خهبات: رەمزی میرەكانی:-
لەمێژووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا، تەنیا نۆ یاریزان بە تۆماركردنی چوار گۆڵ لە یەك یارییسوپەر هاتریك ناوی خۆیان لەمێژووی خولەكەدا تۆمار كردووە، ئەمەی خوارەوەش، ناوی یاریزانەكان و ئەو یارییەی گۆڵەكانیان تێدا تۆمار كردووەیە:
1- ماركۆ ڤان باستن میلان- ئیتاڵیا: ئەو یاریزانە لەوەرزی 1992 – 1993 توانی چوار گۆڵ بەرامبەر یانەی مارسیلیای فەرەنسی تۆمار بكات.
2- سیمیۆنی ئینزاگی لازیۆ ئیتاڵیا: ئەو یاریزانە لەوەرزی 2000-2001 توانی چوار گۆڵ بەرامبەر یانەی مارسێلیای فەرەنسی تۆمار بكات .
3- دادۆ برنسۆ مۆناكۆ-فەرنسا: ئەو یاریزانە لە وەرزی 2003- 2004 توانی چوار گۆڵ بەرامبەر یانەی دیپۆرتیڤۆ لاكەرۆنیای ئیسپانی تۆمار بكات.
4- رۆد ڤان نیستەلرۆیمانچستەر یونایتد ژئینگلتەرا: ئەو یاریزانە لە وەرزی 2004- 2005 توانی چوار گۆڵ بەرامبەر یانەی سپارتاك براگای چیكی تۆمار بكات.
5- ئەندریا شیفچینكۆمیلان-ئیتاڵیا: ئەو یاریزانە لە وەرزی 2005- 2006 توانی چوار گۆڵ بەرامبەر یانەی فەنەربەخچەی توركی تۆمار بكات.
6- لیۆنێل مێسی بەرشلۆنە-ئیسپانیا: ئەو یاریزانە لە وەرزی 2010- 2011 توانی چوار گۆڵ بەرامبەر یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی تۆمار بكات.
7- ڕۆبێرت لێڤاندۆڤسكی بوروسیا دۆرتمۆند-ئەڵمانیا: ئەم یاریزانە لە وەرزی 2012- 2013 توانی چوار گۆڵ بەرامبەر یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی تۆمار بكات.
8- زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ پاریس سان جێرمان: ئەو یاریزانە لە وەرزی 2013- 2014 توانی چوار گۆڵ بەرامبەر یانەی ئەندەرلختی بەلجیكی تۆمار بكات.
9- سێرجی گەنابری بایرن میونخ- ئەڵمانیا: ئەو یاریزانە لە وەرزی 2019- 2020 توانی چوار گۆڵ بەرامبەر یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی تۆمار بكات.









