خه‌بات: ساسان دەروێش‮- ‬هۆڵەندا‮:-‬
لە لای‮ ‬زۆربەی‮ ‬زۆرمان،‮ ‬وەرزی‮ ‬پاییز و‮ ‬ڕووتبوونەوەی‮ ‬دارەكان لە گەڵا و هەڵوەرینیان بۆ سەر خاك بە بەدبەختی‮ ‬و وێنەكردنی‮ ‬كۆچ و مردن و جێهێشتنی‮ ‬ئازیزانمان دەربڕیوە،‮ ‬بە پێچەوانەی‮ ‬هەر هەموومان شاعیر و نووسەر،‮ ‬لە دیدی‮ ‬خۆیەوە محەمەد عومەر عوسمان لە رەهەندێكی‮ ‬ترەوە بە روانینێكی‮ ‬دنیادیدەی‮ ‬جوان و ناسكی‮ ‬شاعیرانەی‮ ‬دەڕوانێتە وەرزی‮ ‬پاییز و گەڵا زەرد و وەریوەكانی‮ ‬سەر خاك،‮ ‬ئەمەش زۆر بە روونی‮ ‬لە دیوانە شیعری‮ ‬لە‮ ‬غوربەتا دەبینیتەوە،‮ ‬كە هەر‮ ‬یەك لە كۆپڵەكانی‮ ‬دنیایەك لە جوانی‮ ‬ئەو وەرزەی‮ ‬ساڵی‮ ‬پاییز پێناسە دەكات و دەڵێت ئەو رەنگەی‮ ‬لەم وەرزەدا دەردەكەون،‮ ‬رەنگی‮ ‬راستەقینەی‮ ‬سرووشتن،‮ ‬پڕن لە جوڵە و بەركەوتن،‮ ‬شاعیر هەمیشە ویستوێتی‮ ‬لەم روانگە جوانەی‮ ‬خۆی‮ ‬و تێكستی‮ ‬ژەنەڕاڵی‮ ‬پاییز پێمان بڵێ خۆزگە هەر چوار وەرزی‮ ‬ساڵ پاییز بووان،‮ ‬ئەم دەنگە لەنێوانی‮ ‬ساڵانی‮ ‬هەشتاكاندا وەك شاعیرێكی‮ ‬هاوچەرخ و بوێر بۆ سەردەمی‮ ‬خۆی‮ ‬دەركەوت لەبندەستی‮ ‬كورد لەژێر رژێمێكی‮ ‬زاڵمی‮ ‬دژ بە كورد و كوردستان كە هەموو شت‮ ‬یاساغ‮ ‬بوو،‮ ‬زمان كلۆمدراو بوو لە نیشتمانێكی‮ ‬نامۆدا واتە لە‮ ‬غوربەتا،‮ ‬شیعرەكانی‮ ‬كاریگەری‮ ‬زۆریان هەبوو لەسەر گەنجاون و لاوانی‮ ‬شارەكەدا،‮ ‬لەوكاتەدا لە دوای‮ ‬لەچاپدان و بڵاوكردنەوەی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬لە‮ ‬غوربەتا كە نامیلكەیەكی‮ ‬بچووكی‮ ‬بەرباخەڵ بوو چاپی‮ ‬یەكەمی،‮ ‬لەنێو قوتابیان و گەنجاندا دەستاودەستی‮ ‬دەكرد و چێژی‮ ‬دەبەخشییە ئازارەكانی‮ ‬ئەو زەمەنە پڕ‮ ‬لە خەمە،‮ ‬كە خۆی‮ ‬كارەكتەری‮ ‬بوو لە سیما و دڵی‮ ‬پڕ‮ ‬لە وشەی‮ ‬سەوز و پاراو بۆ پاییز و مرۆڤایەتی‮ ‬ئەشكی‮ ‬دەڕشت‮ ‬،‮ ‬هەر لەو زەمەنە پڕ‮ ‬جەنجاڵەدا‮ ‬،‮ ‬ڕەشبینی‮ ‬یەكێكە لە دیارترین چەمكەكانی‮ ‬شیعری‮ ‬هاوچەرخ،‮ ‬ئەم چەمكەش زۆر بەڕوون و ئاشكرا لە شیعرەكانی‮ ‬محەمەد عومەر عوسمان شاعیری‮ ‬هاوچەرخی‮ ‬كورد رەنگدانەوەی‮ ‬هەبوو دیارە لەژێر لایەنی‮ ‬دەروونی‮ ‬و ئەو بارودۆخەی‮ ‬ئەوكاتەی‮ ‬نیشتمان و