‬فادی‮ ‬عاكوم‮
لەو سەردەمە ترسناك و تۆقێنەرە سیاسی‮ ‬و سەربازییە،‮ ‬زەحمەتە مرۆڤ بیت،‮ ‬لەوەش زەحمەت تر ئەوەیە لە ناوچەی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست بیت،‮ ‬لەهەر هەموو ئەوانەش زەحمەت تر و سەخت تر ئەوەیە تۆ كورد بیت،‮ ‬چونكە دوای‮ ‬هەڵگرتنی‮ ‬خەمی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ناسنامەو زمان و فەرهەنگ و كلتوورت،‮ ‬خەمی‮ ‬ئەركی‮ ‬بەرگری‮ ‬كردن لە خاك و بەردو مرۆڤەكانیش دەخەیتە كۆڵتەوە‮.‬

ئەوەی‮ ‬لە سووریا روویدا،‮ ‬كتێبە مێژوویی‮ ‬و بەڵگەنامە ئاشكراو نهێنییەكان،‮ ‬بیرت دەخەنەوە كوردەكان ئیعتیبارو ناسنامە نیمچە لێ دزراوەكەیان بۆخۆیان گەڕاندەوە،‮ ‬مێژوو بیرت دەخاتەوە،‮ ‬پێچەوانەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬پیلانیان بۆ دارشتبوو،‮ ‬كوردەكان بوون‮ ‬یەكگرتووییان بۆ نێو پێكهاتە جیاكانی‮ ‬سەر خاكی‮ ‬سووریا گەڕاندەوە‮.‬
ئەگەر كورد بیت،‮ ‬ئەوا بۆ رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬ریشن و كراس رەشەكان،‮ ‬پێویستە لە هێڵی‮ ‬پێشەوەی‮ ‬شەڕدا بیت،‮ ‬تا بەرگری‮ ‬لەو گەلانە بكەیت كە متمانەیان بە تفەنگ و بازوی‮ ‬تۆوە هەیەو بەتۆوە لەمانەوەی‮ ‬خۆیان دڵنیان،‮ ‬ئەگەر كورد بیت،‮ ‬ئەوا قەدەرت بە شەرەفەوە شەڕكردنە لەدژی‮ ‬ئەو گروپانەی‮ ‬شەرەفی‮ ‬خۆیان فرۆشتووە‮.‬
ئەگەر كورد بیت،‮ ‬ناچاری‮ ‬پارێزگاری‮ ‬لە دەستكەوتەكانت بكەیت،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬دەستكەوتەكانیشت تەنیا بۆ خۆت نییە،‮ ‬بەڵكو موڵكی‮ ‬هەمووانە بێ جیاكاری،‮ ‬ئەگەر كورد بیت بەرپرسیارێتی‮ ‬تۆیە ناوچە رزگاركراوەكان لە حەشارگەی‮ ‬ئەو كەروێشكە تیرۆریستانە پاك كەیتەوە كە ترسنۆكانە خۆیان تیا شاردۆتەوە‮.‬
ئەگەر كورد بیت ناچاری‮ ‬لە هەر كوێیەك بیت ئاڵای‮ ‬ئازادی‮ ‬بەرزبكەیتەوە،‮ ‬ناچاری‮ ‬قوتابخانە بكەیتەوە،‮ ‬پێش خۆت،‮ ‬نان و ئاو بۆ خەڵكانی‮ ‬دیكە لەگەڵ گەرما بۆ زستان و خەندە بۆ منداڵان دابین بكەیت‮.‬

ئەگەر كورد بیت،‮ ‬ئەوا لەلایەن ئەوانەی‮ ‬رایان كردو خۆیان خستە باوەشی‮ ‬سولتانی‮ ‬عوسمانی‮ ‬نوێ،‮ ‬خاك و نامووسی‮ ‬خۆیان فرۆشت و بوونە كۆیلەی‮ ‬سولتانی‮ ‬نوێ،‮ ‬رۆژانە رووبەڕووی‮ ‬لێشاوی‮ ‬رەخنە دەبیتەوە،‮ ‬ئەگەر تۆ كوردیت ئەوا لەسەرت پێویستە رزگاریان بكەیت و مێشكیان پاك كەیتەوە‮.‬
ئەگەر كوردیت،‮ ‬پێویستە گوێ بە پەلارو تۆمەتە بێ بنەماكانی‮ ‬رەگەزپەستەكان نەدەیت،‮ ‬هەموومان دەزانین بریندارت دەكات‮ ‬،‮ ‬چونكە راستییەكان چەواشە دەكەن وێنە راستەقینە جوانەكەت دەشێوێنێ.

ئەگەر كوردیت،‮ ‬پێویستە لەگەڵ ئەوانەش دوێنی‮ ‬گوللەیان تێدەگرتیت و ئێستا دەستیان بەرزكردۆتەوە دەزانن تۆ ئازاریان نادەیت،‮ ‬لێبووردە بیت،‮ ‬هەرچەندە تۆ دەزانیت و ئێمەش دەزانین و هەر هەمووشیان دەزانن رەنگە ئەگەر بۆیان بڵوێت جارێ،‮ ‬دووان،‮ ‬سێ جاری‮ ‬دیكەش دووبارەی‮ ‬بكاتەوە‮. ‬هێشتا رەوشتت رێگات پێ نادات،‮ ‬دەست بۆ تاڵەموویێكی‮ ‬پڕچیشیان بەریت‮.‬
ئەگەر كورد بوویت،‮ ‬كامێراو پێنووس بەدەستتەوە دەگریت و بەسەر كێڵگە بەمین چێنراو دیوارە ئاگرینەكان دەپەڕیتەوە،‮ ‬تا وێنەی‮ ‬راستی‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە جیهان روودەدات بگوازیتەوە،‮ ‬وێنەكە وەك خۆی‮ ‬بێ دەستكاری‮ ‬و رتووش و جوانكاری‮ ‬بەجیهان بگەیەنیت‮.‬
‮- ‬ئەگەر كوردیت‮. ‬كەواتە جەنگاوەری
‮- ‬ئەگەر كوردیت‮. ‬تۆ باشترین سوارچاكی
‮- ‬ئەگەر كوردیت‮. ‬تۆ دانەیەكی‮ ‬بێگەردی‮ ‬مرۆڤایەتی
‮- ‬زۆر جوانە ببیتە كورد‮. ‬خۆزیا منیش كورد بوومایە

‮❊ ‬توێژەرێكی‮ ‬لوبنانییە
و‮: ‬خالید گـەردی