خیانەتكار و كوردستان فرۆشانی 16ـی ئەئۆكتۆبەری 2017 مایەوە.
لەدووەم ساڵیادی سەركەوتنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە هەرسێ داستانی “سحێلا و مەحموودییە و تەلسقوف”، سوپاسی سەرۆك بارزانی و تەواوی سوارچاكانی بنەماڵەی بارزانی دەكەین كە وەك هەمیشە سینگی خۆیان كردبووە قەڵغانی پاراستنی ئەزموونی هەرێمی كوردستان،هەروەها سوپاسی هەموو ئەو پێشمەرگە قارەمانەی كوردستان دەكەین ئەوانەی بەشداریان كردبوو لە هەرسێ داستانی سحێلا و مەحموودییە و تەلسقوف كە هەرێمی كوردستانیان پاراست، سوپاسی هەموو ئەو خۆبەخش و پۆلیس و ئاسایش و كارمەندانی تەندروستی و فریاكەوتن و هەموو ئەو قارەمانانە دەكەین كە بەهەر شێوەیەك لە شێوەكان بەشدارییان كردبوو لە هەرسێ داستانی سحێلا و مەحموودییە و تەلسقوف…داستانی گەڕاندنەوەی شكۆمەندی خەڵكی كوردستان.
لەكۆتاییدا سەری رێز و نوازش دادەنوێنیین بۆ شەهیدانی هەرچوار داستانی پردێ و سحێلا و مەحموودییە و تەلسقوف ئێستا بوونی خۆمان لە چاو و خوێنی گەشی ئەواندا دەبینین، هەرشەكاوەبێت ئاڵای پیرۆزی كوردستان.