كۆمەڵگەمان و خەفەكردنی‮ ‬ئارەزووە تایبەتییەكان و سەربەستی‮ ‬و ئازادی‮ ‬و دابڕان و تەنیایی‮ ‬و خۆ بە نامۆ زانین وای‮ ‬كردووە شاعیر زۆركات هانا بۆ مەرگ ببات‮ ‬یاخود ئارەزووی‮ ‬مردن بكات كە خۆیی‮ ‬دەڵێت،‮ ‬ئەگەر هاتوو بیستت خۆم كوشت بزانە كە نەمتوانیوە،‮ ‬شیعرێك بڵێم ئازارمی‮ ‬تیاجێهێشتووە‮. ‬

راكشان لەنێو تابووتی‮ ‬پاییز و‮ ‬مەرگدا چاوەڕوانكراو بوو
بە داخ و چاوی‮ ‬پڕ‮ ‬لە فرمێسك بۆ شاعیر و نووسەر و هاوڕێمان،‮ ‬ژەنەڕاڵی‮ ‬پاییز محەمەد عومەر عوسمان،‮ ‬لە سەمای‮ ‬شەوێكی‮ ‬پڕ‮ ‬لە با و هەڵوەرینی‮ ‬گەڵاكانی‮ ‬پاییز مەرگی‮ ‬خۆیی‮ ‬ئاوێتەی‮ ‬رەنگەكانی‮ ‬پاییز كرد،‮ ‬شەوی‮ ‬22ی‮ ‬ئۆكتۆبەری2019 ‮ ‬لە تەمەنی62 ‮ ‬ساڵیدا لە ماڵی‮ ‬خۆیدا لە گەڕەكی‮ ‬ئیسكان لە سلێمانی‮ ‬بە كارەساتێكی‮ ‬جەرگبڕ‮ ‬ماڵئاوایی‮ ‬لێ كردین،‮ ‬دواتریش پۆلیسی‮ ‬سلێمانی‮ ‬رایانگەیاند ئەو شاعیرە خۆی‮ ‬خنكاندووە و كۆتایی‮ ‬بە ژیانی‮ ‬خۆی‮ ‬هێناوە و هەر لە مەراسیمی‮ ‬بە خاكسپاردنی‮ ‬بە ئامادەبوونی‮ ‬كەسوكار و دۆست و هاوڕێكانی‮ ‬لە هونەرمەندان و رۆشنبیران و شاعیران لەسەر وەسیەتی‮ ‬خۆی‮ ‬كە زۆر گرێدراوی‮ ‬وەرزی‮ ‬پاییز بوو تابووتەكەیان بە گەڵای‮ ‬ئەم پاییزە داپۆشیبوو لەگەڵ دەربڕینی‮ ‬هاوخەمیی‮ ‬بۆ لەدەستدانی‮ ‬و ئەم كۆچەی‮ ‬لە گردی‮ ‬سەیوان لە شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬بە خاكی‮ ‬دایكی‮ ‬نیشتمانیان سپارد و لەنێو خاكدا كۆسار ئەحمەد‮ ‬غوڵام و كارزان عوسمان عەلی‮ ‬هونەرمەندان و لاو و گەنجی‮ ‬تازەپێگەیشتووی‮ ‬دەست و پەنچە رەنگینیانی‮ ‬لە هونەردا راچڵەكاند كە لە سەرەتای‮ ‬ڕاپەڕینی‮ ‬بەهاری‮ ‬ساڵی‮ ‬ 1991مەرگی‮ ‬خۆیان بەدەستی‮ ‬خۆیان سپارد بە نامۆبوون و هەر ژەنەڕاڵی‮ ‬پاییز خۆشی‮ ‬دەڵێت‮: ‬عومریشم بەفری‮ ‬بەرهەتاوێكە،‮ ‬هەر ئەبێ بەشوێن مردنا‮ ‬ڕاكا‮.‬

‮ ‬بەشێك لە وێستگەكانی ژیانی‮ ‬ژەنەڕالی‮ ‬پاییز
شاعیر و نووسەر،‮ ‬ژەنەڕالی‮ ‬پاییز،‮ ‬محەمەد عومەر عوسمان،‮ ‬خۆی‮ ‬دەڵێت‮: ‬داوای‮ ‬شیعرێكی‮ ‬سەوزم لێمەكە،‮ ‬بەهار لە عومری‮ ‬من بێ بەرییە،‮ ‬بڕوانە قژی‮ ‬ماش و برنجیم كە دەفتەرێكی‮ ‬كوێڕەوەرییە،‮ ‬شاعیر لە ساڵی 1957 لە گەڕەكی‮ ‬دەرگەزێنی‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬لەنێو بنەماڵەیەكی‮ ‬نیشتمانپەروەر چاوی‮ ‬بەدنیای‮ ‬پڕ‮ ‬لە خەم و نامۆبوون هەڵێناوە،‮ ‬خوێندنی‮ ‬سەرەتایی‮ ‬و ناوەندی‮ ‬و ئامادەیی‮ ‬هەر لە شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬تەواو كردووە،‮ ‬هەر لە سەرەتای‮ ‬لاوێتییەوە دەستی‮ ‬بە خوێندنەوەی‮ ‬پەرتووك و رۆژنامەكان كردووە لە ساڵی1975 ‮ ‬هەستی‮ ‬جوانی‮ ‬تێكەڵ بە شیعرنووسین و بڵاكردنەوەیان كردووە،‮ ‬ناوبراو وەك‮ ‬یەكێك لەو دەنگە شیعرییانەی‮ ‬كە توانی‮ ‬بە بەرهەمێكی‮ ‬كەم،‮ ‬بەڵام بە كاریگەریەكی‮ ‬زۆر لە بواری‮ ‬شیعری‮ ‬هاوچەرخی‮ ‬كوردیدا دەنگدانەوەیەكی‮ ‬باشی‮ ‬هەبێت،‮ ‬ئەویش ئەوە دەگەیەنێت،‮ ‬ئەم شاعیرە توانی‮ ‬لە رێگەی‮ ‬ئەو بەرهەمانەی‮ ‬بڵاوی‮ ‬كردوونەتەوە لە دووتوێی‮ ‬دیوانێكدا بە ناونیشانی‮ ‬لەغوربەتا‮ ‬ببێتە‮ ‬یەكێك لەو دەنگە شیعرییانەی‮ ‬جیاوازتر لە ئەزموونەكانی‮ ‬رابردوو‮. ‬ژەنەڕاڵی‮ ‬پاییز توانیی‮ ‬كۆمەڵێك شت تێپەڕێنێت،‮ ‬ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی‮ ‬شاعیر هەوڵی‮ ‬داوە لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬ئەو زمانە شیعرییەی‮ ‬هەیەتی‮ ‬لە شیعرەكانیدا‮ ‬ڕەنگبداتەوە‮. ‬ڕەنگدانەوەكەش بە جۆرێك بێت لە شیعرەكانیدا هەستی‮ ‬پێدەكەین،‮ ‬كۆی‮ ‬بەرهەمەكانی‮ ‬لە‮ ‬غوربەتا دا بۆ چەند جارێكیش چاپكراوەتەوە،‮ ‬تێكستی‮ ‬ژەنەڕاڵی‮ ‬پاییزیشی‮ ‬خستووەتە سەر،‮ ‬چەندین هۆنراوەشی‮ ‬كراوەتە گۆرانی‮ ‬و لەسەر زاری‮ ‬زۆر بە مانە لە عاشقانی‮ ‬شیعرەكانی‮ ‬بۆ هەمیشە دەگوترێتەوە،‮ ‬تا ئێستا دوو ماستەر لەسەر شیعرەكانی‮ ‬وەرگیراوە لە چوار نامەی‮ ‬دكتۆرا وەك سەرچاوەی‮ ‬سەرەكی‮ ‬بەكارهاتووە و شیعرەكانی‮ ‬بۆ چەندین زمانی‮ ‬زیندوو وەرگێڕدراون،‮ ‬نازناوی‮ ‬ژەنەڕاڵی‮ ‬پاییزی‮ ‬بۆ خۆی‮ ‬هەڵبژاردووە لە روانگەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬بە هەمیشەیی‮ ‬خەمی‮ ‬لە مرۆڤایەتی‮ ‬و‮ ‬ڕووتبوونەوەی‮ ‬گەڵای‮ ‬دارەكان و هەڵوەرینانی‮ ‬بە شیعر دەربڕیوە و زۆربەی‮ ‬شیعرەكانی‮ ‬ئاوێتەن بەو جوانیەی‮ ‬پاییز،‮ ‬تا لە ژیانیشدا مابوو لە باخچەی‮ ‬گشتیی‮ ‬پاركی‮ ‬ئازادی‮ ‬لە شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬پەیكەرێكی‮ ‬بۆ دانراوە،‮ ‬بەدەستوپەنجەی‮ ‬ڕەنگینی‮ ‬هونەرمەند بەختیار هەڵەبجەیی‮ ‬نەخشێنراوە،‮ ‬شاعیر محەمەد عومەر عوسمان دەڵێت‮: ‬ئەگەر هاتوو بیستت خۆم كوشت بزانە كە نەمتوانیوە،‮ ‬شیعرێك بڵێم ئازارمی‮ ‬تیاجێ بێتەوە‮.‬

رەنگدانەوەی‮ ‬كەسێتی‮ ‬شاعیر لە ناخی‮ ‬دۆست و هاوڕێكانی
شاعیر ژەنەڕاڵی‮ ‬پاییز خۆی‮ ‬دەڵێت‮: ‬پرسەیە ئەگرم بۆ ئەم پایزە،‮ ‬چەند خۆشە لەبەر شەستە بارانا،‮ ‬لەسەر ئەو گەڵا زەردانە بمرم،‮ ‬من بۆ خۆم ساسان دەروێش،‮ ‬كاتێك قوتابی‮ ‬ئامادەیی‮ ‬بووم لە ناوەڕاستی‮ ‬ساڵەكانی‮ ‬هەشتا و دەستكردنم بەخوێندنەوەی‮ ‬یەكەم چاپی‮ ‬نامیلكەی‮ ‬لە‮ ‬غوربەتا،‮ ‬كاریگەری‮ ‬زۆری‮ ‬بۆ دروستكردم،‮ ‬نەك تەنها بۆ من زۆربەی‮ ‬زۆری‮ ‬هاوتەمەنەكانم هاوشێوەی‮ ‬من بوون،‮ ‬لە دوای‮ ‬ڕاپەڕینی‮ ‬بەهاری‮ ‬ساڵی1991 ‮ ‬بەهۆی‮ ‬مامی‮ ‬ژەنەڕاڵی‮ ‬پاییز محەمەد عومەر بەناوی‮ ‬بەكر عوسمان ئەحمەد‮ ‬ڕەوانشاد‮ ‬یەكترمان ناسی،‮ ‬بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬مامی‮ ‬تێكۆشەرێكی‮ ‬دێرینی‮ ‬فیكر و سیاسەت و كوردایەتی‮ ‬بوو لەنێو شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول و هاوڕێ و نزیكی‮ ‬باوكی‮ ‬من بوو،‮ ‬لەو دەمەدا سەرقاڵی‮ ‬نووسین و كۆكردنەوەی‮ ‬زانیاری‮ ‬بووم،‮ ‬بۆ پەرتووكی‮ ‬سیمای‮ ‬شەهید محەمەد دەروێش نادر لە ئاگری‮ ‬زەمبووردا،‮ ‬مامی‮ ‬یادەوەرییەكانی‮ ‬بۆ نووسیم و ئێستا لە پەرتووكەكەدایە و ساڵی1995 ‮ ‬چاپ و بڵاوم كردەوە بەداخەوە رەوانشاد بەكر عوسمان ئەحمەد لە‮ ‬11‮/‬7‮/‬2014‮ ‬كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬كرد‮ ‬،‮ ‬ژەنەڕاڵی‮ ‬پاییز زۆر شانازی‮ ‬بە مام و خەبات و تێكۆشانی‮ ‬دەكرد و لە ناخەوە هەمیشە سوپاسی‮ ‬منی‮ ‬دەكرد بۆ ئەو بەسەركردنەوەی‮ ‬مامی،‮ ‬لە دیدی‮ ‬هاوڕێیان و رۆشنبیران و هونەرمەندانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬خەمێكی‮ ‬قووڵ بوو كە هەریەكەیان چەندین بیرەوەریان هەیە لەگەڵی‮ ‬و بەم شێوەیە،‮ ‬‭?‬ەڵۆ بەرزنجەیی‮ ‬نووسەر و‮ ‬ڕووناكبیری‮ ‬كورد بۆ ئەم كۆستە دەڵێت‮: ‬هاوڕێی‮ ‬بەڕێز و ناسك و خۆشەویستەكەم چاكم لە بیرە،‮ ‬لە گەرمەی‮ ‬ئاڵۆزییەكاندا،‮ ‬گوتت‮: ‬كاكە هەڵۆ،‮ ‬من لە خەمی‮ ‬دڵۆپێ خوێنی‮ ‬پەپوولەكانی‮ ‬كوردستانیشدام،‮ ‬هاوڕێی‮ ‬ژەنەڕاڵ،‮ ‬لەم پاییزەدا2019 ‮ ‬چیت كرد؟‮!‬،‮ ‬هەڵوەرینی‮ ‬گەڵای‮ ‬درەختەكان بەرەو ئەم كارە هانیان دایت؟‮! ‬یان خۆت گفتت دابوو،‮ ‬هەروا زوو مەرگ‮ ‬یەخەت بگرێت؟‮! ‬ئاخر باشت دەزانی،‮ ‬خەمەكان هێندە باڵایان كورت نەبوو،‮ ‬تا تۆ بچیتە سەرشانیان؟‮! ‬خەمەكان ژانیان كەم نەبوو،‮ ‬تا تۆش ببیتە ژمارەیەكی‮ ‬نوێ؟‮! ‬تۆ چیت كرد؟‮! ‬بەرگەی‮ ‬دوا پەردەی‮ ‬شانۆكەت نەگرت؟‮! ‬خۆ تۆ لەمێژە لە سەنگەری‮ ‬بەرەنگاری‮ ‬دایت‮! ‬تۆ خۆت دەكوژیت و دڵی‮ ‬ئێمە داخ دەكەیت،‮ ‬رۆحمان دەتەزێنی،‮ ‬بۆ بەم سەرەتای‮ ‬پاییزە زێرینە،‮ ‬بیرت لە مەرگ كردەوە؟‮! ‬هێشتا مابووت،‮ ‬لە دارستانی‮ ‬پاییز،‮ ‬سەربازەكان بگەیەنیتە پلەی‮ ‬ژەنەڕاڵ‮! ‬دەی‮ ‬زوو بوو،‮ ‬پەردەی‮ ‬شانۆی‮ ‬ژیان بەسەر خۆتدا داخەیت؟‮! ‬تۆ خەمیی‮ ‬قووڵی‮ ‬دەچیتە سەر خەرمانی‮ ‬خەمە گرانەكان،‮ ‬تۆ ئازار و مەینەتیی‮ ‬بە سانایی‮ ‬لە پانتایی‮ ‬ژیانماندا نابڕێیتەوە؟‮! ‬چیترد؟‮! ‬هاوڕێ بۆ واتكرد؟‮! ‬بۆ زوو بەجێتهێشتین،‮ ‬بۆ خۆت كوشت‮!‬

شێركۆ بێكەسی‮ ‬رەوانشاد لەبارەی‮ ‬ئەم شاعیرە گوتوویەتی‮: ‬محەمەد عومەر‮ ‬یەكێكە لە جوانترین پەنجەرەكانی‮ ‬شیعری‮ ‬تازەی‮ ‬كوردی‮ ‬لە هەشتاكانی‮ ‬سەدەی‮ ‬رابردوودا،‮ ‬زمان لە گۆمێكی‮ ‬قووڵ و‮ ‬ڕوونی‮ ‬پرشنگدار ئەچێت،‮ ‬لە دیوانەكەیدا شاعیرێك ئەبینین كە لە هاوڕێكانی‮ ‬سەردەمی‮ ‬خۆی‮ ‬ناچێت،‮ ‬وڵاتێكی‮ ‬تری‮ ‬شیعری‮ ‬دۆزیوەتەوە بۆ خۆی،‮ ‬هەروەها هونەرمەندی‮ ‬دیاری‮ ‬كورد عەدنان كەریم لە كاتی‮ ‬بەخاكسپاردنی‮ ‬تەرمی‮ ‬شاعیری‮ ‬كورد محەمەد عومەر عوسمان،‮ ‬بە كوردستان24ی‮ ‬گوت‮: ‬مانگی10 ‮ ‬مانگێكی‮ ‬شووم بووە بۆ سلێمانی‮ ‬و كورد،‮ ‬لەم مانگەدا چەندین هونەرمەند و روشنبیر و كەسایەتی‮ ‬و سیاسی‮ ‬ئەم شارە لەم مانگەدا گەڵای‮ ‬عومریان وەریوە،‮ ‬هیوادارم كۆچی‮ ‬كاكە محەمەد عومەر عوسمان دوا كەسی‮ ‬شارەكەم بێت لێمان بڕوات‮.‬